چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كۆبوونەوەی ناڕەزایی لە بەردەم شارەدایی شاری بانە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، بە هۆی كەمتەرخەمی بەرپرسانی شارەداریی شاری بانە كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكی شارەكە لە بەردەم ئەو ئیدارەیە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوەبرد.
دەوترێ رۆژی شەممە 31ی مانگی خەرمانان كۆمەڵێك لە خەڵكی شاری بانە بە هۆی ئەوەیكە شارەداریی بایەخێكی كەم بە پاك و خاوێنی شار دەدات و ئەو شوێنانەی كە زبڵی شارەكەی تێدا كۆدەكەنەوە، بۆنێكی زۆری لێ دێت و سروشت و ژینگەی شارەكەی تێكداوە و ئەمەش تووڕەیی و ناڕەزایی هاوڵاتییانی لێ كەوتووەتەوە.
شایانی باسە، بە هۆی قەیرانی ئابوورییەك كە لەبەر گەمارۆە نێودەوڵەتیەكانی سەر كۆماری ئیسلامی بەسەر ئێراندا باڵی راكشاوە، بووەتە هۆی ئەوەیكە زۆربەی هەرە زۆری ناوەند و دام و دەزگا و كارخانە و شوێنە بەرهەمهێنەرەكان رێژەی كرێكارانی خۆیان دابەزێنن و شارەدارییش لەم بابەتە بێبەری نەبووە و هەر ئەمەش وایكردووە و پاك و خاوێنی شارەكان بە ئاستی پێویست پاك نەكرێتەوە و ئەو كرێكارانەی كە لەو بەشەدا كار دەكەن زەختی زۆریان لەسەر بێت و لە بەرانبەریشدا بڕە پارەیەكی كەم وەربگرن.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.