هه‌ینی 19 ته‌مموز 2024

كوژران و بریندار بوونی 3 كۆڵبەری دیكە

بە هۆی دەستڕێژی گوللەی هێزە نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار بۆ سەر كۆڵبەرانی كورد، كۆڵبەرێك گیانی لەدەستدا و دوو كۆڵبەری دیكەش بریندار بوون.
شەوی رابردوو لە ناوچەیەك بە ناوی “منەمار” لە ناوچە كوێستانییەكانی قەندیل لە سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان، كاروانێكی كۆڵبەرانی كورد لە پیراشار لە لایەن هێزە نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە درانە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو هۆیەوە كۆڵبەرێك گیانی لەدەستدا و 2 كۆڵبەری دیكەش بە توندی بریندار بوون.
لەو هێرشەدا كۆلبەرێكی تەمەن ٣٥ سال بە ناوی مەلا ئیدریس ئیبراهیمی و كوڕی قادر لە لە لایەن ئەو هێزانەوە گیانی لەدەست دا و برایەكیشی بە توندی بریندار بوو.
مەلا ئیدریس ژون و منداڵی بووەو تەرمەكەی لە گۆڕستانی “كۆنە خان”‌ی پیرانشار بەخاك سپێردرا.
هەروەها لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا برا گەورەی مەلا ئیدریس بەناوی سلێمان تەمەن ٤٠ ساڵ بە توندی بریندار بووەو هەنووكە لە یەكێك لە ناوەندە دەرمانییەكان لەژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.
ئەو دوو كۆڵبەرە كوردە، خەلكی گوندی “قەرە خدری”ی سەربە ناوچەی لاجانی پیراشار بوون.
هەروەها لە هێرشێكی دیكەی هێزە نیزامیەكان بۆ سەر كۆڵبەرانی كورد، كۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی عومەر سوڵتانی بریندار بووە.
شایانی باسە، ساڵانە بە سەدان كەس لە كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد لە سەر سنوورەكانی كوردستان دەكەونە بۆسەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و بەو هۆی تەقەی ئەو هێزانەوە، زۆرێكیان گیانیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن، یان كەلوپەلەكانیان لە لایەن هێزە حكومەتیەكانەوە دەستی بەسەردا دەگیردرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.