پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ 6 ئه‌ندامی پێشووی رێبه‌رایه‌تیی ده‌رکردو 2 ئه‌ندامی تریشی ئاگادار کرده‌وه

كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی‌ كوردستانی ئێران 6 که‌س له‌ ئه‌ندامانی‌ پێشووی‌ رێبه‌رایه‌تیی‌ ده‌رکردو 2 ئه‌ندامی تری ئێستای کۆمیته‌ی ناوه‌ندیشی ئاگادار کردووه‌ته‌وه له به‌رده‌وام نه‌بوونیان له ره‌خنه گرتن.به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست له کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێر، سکرتاریه‌تی ئه‌و حزبه له رۆژانی رابردوودا 6 که‌س له ئه‌ندامانی پێشووی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و ده‌فته‌ر سیاسیی ریزه‌کانی ده‌رکردووه‌و 2 که‌سی تریش ئاگادار کردووه‌ته‌وه له درێژه‌نه‌دان به ره‌خنه‌گرتنتان له شێوازی حزبایه‌تیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ.

سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ زاگرۆس پۆست وێڕای پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه رایگه‌یاندووه مه‌به‌ست له‌و کاره‌ی سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ پته‌وترکردن‌و یه‌کده‌ست کردنی ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕه‌و هیچ جۆره ره‌خنه‌و گازنده‌یه‌ک له ناو ریزه‌کانی ئه‌و حزبه له سه‌ره‌وه تا خواره‌وه به شێوه‌ی به‌رده‌وام قبوڵ ناکرێت.

 به گوێره‌ی زانیارییه‌کان ئه‌و 6 که‌سه‌ی ده‌رکراون برێتین له: محەمەد شافیعی، جەعفەر ئێلخانیزادە، ماجید پاشایی، رۆئیا رەمەزانعه‌لی، به‌دری تەوحیدی‌و فریشتە گووڵ پەروه‌ر. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌که له هدایه‌ت قادری (ده‌ره‌وه‌ی وڵات)و نه‌جمه گوڵپه‌روه‌ر (باشووری کوردستان) به نامه ئاگادار کراونه‌ته‌وه.

 له لایه‌کی تره‌وه دوو که‌سی تر له کادره‌کانی ئه‌و حزبه به ناوه‌کانی جه‌لال ناوه‌و حه‌مه‌ی کوردی له ناڕه‌زایه‌تیی به‌و ره‌فتاره‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌م به‌رپرسایه‌تییه‌کانیان لێ سنراوه‌ته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.