پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

هاتنی بوومەلەرزە لە شاری بانە

بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری بانە لە رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاندەوە.
كاتژمێر یەكی ئەمشەو پێنجشەممە 20ی خەرمانان بەرانبەر بە 11ی سێپتامبر، بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری بانە لە رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاندەوە.
دەوترێ ئەو بوومەلەرزەیە بە ئاستێك بەهێز بووە كە دانیشتووانی شارەكەی لە خەو هەستاندووە و بە ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆرەوە روویان لە شەقام و كۆڵانەكان كردووە.
گوڕی بوومەلەرزەكە هێشتاكە رانەگەیەندراوە و رێژەی خەسارەكانیشی ئاشكرا نەكراوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، مانگی رابردوویش بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری مورمور سەر بە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاندەوە و بەو هۆیەوە سەدان كەس لە خەڵكی ناوچەكە گیانیان لەدەستدا و خانوو بەرەیەكی زۆریش بەرەوڕووی رووخان بوونەوە.
ئێران و بەتایبەت كوردستان و بناری زنجیرە چیاكانی زاگرۆس لەو ناوچانەی جیهانن كە لە سەر هێڵی بوومەلەرزەدان و هەر دەم ئەگەری ئەوە لە ئارادایە كە بوومەلەرزە و كارەساتێكی پەیوەندیداری لەو چەشنە روو بدات و قەیرانێكی مرۆیی و ژینگەیی زۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.