1- سه‌فه‌ری بارزانی بۆ ئامه‌د پایته‌ختی باكووری كوردستان به بانگهێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، ده‌ست خستنه ناو كار و باری پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان (ئه‌گه‌رچی په‌كه‌كه‌ش له‌مباره‌یه‌وه ره‌خنه‌ی زۆری له سه‌ره).
2- بۆچی مه‌سعود بارزانی بانگهێشتی چه‌ندجاره‌ی كوڕ و كۆمه‌ڵه كورده‌كانی له باكوور بۆ سه‌ردانی ئامه‌د ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام ئێستا داوه‌تی ئه‌ردوغانی قبوڵ كرد و له ئامه‌ده؟
3- ئه‌گه‌ر به‌وجۆره كه لایه‌نگرانی بارزانی یان ئه‌وانه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بارزانیان پێ باشه‌و ده‌ڵێن ئه‌مه یارمه‌تی به پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی ده‌كات، مه‌گه‌ر هه‌مومان نازانین كه پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی بڕیاره له نێوان دو لایه‌ندا به‌ڕێوه بچێت. یه‌ك له‌و لایه‌نانه كه په‌كه‌كه‌یه له‌م سه‌فه‌ره ناڕازییه و پێی ناخۆشه؟؟ ئه‌دی كام یارمهتیكردنی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی؟؟!!
4- نه بارزانی و نه كه‌س ناتوانێت به بێ په‌كه‌كه پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له باكوری كوردستان به‌ڕیوه به‌رێت. ئایا بارزانی پرسی به په‌كه‌كه كردوه؟ ئایا په‌كه‌كه رازییه له‌م سه‌فه‌ره؟؟ دژكردهوهكان له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌یمان پێ ده‌ڵێت.
5- هه‌روه‌ك چاودێرانی سیاسی و راگه‌یاندنه‌كان باسی ده‌كه‌ن و به حه‌قیش وایه، بانگهێشت كردنی بارزانی بۆ ئامه‌د له سه‌ر و به‌ندی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا كه زۆر هه‌ستیاره و ئه‌ردوغان ده‌یه‌وێت له ناوچه كورد نشینه‌كان باڵا ده‌ست بێت و ده‌یه‌وێ بارزانی وه‌كوو ئامرازێك به كار بێنێت. ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا له ناوچه كورد نشینه‌كان ئه‌ردوغان بتوانێ له به‌رامبه‌ر حزبی ئاشتی دێمۆكراسیدا به ده‌ست بێت، ئوباڵی وه ئه‌ستۆ بارزانییه و ده‌بێ له به‌رامبه‌ر مێژوودا وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت.
6- بۆ گفتگۆ و دانوستان دو لایه‌نه پێویسته. ئه‌گه‌ر هه‌ر كام له‌م لایه‌نانه لاواز بن، ناچار ده‌بێت ئیمتیازی زۆر بدات له‌وه‌ی كه به ده‌ستی بێنێت. رون و ئاشكرا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان هه‌وڵی لاواز كردنی حزبی ئاشتی و دێمۆكراسی و په‌كه‌كه ده‌دات (ئه‌و نه‌یاره و به ره‌وای ده‌زانێت بۆ خۆی). به لاواز بوونی حزبی ئاشتی و دێمۆكراسی و په‌كه‌كه، كورد ناچار له باكوری كوردستان ئیمتیازی زۆرتر بدات و له داخوازییه‌كانی دابشكێنێت. كه‌واته به‌شێك له هۆكاری ئه‌م لاوازییه كه هیوادارم لاواز نه‌بن، مه‌سعود بارزانییه و ده‌بێ وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت.
تێبینی: لە پەیجی سەرەکی نوسەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەرگیراوە