وێنەکان پێدراوی ناو شوێنکاتی تایبەت بە خۆیەتی. وێنەکان بە پێی زەمەنو ئەو ئەکتەرانەی کە پاڵەوانی ناو وێنەکانن دەگۆَڕێت.پاڵەوانێکی ناو وێناکردنو وێنایەکی ئەفسانەییو بەرەنگاربونەوەو دەستەویەخەکان، پاڵەوانێکی ئەفسانی سەر بە قۆناغێکی ئەقڵیو فەرهەنگی کۆمڵەگەو جڤاکێکی تایبەتین. وێنەیەکی ئەبەدیو ئەزەلیمان نییە،بە تایبەت ئەو کاتانەی وێناکردنو وێنەکان کۆمەڵایەتیو مێژویی دەکرێنەوە.ئەو کاتانەی وێناکان دێنە ناو زمانەوە.ئەو کاتانەی وێنەکان دێنە ناو مامەڵەی پراماتیگیانەوە. وێنەکان تا ئەو سنورە،تا ئەو شوێنە تەلیسم و سیحرێکی خۆیانو هەیە کە نەیتە ناو زمانەوە، ئەڵبەتە لێرەدا باس لە زمانی ئاَڵوێرو زمانی پەیوەندیو زمانی پراماتیگیە.
وێنەی پێشمەرگە لە شەست و حەفتاو هەشت و سەرەتای نەوەدەکانی ئێمەدا، وێنەی پاَڵەوانێک بوو، وێنەی رسک بوو، وێنەی بەرەنگاربونەوەیەکی ئەفسانەیی بوو. ئەو کاتە کەم پاڵەوانی شاخمان هەیە وێنەیەکی ئەفسانەی،حیکایەتێکی سەیرو سەمەرە، چیرۆکی سەرو وێناکردنی ئینسانیمان لێ نەبیستبێت.
پێشەمەرگەیەک بە جلو بەرگێکی تایبەتەوە، بە موفرەداتو زمانی شۆڕگێڕی تایبەتەوە،بە ئیدیای تایبەتەوە،ئیدیایەک تەنیاو تەنیا دەکرێت لە ناو کۆنتێکستو هەلومەرجی شۆڕگێریدا ببینرێت. وێنەی شاخو وێنەی شۆڕگێڕ وێنەیەکی نا ئەقلانین، وێنەیەکە لە سەر ئاستێکی جیاواز لە ئەقڵ کار دەکات، ئەمەش بڕێکی زۆر لە سەر بنەمای نا-ئەقڵانیەتی شۆڕشو شۆڕگێڕی بەندە، یاخود لە سەر بنەمای فۆرمێک لە ئەقڵانەیەت دروستبووەو خۆی گرتووە کە لە گەڵ ئەقڵی شارو ئەقڵانیەتی شارو حوکومەتداریدا نایەتەوە.
ئێمە لە ئێستادا لە گۆڕانو گۆڕاکارییەکی زۆری وێناکردنو وێناندنو وێنەدروستکردنو ماکینەکانی بەرهەمهێنانی وێنەداین سەبارەت بەو هێزو سوپایەی کە ئێستا هەیە، ناحەقین کە ناویان دەنێین پێشەمەرگە.چون داتاشینو سەپاندنی وێناو وێنەی شەستو حەفتاو هەشتاکانی سەدەی بیست بە سەر کەسێکی ئێستادا کە تەنیا خەمی نانو مەعیشەت کردویەتی بە سەرباز، هەم ناحەقی بەرانبەر وێنە شۆڕگێڕییەکە دەکەین،هەم خواستو ویستی وێنەیەک داوا دەکەین لەم بونەی ئێستا کە بە هیچ هێڵێک ناچێتەوە سەر وێنای پێشمەرگە. به ههمیشه گێڕانهووهو دووبارهو چهندبارهبوونهوهی چیرۆکی شاخو ئهو وێنهیهی پێشمهرگه له ساتهوهختی شۆڕشگێڕانهی شاخ ههیبووه، داوایهکی سهیرو نامهنتقی له پێشمهرگه دروست بوو. شار سوپای هەیە، مۆتێڤی سەربازو ئەفسەرێکی شار جیاوازە لە مۆتیڤی پێشمەرگەو فەرماندەیەکی شاخدا. پاڵنهری هێرشو بهرهنگاری سهربازیی شار، ههمان مۆتیڤو پاڵنهری پێشمهرگایهتیی شاخ نییه.
سەربازی ناو سوپا، پێش هەرشتێک موستەلزەماتی ناو سەربازگەکەی جیاوازە لەو پێداویستیو ماتریالەی لە شاخدا هەبوو.خەمی سەربازێک بۆ ماڵ و مناڵی بەجێماوی، نیگەرانکەرترو پڕ لە دڵەڕاوکێ ترە لەو پێشمەرگەیەی کە مامەڵەیەکی جیاوازی دەکرد بەو پەیوەندییە خوێنیەی کە بە ماڵو مناڵەوە هەیبوو لە شاخدا.ئەوەی ئیًستا هەیە ئەبێت سەرباز بێت لە ڕیزەکانی سوپادا،نەک پێشمەرگەیەک بێت لە ڕیزەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەدا.ئەمەش پرەنسیپێکی گرنگی بە نیزامیکردنو بە دەزگاییو سیستەماتیزەکردنی ئەو هێزەیە.پێویستە پارێزگاری بکەین لە پێشەمەرگەو موفرەدەیەکی هەڵگیراوی ناو فەرهەنگو ئەدەبیاتی شۆڕگێڕی دونیا بێت. یاخود تەنیا لە یەک شت تێ بگەین: ئەو مامەڵەی ئێستا سەربازێکی بەرەکانی پێشەوە لە گەڵ “مەرگدا” دەیکات هەمان مامەڵەکردن نییە بە “مەرگەوە ” لە زەمەنی پێشەمەرگەو ئیدیای پێشمەرگایەتیدا دەکرا.