پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌مموز 2024

مۆبایلی ئەندامە كوژراوەكانی داعش هەندێ نهێنی ئاشكرا دەكەن/لەگەڵ وێنە

چەند مۆبایلێكی ئەندامە كوژراوەكانی رێكخراوی داعش كەوتووەتە دەست عەشیرە سنونەكان و لەو رێگایەوە چۆنیەتی ژیان و گوزەرانی ئەو چەكدارانە ئاشكرا دەبێت.
هەواڵنێریی ئەلعەرەبیە بڵاوی دەكاتەوە كە، گوردانەكانی “حەمزە” سەر بە عەشیرەتە سونەكان كە لەگەڵ سوپا و پۆلیستی عێراق لە ناوچە باكوورییەكانی ئەو وڵاتە بە دژی داعش شەڕ دەكەن، لە تێكهەڵچوونەكانی ئەم دواییانە لە نزیك شاری حەدیسە هەڵكەوتوو لە رۆژئاوایی رۆمادیە، ژمارەیەك لە تەلەفۆنی كەسە كوژراوەكانی داعشیان دۆزوەتەوە و بەم چەشنە كۆمەڵێك لە نهێنی و رازەكانیان ئاشكرا دەبێت.
دەوترێ لەم مۆبایلانەدا، وێنە و ڤیدیۆی ئەندامانی داعش لە وڵاتانی خۆیان و ئەو رێگایە كە بۆ گەیشتن بە عێراق پێوایانە، بە روونی ئاشكرا دەكات. لە وێنەكاندا هەروەها شێوەی راهێنانی نیزامی، وێنەگەڵێك لە ئاسەواری بۆردمانی مەقەڕ و خانووەكانیان لە لایەن فڕۆكە شەڕكەرە بێ فڕۆكەوانەكانی ئەمریكا لەو وێنانەدا بەرچاو دەكەوێت.
كلیپە ڤیدیۆیەكان دەریدەخات كە، ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش بە زمانی روسی قسە دەكەن و یەكێك لەو چەكدارانە كە لە لایەن عەشیرەتە سونەكانی عێراقەوە دەستبەسەر كراوە، پاسپۆرتی روسی هەیە و بە تەواوەتیش لە عەرەبی قسە دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.