سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

سێ گرووپی ئیسلامی لە ماوەی یەك هەفتەدا بەیعەتیان دایە داعش

گرووپێكی ئیسلامی توندئاژۆی دیكە كە لە گرووپی ئەلقاعێدەوە نزیكە، ئەمڕۆ شەممە 29ی مانگی خەرمانان پشتیوانی خۆی لە گرووپی داعش دەربڕی.
بە وتەی گرووپی زانیاریی “سایت” كە مەقەڕەكەیان لە شاری واشێنگتۆنی ئەمریكادایە و گرووپە ئیسلامیەكان چاودێریی دەكات، ئەمە سێهەمین گرووپی ئیسلامیە لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو بە داعشەوە پەیوەست دەبێت و بەعیەتیان پێ دەدات.
ئەم گرووپە كە ناوی “عەقبە بێن نافع”ە، لە كێوەكانی نێوان ئەلجەزایر و تونس چالاكی دەكات و خۆی بە بەشێك لە لقی باكووری ئەفریقای ئەلقاعێدە پێناسە دەكات.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردووش گرووپی “ئەلقاعێدە لە شێوە دوورگەی عەرەبستان” كە مەقەڕەكەی لە یەمەندایە و هەروەها گرووپی “ئەلقاعێدە لە بەلادی مەغرب” كە لە باكووری ئەفریقادا چالاكی دەكات، وێڕای بەیعەت دان بە داعش، داوایان لە موسڵمانەكانی سوریە و عێراق كرد كە بە گرووپی داعشەوە پەیوەست ببن.
شایانی باسە، تەنیا لە وڵاتی سوریە 1500 گرووپی توندئاژۆی ئیسلامی چالاكی دەكەن و هەروەها زۆربەی هەرە زۆری گرووپە توندەڕەوە ئیسلامیەكانی جیهان بەیعەتیان داوەتە داعش.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.