هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

رەوتی ئێعدامەكان بەردەوامە/ نوێ کراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی مانگی خەرمانان و پێش لە ئاوابوونی خۆر 5 كەسی لە شاری شیراز و 8 كەسی دیكەش لە شاری كرمان لەسێدارە دران.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرییە حكومەتیەكان. بە تاوانی دەستدرێژیی سێكسی، خواردنەوەی مەشروبی ئەلكولی، دزی كردن بە زەبری چەك و هەروەها رفندنی مرۆڤ لە لایەن دام و دەزگا حكومەتیەكانی ئێرانی ئیسلامی لە شاری شاری شیراز سەر بە پارێزگای فارس و لە شارستانی مرودەشت لەسێدارە دران.
لە كاتی لەسێدارەدانی ئەم كەسانەدا منداڵی ژێر 18 ساڵ تەمەنیش ئامادەبوون كە ئەمە بە پێچەوانە و دژی هەموو یاسا مرۆڤدۆستانە نێودەوڵەتیەكانە.
هەروەها لە رێژەی ئەو 12 زیندانیەی كە رۆژی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام گواسترانەوە بۆ ژووری تاكەكەسی لە زیندانی شەهاب لە شاری كرمان، 8 كەسیان ئەمڕۆ لەسێدارە دران و 4 كەسی دیكەشیان جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدامەكەیان دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.
ئەم كەسانەش بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان حوكمی ئێعدامیان بۆ دیاریی كرابوو.
جێگای ئاماژەیە، رۆژی رابردووش دوو هاوڵاتی كوردی دیكە بە ناوەكانی حەمید قەنبەری و فەلید قەسریك لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دران و هەروەها رۆژی سێشەممەش هاوڵاتیەكی كوردی دیكە بە ناوی سێوەدین محەممەدی لە هەمان زیندان و بە هەمان تاوان لەسێدارە درا.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە لە ماوەی 3 رۆژی رابردوودا 16 كەس لە ئێران و كوردستان لە لایەن دام و دەزگا حكومەتیەكانەوە لەسێدارە دراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.