ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی مەزن بە دژی حیزبی راستگەرا و دژە پەنابەری دیمۆكرات لە سوید بەڕێوەچوو.بە پێی هەواڵەكان لەمبارەوە، دووشەممە 15ی مانگی سێپتامبر و تەنیا یەك رۆژ پاش هەڵبژاردنەكانی پارلمانی سوید، بە هۆی زیاد بوونی رێژەی كورسیەكانی حیزبی راست و دژە پەنابەری دێمۆكراتەكان لە وڵاتی سوید و گەیشتنی بە 49 كورسی، بە دەیان هەزار خەڵكی ئەو وڵاتە رژانە سەر شەقامەكان.
لەو خۆپیشاندانەدا كە لە لایەن هێزە پێشڕەوەكان و لاوانی وڵاتی سویدەوە بەڕێوەچوو، داوا لە راستە بناژۆخوازەكان كرا كە هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر بە رەوتە كۆمەڵایەتیەكان و بەتایبەت پەنابەران بگۆڕن.
شایانی باسە، رۆژی یەكشەممە 14ی مانگی سێپتامبر هەڵبژاردنی پارلمانی سوید بەڕێوەچوو كە تێیدا پارتی سۆسیال دیمۆكرات زۆرترین رێژەی دەنگەكانی وەدەستهێنا.