سیمین بێهبه‌هانی که‌سایه‌تیی ناسراوی فارس‌و شاعیری ناسراوو چالاکی فه‌رهه‌نگیی ئێرانی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 28گه‌لاوێژ له تاران به هۆی نه‌خۆشینه‌وه کۆچی دوایی کرد.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ سیمین خه‌لیلی ناسراو به سیمین بێهبه‌هانی کاتژمێر 1ی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 28ی گه‌لاوێژی 1393ی هه‌تاوی له ته‌مه‌نی 87ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشینی دڵ‌و کێشه‌ی سییه‌کانیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی پارس‌ی تاران کۆچی کرد.
سیمین بێهبه‌هانی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراوی تاران بووه‌و به درێژایی ژیانی ناسراو بووه به پشتگریی له هه‌ڵمه‌ته مرۆیی‌و کولتوورییه‌کان. سیمین کچی ژن‌و پیاوێکی چالاکی ئه‌و کاتی مه‌شرووته بووه؛ باوکی عه‌باس خه‌لیلی، شاعیر‌و نوسه‌رو چالاکی سه‌رده‌می بزووتنه‌وه‌ی مه‌شتروته‌ی ئێران‌و دایکیشی فه‌خرعوزه‌ما ئه‌رغون وه‌رگێڕێکی به‌تواناو چالاکێکی سیاسیی سه‌رده‌می خۆی بووه.
سیمین بێهبه‌هانی سه‌ره‌تا پیشه‌ی مامۆستایی گرتووه‌ته به‌رو ساڵی 1958 له به‌شی یاسادا وه‌رگیراوه‌و ده‌ستی کردووه به خوێندن. له ژیانیدا دوو جار هاوسه‌رگیریی پێک هێناوه‌و له‌گه‌ڵ چالاکییه سیاسی‌و کولتورییه‌کانیدا، تێکه‌ڵ به کۆڕه هونه‌رییه‌کانی مۆسیقایی ئه‌وو کاتیش بووه‌و ساڵی 1979 له کانونی نووسه‌رانی ئێران بووه‌ته ئه‌ندام.
له لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی فێمێنیستیی بووه‌و چه‌ند جار به هۆی پێداگریی له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خراوه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه‌و چاودێرییه‌وه. ساڵی 2013 له هه‌ڵمه‌تی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاوی سڕینه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان (ناسراو به لگام) چالاک بووه‌و وێڕای چه‌ند چالاکی تر ئه‌و که‌مپه‌نیه‌یان راگه‌یاندووه.