هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

تێكهەڵچوونی سپای پاسداران و “جەیشۆلعەدل” لە سراوان

سپای پاسدارانی رژیمی ئێران و گرووپی “جەیشۆلعەدل” لە راگەیەندراوگەلێكی جیاجیادا ئاشكرایان كرد كە، لە پاسگای سەرسنووری ئێران لە ناوچەی سراوان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، تێكهەڵچوونی چەكداریی هاتووەتە ئاراوە.
لە راگەیەندراوەكەی پەیوەندییە گشتیەكانی قەرارگای سپای قودسی هێزی زەوینی سپای قودسی رژیمی ئێرندا باس لەوە كرداوە كە لە یەكەم ساتەكانی بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە 18ی مانگی خەرمانان گرووپی جەیشۆلعەدل هێرشی كردووەتە سەر پاسگای سەرسنووری ناوچەی سراوان و ویستوویەتی دەستی بەسەردا بگرێت.
هەر لەو پەیوەندەدا جەیشۆلعەدلیش رایگەیاندووە كە كاتژمێر یەكی شەو هێرشی كردووەتە سەر ئەو پاسگایە.
راگەیەندراوەكەی سپای پاسداران باس لەوە دەكات كە ئەو گرووپە لە نێو خاكی پكستانەوە هان دراون و بە هۆی بەرپەرچدانەوەی هێزەكانی سپا، خەسارێكی قورسیان پێ گەیشتووە و لە بەرانبەریشدا جەیشۆلعەدل رایگەیاندووە كە ئۆتۆمبیلێكی هەڵگری 600 كیلۆ تەقینەوەی لەو پاسگایەدا تەقاندووەتەوە.
دەوترێ لەو تێكهەڵچوونەدا كە 3 كاتژمێری خایاندووە 10 كەس لە هێزەكانی رژیمی ئێران كوژراون و یەكێك لە چەكدارەكانی جەیشۆلعەدلیش بریندار بووە.
هێزەكانی سپای پاسداران لە سەرەتای ئەمساڵ و پاش كوژرانی 14پاسەوانی سەرسنوور بە دەستی چەكدارانی جەیشۆلعەدل و بریندار بوونی 6 كەسی دیكە و بەدیل گیرانی 3 سەربازی دیكە، دەستیان بەسەر ناوچەكەدا گرتووە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، مانگی رێبەندانی ساڵی رابردووش هەر لەو ناوچەیە 5 پاسەوانی دیكەی سەرسنوور رفێندران و لە ئاكامدا 4 كەسیان ئازاد كران و چارەنووسی ئەو كەسەكەی دیكەیان تا ئێستاش نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.