بۆ ڕێزگرتن له سه‌رکه‌وتووانی کۆه‌رسه‌کانی زمانی کوردی(خولی هاوینه)، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی – هونه‌ریی ڤه‌ژین له گه‌ل ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی زانستیی ڕۆنان و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌ریواندا، ڕێوڕه‌سمێکی هاوبه‌شیان له ڕێکه‌وتی 25ی خه‌رمانانی 1393ی هه‌تاوی له هۆڵی (موجته‌مه‌عی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری) شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌برد.
ڕیزی به‌رنامه‌کانی کۆڕ:
سه‌ره‌تا په‌یامی هاوبه‌شی ناوه‌نده‌کان له لایه‌ن خاتوو “له‌یلا سه‌مه‌دی” خوێندرایه‌وه
پاش ئه‌وه کۆره‌که به قسه‌کانی کاک ئه‌نوه‌ر ڕه‌وشه‌ن، له سه‌ر پرسی زمان و گرینگی چالاکیی له بواری زمانی کوردی له کۆمه‌ڵگا ئیدامه‌ی پێدرا.
پاشان نوێنه‌رانی هه‌ر سێ ناوه‌نده‌که هه‌ر کام له سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌کانی زمانی کوردی له ناوه‌نده‌که‌یان دوان و به‌رنامه و بۆچوونیان له داهاتوودا له بواری زمانی کوردی، بۆ به‌شداربووان باس کرد.
له لایه‌ن چه‌ند خوێندکاری به‌شی منداڵانی زمانی کوردییه‌وه سێ به‌رهه‌می شیعری پێشکه‌شکرا.
پاشان فیلمێکی دێکۆمێنتاری کورت(ڕاپۆرت) له سه‌ر شێوه‌ی بهڕیوهجوونی خوله‌کانی زمانی کوردیی ناوه‌ندی ڤه‌ژین پێشکه‌شکرا. (شایانی باسه له به‌ر هه‌ندێ کێشه ته‌کنیکی، ناتوانرا دێکۆمێنتی ئه‌و ناوه‌نده‌کانی تر بڵاو ببێته‌وه).
له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دا، ڕێز له مامۆستایانی هه‌ر سێ ناوه‌ند گیرا و له لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئێرشادی شاری مه‌ریوانه‌وه سپاسنامه و خه‌ڵاتیان پێشکه‌ش کردن.
هه‌ر له ئیدامه‌ی پێشکه‌شکردنی خهڵاتهکاند،ا خوێندکارانی یه‌که‌می هه‌ر سێ ناوه‌ند له ده‌وره‌ی هاوینی ئه‌مساڵدا خه‌ڵاتکران(شایانی باسه ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی “ئه‌وین” له شاری مه‌ریوان، خه‌ڵاته‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی پێشکه‌ش کرد).
له کۆتاییدا بڕوانامه‌کانی زمانی کوردی پێشکه‌ش به سه‌رجه‌م سه‌رکه‌وتووانی هه‌ر سێ ناوه‌ند کرا.
شایانی باسه له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه بڕوانامه به خوێندکارانی ئه‌م پۆلانه‌ی خواره‌وه پێشکه‌ش کراوه :
فێرکاریی زمانی کوردی زاراوه سۆرانی، پۆلی یه‌که‌م(دو پۆل)
فێرکاریی زمانی کوردی زاراوه‌ی سۆرانی، پۆلی دووه‌م
فێرکاریی زمانی کوردی زاراوه‌ی سۆرانی، پۆلی سێیه‌م
فێرکاریی زمانی کوردی، زاراوه‌ی هه‌ورامی (پۆلی یه‌که‌م)
فێرکاریی زمانی کوردی زاراوه‌ی سۆرانی، (به‌شی منداڵان)
فێرکاریی زمانی کوردی زاراوه‌ی سۆرانی، پۆلی یه‌که‌م(ئاوایی گوماره‌له‌نگ)
بۆ بینینی زیاتری وێنه‌کانی کۆڕ
په‌یامی هاوبه‌شی ناوه‌نده‌کان:
زمانی هەر نەتەوەیەک ڕەنگدانەوەی بوون و خواست و سووچی ڕوانینی تایبەتی ئەو نەتەوەیە بۆ جیهانە. هەر زمانێک لەم جیهانەدا هەڵگری بەشێک لە سامانی مرۆڤایەتی بۆ دۆزینەوە و دیتنی جیهانی دەوروبەرمانە. زمان شوێنی هەڵقوڵین و هەروەها شوێنی پێکەوە گرێدرانەوەی هەموو توخمەکانی یەک فەرهەنگە و لەنێو چوونی یەک زمان لەنێو چوونی یەک فەرهەنگ و تێداچوونی گۆشەنیگایەکی مرۆڤە بۆ جیهان.
بەداخەوە لە سەردەمی بەدناوی حکوومەتی پەهلەویدا بە ناوی نوێکردنەوە و تازەکردنەوە و بەناوی خزمەتی فەرهەنگی ئێرانەوە، هەوڵێکی بەئەنقەست بۆ لەنێوبردنی زمانەکانی ئێران دەستی پێ‌کرد و بە بیانووی ئەوەی کە زمانی فارسی زمانی پەیوەندیی نێو خەڵکی ئێرانە، بە کردەوە زمانی فارسییان کرد بە تاقە زمانی قەدەغەنەکراوی نێو ئێران و زمانەکانی تری ئێرانیان لە گەشەسەندن و بەکارهێنران لە پەروەردەدا قەدەغە کرد. ئەوە هەوڵێک بوو کە هەموو تایبەتمەندییەکانی لینگۆسایدی پێوە دیار بوو. واتە ئەو پرۆژەیە هەوڵێک بوو بۆ لەنێوبردنی فەرهەنگەکانی ئێران نەک لە ڕێگای کوشتنی خەڵکی خاوەن فەرهەنگەکەوە بەڵکوو لەڕێگای لەنێوبردنی زمانەکەیانەوە.
شۆڕشی خەڵکی ئێران لە ساڵی ٥٧ دا شۆڕشێک دژ بە خوێندنەوەی پەهلەوی لە مودێڕنیزاسیۆن و نوێکردنەوە بوو؛ لە دژکردەوەی ئەو خوێندنەوە لە مودێڕنیزاسیۆندا، خواستی خەڵکی نەک هەر ڕێگەپێدرانی زمانەکان بەڵکوو سیاسەتی قەرەبووکردنەوەی ئەو زمانانە بوو. بە لەبەرچاوگرتنی پشێویی ئەو کاتە تەنیا هەندێک لەو خواستانە لە چەند ماددەیەکی یاسای بنەڕەتیی ئێران‌دا ڕەنگی دایەوە. بەڵام شەڕی ئێران-ئێراق و بوونی کێشەی سیاسیی بەردەوام جێبەجێ کردنی ئەو یاسایەی وە دوا خست. بەداخەوە دواکەوتنی جێبەجێکرانی ئەو ماددەیانەی یاسا، زەمینەی بۆ سەرهەڵدانەوەی خواستی زمان کوشتن لەنێو هەندێک ئیلێتی فەرهەنگی ئێران‌دا خۆش کردووە و کە بەو پەڕی سەرسوڕمانەوە لە فەرهەنگستانی زمانی فارسی‌دا ڕێگەیان پێدراوە هێشتا بە هەمان مەنتقی پێشوو بیردەکەنەوە و ئێرانی بە فارس زمان لە قەڵەم دەدەن. ئەمە ئەگەر خواستێکی نەگریس و دەستێکی ئەنقەست بۆ شێواندن نەبێت، بەدڵنیاییەوە هەڵوێستێکە کە بە ساویلکەییی خۆیەوە ئێران بەرەو هەڵدێر دەبات.
سەرەڕای بۆشایی لە سیستمی ڕەسمی پەروەردەدا، ناوەندە فەرهەنگییەکان و ڕێکخراوە خەڵکییەکان هەوڵیان داوە کە بەشێک لەو کەلێنە پڕ بکەنەوە و بە دانانی کۆرسە جۆربەجۆرەکانی زمانی کوردی خزمەتی زمانی کوردی بکەن. پێشوازیی خەڵک لەو خول و کۆرسانە دەری دەخات کە خواستی نەفەوتانی زمانی کوردی خواستی چەند ئیلێتێکی فەرهەنگیی کورد نییە و خواستێکی بەرفراوانە و دەبێت ڕێوشوێنی یاسایی‌ی پێویست بۆ ئەو خواستە دابین بکرێت.
ئێستایش بە شانازییەوە ڕادەگەیەنین کە بەڕێوەچوونی کۆرسەکانی زمانی کوردی تا ئێستا سەرکەوتوو بووە و لەگەڵ ماندوو نەبوونی کردنی مامۆستایانی ئەو پۆلانە، پیرۆزبایی لە خوێندکارانی سەرکەوتووی ئەو پۆلانە دەکەین و هیوا دەخوازین کە ئەو خوێندکارانە ببنە هۆی دروست بوونی پێشکەوتنی زیاتر لە فێرکردن و گەشەپێدانی زمانی کوردی‌دا و هەوڵەکانی لەمە بەدواوەی ئەوان، بۆ پەروەردەی ڕەسمی و دامەزرانی فەرهەنگستانی زمانی کوردی، ڕێگا خۆش بکات.
پەیامی هاوبەشی ناوەندەکانی ڤەژین، ڕۆنان و ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان
بۆ کۆڕی ڕێزگرتن لە سەرکەوتووانی کۆرسەکانی زمانی کوردی