هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئاوی ماڵان لە شاری ئەهواز بۆ خواردن نابێ

شارۆمەندێكی ئەهوازی وێنەی ئاوی ماڵی خۆیانی لە لاپەڕەی فەیسبووكەكەی داناوە، كە ئەو ئاوە بە هیچ شێوەیەك بۆ خواردن نابێت و قوڕاوێكی تەواوە.
ئەو شارۆمەندە ئەهوازیە كە ناوی “مەشبوش ئەهوازی”ە لە سەر لاپەڕەی فەیسبوكەكەی وێنەیەكی لە ئاوی ماڵەكەی خۆیانی بڵاو كردووەتەوە و وتوویەتی ئەمە ئاوی منداڵی ئێمەیە و ئەم منداڵەم بە ناوی “ئیمەن” دەبێ لەم ئاوە بخواتەوە.
ناوبراو لە درێژەشدا وتوویەیتی، ئاخۆ كاربەدەستە پڕ ئیدعاكان لە كوێن و بۆ كەس بە دەرد و ئازارەكانی ئێمەدا راناگات و گوێیەكی بیسەر بوونی نیە.
ئەمەش لە حاڵێكدایە كە، هەواڵنێریی حكومەتیی فارس بە بڵاو كردنەوەی هەواڵێك سەبارەت بە ناوچەكانی یەك و چواری ئەهواز رایگەیاندبوو كە، ئاوی ئەم ناوچانە قوڕاوییە و بۆ ئەوە نابێ هاوڵاتیان كەڵكی لێ وەربگرن.
هەروەها نزیك دوو هەفتە لەوە پێش، 20 كاتژمێر ئاوی زۆرێك لە ناوچەكانی یەك و چواری ئەهواز لەوانە: كەمپلو، ناسرخەسرەو باشووریی و سەرەتای كوی عەلەوی بە تەواوەتی بڕابوو.
شایانی باسە، ئاوی خواردنی زۆرێك لە شارەكانی ئێران و بەتایبەت پارێزگا كوردنشینەكان تووشی كێشە هاتووە و هەندێ شوێن لەگەڵ كێشەیەكی بەرفراوانی ئاودا بەرەوڕوون و بەو هۆیەوە لە لایەن دام و دەزگا پەیوەندیدارەكانی رژیمەوە ئاوی زۆربەی شوێنەكان لە رۆژدا تەنیا چەند كاتژمێر هەیە و ئەمەش كێشە و گرفتێكی زۆری بۆ هاوڵاتیان دروست كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.