یەكێك لە فەرماندەكانی هێزە چەكدارە دەریایەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئەوەیكە بوونی قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودس هاوڕێ لەگەڵ 70 كەسی دیكە لە هێزەكانی ئێرانیان لە شەڕ دژی داعش لە عێراق پشتڕاست كردەوە.
سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزە چەكدارە ئاسمانیەكانی سپای پاسداران لە وتووێژ لەگەڵ كاناڵی دووی كۆماری ئیسلامی، وێڕای ئەوەیكە بوونی قاسم سلێمانی و 70 چەكداری دیكەی كۆماری ئیسلامی لە كاتی ئازادكردنی ئامرلی پشتڕاست كردەوە، ئیدعای ئەوەی كردووە كە ئەگەر ئێمە نەبووینایە داعش هەولێر پێتەختی هەرێمی كوردستانی داگیر دەكرد.
شایانی باسە، تا ئێستا چەندین جار باس لە بوونی هێزەكانی ئێران لە بەرەكانی شەڕ لە دژی داعش لە باشووری كوردستان و عێراق باس ئاماژەی پێدراوە، بەڵام كۆماری ئیسلامی ئەو ئیدعایانەی ڕەت دەكردەوە و تەنیا باسیان لەوە دەكرد كە ئێمە وەكوو هێزێكی پشتیوان كە چەك و تەقەمەنیمان ڕەوانە كردووە لەو شەڕەدا بەشدار بووین.
ئەمەش لە حاڵێكدایە كە ماوەیەك پێش ئێستا و پاش رزگار كردنی شاری ئامرلی، ڤیدیۆیەك لە سەما و هەڵپەڕكێی هێزە چەكدارە شیعەكان بڵاو كرایەوە كە قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودسی كۆماری ئیسلامیش لەو سەما كردنەدا بەشدار بوو.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …