ژنە شاخەوانێكی كورد بۆ یەكەمین جار و بەتەنیا، توانی لەسێلاوە و بەسێ جار بەسەر لووتكەی چیای دەماوەند لە نزیك شاری تاراندا سەربكەوێ.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، رێكەوتی ٢٦، ٢٧ و ٢٨ی خەرمانان ” بەهار زەنگیبەند” یەكێك لە شاخەوانە ناسراوەكانی شاری سنە، لە چالاكییەكی بێوێنەدا بەسەر بەرزترین چیای دەمانوەند سەركەوتووە.
ئەو ژنە شاخەوانە رایگەیاندووە كە، بۆ سەلماندنی تواناییەكانی ژنان لە سێ لاوە بۆ سەر لووتكەی چیاكە سەركەوتووە و ئەمەی بە هۆكار و ئامانجی هەوڵەكانی خۆی ناولێبردووە.
بەهار زەنگیبەند وەك یەكەمین ژن ئەشكەوتی “پڕاو” لە شاری كرماشانیشی بڕیوە و بە ناوی خۆیەوە تۆماری كردووە.
هەواڵنێرییە ناوخۆییەكان ئەو هەوڵەی ناوبراو كە لە پووشپەڕی ئەمساڵەوە بە مەبەستی بڕینی چیای دەماوەند، سەرقاڵی تەمرین و راهێنان بووە.
ئەو وەرزشكارە كوردە پێشتریش بەسەر چیاكانی ” عەلەم كێو، سەبەلان، تووچاڵ و ئەڵوەند”دا سەركەوتبوو.