كرێكارانی “كارخانەی فولادی زاگرۆس” لە ناڕەزایەتی بە پەسەندكردنی حوكمی دەركردنیان لە لایەن لیژنەكانی دیاریی كردن چارەسەر كردنی ناكۆكی ئیدارەی كار لە شاری قوروە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ناڕەزاییان دەربڕی و سكاڵایان بۆ دیوانی باڵای ئیعداڵەتی ئیداری هەناردووە.
لیژنەكانی دیاریكردن و چارەسەر كردنی ناكۆكی ئیدارەی كار لە شاری قوروە لە حاڵێكدا لەسەركار دەركردنی كرێكارانی فولادی زاگرۆسیان پەسەندكردووە كە پێشتر لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ سەركار، رەزامەندیان دەربڕیبوو.
راوبۆچوونی ئەم دوو ناوەندەی پێڕاگەیشتن بە كێشە و گرفتەكانی كار، پاش نوێترین هەوڵی خاوەنكار بۆ لەسەركار دەركردنی كرێكاران واتە هەڵوەشاندنەوەی شیركەتەكە گۆڕدراوە.
جێگای ئاماژەیە، مەسەلەی دەركردنی كرێكارانی فولادی زاگرۆس و خۆڕاگری ئەوان لە بەرانبەر هەوڵی جیدی خاوەنكار بۆ لەسەركار دەركردنیان، لە هاوینی ساڵی رابردۆوە دەستیپێكرد. خاوەنكار ١٨ی مانگی پووشپەڕی ساڵی رابردوو پاش ئەوەیكە مایەپووچ بوونی راگەیاند، سەرجەم كرێكارەكانی لەسەركار دەركرد.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …