دوو شه‌ممه‌ 20 ئایار 2024

بڕیاره سبه‌ینێ سێ بەندكراوی به‌ندیخانه‌ی ورمێ لەسێدارە بدرێن

سێ زیندانی لەزیندانی ورمێ مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە‌و بەپێی سەرچاوەیەك بڕیارە بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەمە لەسێدارە بدرێن. به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست، یەكێك لەو كەسانە پێشتر لەسێدارەدراوه بەڵام گیانی لەدەست نەداوه‌و دوای 19 خوله‌ک پێیان وابووه مردووه‌و له سێداره‌که داگیراوه‌و بڕیاره بۆ جارێكی دیكە ئێعدام دەكرێتەوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت لەشاری ورمێ بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: یەكێك لەو سێ زیندانیە بەناوی محەمەد مەحمودی خەڵكی شاری سەردەشت، پێشتر لەسێدارەداربوو و ماوەی 19 خولەك بەسەر پەتی سێدارەوەبووە، بەڵام دواتر زیندو دەبێتەوە‌و بەرپرسانی زیندان لەجیاتی ئازادكردنی رەوانەی زیندانی دەكەنەوە‌و بڕیارە پاش چەند ساڵ بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەممە 22ی گەلاوێژ لەزیندانی ورمێ لەسێدارە بدرێتەوە.

بەپێی سەرچاوەكە لەگەڵ ئەو زیندانیە كوردە‌و دوو بەندكراوی دیكەی بە رەگەز تورك بە ناوەكانی عەلی عەتاری‌و عەلیرەزا زەرگەرزادە، كە وەك محەمەد مەحمودی رەوانەی ژووری تاكەكەسی كراون، بڕیارە سبەینێ هەرسێكیان لەسێدارە بدرێن. ئەم زیندانیانە بەتۆمەتی كوشتن دادگایی كراون‌و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.