شه‌وی رابردوو له ئاکامی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ئۆتۆمبیلێک له نزیک ئاوایی دهرماناوێی سه‌رده‌شت مێرمنداڵێک بریندار کرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست شه‌وی رابردوو له کاتی چوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی خه‌ڵکی دۆڵه‌گه‌رمی سه‌رده‌شتن بۆ ماڵیان، منداڵی ئه‌و ماڵه به ناوی موژده ئیسماعیلی کچی عه‌زیز له ناو ماشینه‌که‌یان له نزیک ئاوایی درماناوێ له لای شانیه‌وه پێکراو له ئاکامدا بریندار بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان ته‌قه‌که له ئاکامی ده‌سڕێژی راسته‌وخۆی چه‌کدارێکی کۆماری ئیسلامی بووه‌و دوای بریندار بوونی مێرمنداڵه‌که گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سهردهشتو هاوکات شه‌وی رابردووش ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی شاره‌که به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌و دهسڕێژکردنه له به‌رده‌م فه‌رمانداریی ئه‌و شاره کۆبوونه‌وه.
تا ئێستا نازانرێت ئه‌و چه‌کداره‌ی کۆماری ئیسلامی کێیه‌و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیلی‌و چالاکانی سه‌رده‌شت بۆ ئاشکراکردنی هۆکارو بکه‌ری ده‌سڕێژه‌که به‌رده‌وامه.