چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

پێشمەرگە ئاڵای كوردستانی لەسەر چیای حەمرین هەڵکرد

هێزەكانی میحوەری قەرەتەپە هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ پاككردنەوەی تەواوی ئەو گوندانەی كە ماون و لەلایەن داعشەوە كۆنترۆڵكرابوون ئەنجامداو توانیان ئاڵای كوردستان لەسەر چیای حەمرین هەڵبكەن.
رەحیم محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی قەرەتەپە كە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بووە لەكاتی ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتە راگەیاند: لەدوا نیوەرۆی دوێنێ یەكشەممە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەفەرماندەیی مەردان چاوشین لەچەند قۆڵێكەوە هێرشیان كردە سەر 6 گوندی سنوری حەمرین كە تیرۆرستانی داعش ماوەی سێ مانگ دەبوو كۆنترۆڵیان كردبوون بەتەواوەتی و بەبێ ئەوەی هیچ بەرگریەكیان هەبێت ئەو گوندانە پاككرانەوەو چەكدارەكانی داعش هەڵهاتن.
ناوبراو رونشیكردەوە: ئەو گوندانە پێك هاتبوون لە (  شەرموغ ، برێهە ، جەعافرە ، جێ سات ، بن عێف ، حدیدی )، لە هەڵمەتەكەشدا هیچ زیانێك بەر هێزەكانی پێشمەرگە نەكەوتووەو لەوپەری ورە بەرزیدان.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە: دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو گوندانە هێزەكانی پێشمەرگە پەلاماری داعشیان لەسنوری زنجیرە چیای حەمرین داوەو تێكیان شكاندوون و دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیە ئاڵای كوردستان لەسەر چیای حەمرین هەڵكراو پێشمەرگە لەوێ جێگربووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.