یادکردنەوەیەک لە شێرکۆ بێکەس، ئاماژەیەکی کورت بە کاریگەریی ئەوە لە سەر ئەدەبیاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دەیەی شەستی هەتاویی؛ و ئاماژەیەکی ڕەخنەگرانە بە ئەو و کۆمەڵە و شێعری «بەیان» و داتاشینی سفەتی پیاوانە بۆ ژن
شێرکۆ بێکه‌س له شێعری «میرات» به‌ڵێن ئه‌دات:
«هه‌ر کاتێکش که من مردم
دوای خۆم بۆ ئێوه و کوردستان
هه‌ندێک شێعری نازدار و جوان به‌جێ بێڵم».
ئه‌و میراته، وێنه‌یه‌کی به‌نرخ له پڕۆسه‌ی دورودرێژی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان و ڕه‌نج و ئازاری ئه‌وانه. شێرکۆ بێکه‌س ده‌نگی ئه‌و خه‌باته بوو. ئه‌و نه‌ک ته‌نها بۆ پارێزگاری له مافه‌کانی گه‌لی کورد به گژ به‌عسی به‌غدا و مه‌لای تاران؛ به گژ پیاو و ژنه گه‌وره‌کانی وه‌ک سه‌دام و خومه‌ینی و تاچێڕ؛ و نه‌ک ته‌نها بۆ کاره‌ساته گه‌وره‌کانی وه‌ک ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵکوو بۆ گه‌لێک به‌سه‌رهات و ئازاری مرۆڤه «چکۆله»کانی دیکه وه‌کوو «کیژه ته‌مه‌ن ده ساڵه‌که‌ی گوندی هه‌ڵه‌دن» و «حه‌مه بچکۆلی بۆیاخچی»یش، ته‌نانه‌ت به گژ خودایشدا چوو. شێعری
«ئازارێکی باڵا به‌رزم
بێ ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر شانی خه‌مێکی تر
هه‌ژار له کوێ بێ ده‌یبینم…»
پەیوەندی نەپچڕاوی شێعری ئەو و هەژارانی کوردستان هێما ئەکات. شێرکۆ بێکه‌س خاوه‌نی هێزێکی بێ‌سنوور بوو بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له ئێستێعاره بۆ به هێما کێشانی ئازاره‌کان: له شێعری «ته‌قینه‌وه»دا باسی کاول کردنه‌کان ئه‌کات:
«شه‌نگار، خانه‌قین، شێخانم
هه‌ناری مزرو مێخۆش بوون…
یه‌ک له دوای یه‌ک بۆ شه‌ربه‌تی به‌رده‌م سوڵتان…
گوشران، گوشران».
له «پێوانه»دا بالای خه‌مه‌کانی کوردستان به باڵای مێژوو و قووڵ بوونی زامه‌کانی به قووڵ بوونی ئۆقیانووسەکان پێوانه ده‌کات. له شێعره‌کاندا دایک و ژن جێگای تایبهتیییان هه‌یه. ئه‌گه‌رچی ژن له شێعره یه‌که‌مه‌کاندا زۆرتر به پێناسه‌کانی پیاو، پێناسه ده‌کرا، دواجار و به‌دوای ئه‌وه ژن قورسایی خۆیان له سه‌ر بزوتنه‌وه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و له سیاسه‌تدا زۆرتر کرد، ژنیش که‌متر له ڕوانگایهكی پیاوانه‌وه به کار دێت. شێعری «به‌یان» و شێعری ئه‌م دوییانه بۆ شیرین عه‌له‌م هوویی ورده ورده ژن ده‌کا به هێزێکی کۆمه‌لایه‌تیی.
شێرکۆ بێکه‌س عاشقی سروشته و پێوه‌ندییه‌کی قووڵ له نێوان سروشت و مرۆڤدا پێکده‌هێنێت. له «مانگ و زه‌ریا» باسی عاشق بوونی زه‌ریا ده‌کا و ناز کردنی مانگ. به‌لام له‌وه گرینگتر ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و عه‌شقه ده‌بێته پێکهێنه‌ری «هه‌ڵچون و داچوونی زه‌ریا» (جز و مد). له «عاشق»دا باسی یاخی بوونی قامیشێکی قامیشه‌ڵانێک و چۆنیه‌تی درووست بوونی شمشاڵ ده‌کات. شێعری «قوربانیی» باسی وه‌ستانه‌وه‌ی دارێکه له به‌رامبه‌ر سێڵاو و پاراستنی هێلانه‌یه‌ک:
«سێڵاوێک هات تا گه‌یشته پۆپه‌ی دارێ
به پۆپه‌وه هێلانه‌یه‌ک به‌جێ مابوو
دوو سێ زه‌ڕنه قووته‌ی تیا بوو
دره‌خت به سنگ شه‌ڕی له گه‌ڵ ئاوا ئه‌کرد
هەر خۆی ڕاگرت
ئێواره که دایکی بێچوه‌کان هاته‌وه
وه‌ختێ خنکا
ئه‌و دوا بێچوی ئه‌گواسته‌وه !.
هه‌موو ئه‌مانه له ژیانی مرۆڤدا ڕه‌نگده‌ده‌نه‌وه.
شێعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌س سنووره دستکرده‌کانی جۆگرافیا، «ڕه‌گه‌ز»، جینس و دین ده‌به‌زێنێت. سنووری شێعره‌کانی ئه‌و له شیلییه‌وه ده‌س پێده‌کات و ده‌گاته ئافریقای باشوور، تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا. پابلۆ نێرۆدا، ئه‌حمه‌د شاملو و ئەحمەد دەروێش به ده‌نگ و ڕێگای خۆی ده‌زانێت. له «په‌ند» بۆ چارلی چاپلین، بایه‌خه‌کان نیشان ده‌دات:
«زۆر شت هه‌ن زوو ژه‌نگ هه‌ڵدێنن و بیر ئه‌چنه‌وه و دوایش ئه‌مرن
وه‌کوو تاج و سه‌وڵه‌جان و ته‌ختی ژێر پێی پادیشاکان
زۆر شتی دیکه‌ی دونیاش هه‌ن ناڕزێن و بیر ناچنه‌وه و هه‌رگیز نامرن
وه‌کوو شه‌پکه، گۆچانه‌که و پێڵاوه‌که‌ی شارڵی شاپڵن».
ڕوانینه‌کانی شێرکۆ بێکه‌س به جیهان که له شێعرهکانیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ن له وشیاری مێژویی هه‌ر تاکێکی کورد. به ده‌گمه‌ن که‌سێک هه‌بێت شانی له شانی شعێره‌کانی ئه‌و نه‌که‌وتبێت.
له پڕۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نی خه‌باتی کوردستان له زیاتر له نیو سه‌ده له‌مه‌و پێشه‌وه، شێعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌س هانده‌ر و پێشڕه‌ون. وره پێده‌ر و یه‌ک له دوای یه‌ک جوانترن. دیسان له «ته‌قینه‌وه»دا: «ئێسته…وه‌رزی ته‌قینه‌وه‌ی دینامێتی حه‌رفی فه‌رهه‌نگ و زمانه…
له‌م زه‌مانه بێعارهدا…له سه‌رده‌می ئه‌م ته‌ته‌ر و ئه‌م به‌ربه‌ر و فیرعه‌ونه‌دا
له سه‌رده‌می سه‌ڕبڕینی نان و گوڵ و ساوای کوردستانی سه‌ڕ صه‌لیب و قه‌ناره‌دا
له‌م وه‌یشومه‌ی جیهانه‌دا
ئه‌گه‌ر شێعر وه‌ک ڕشهبای سلێمانی هه‌ڵ نه‌کا…شێعر نییه…
ئه‌م وڵاتی خۆڵه‌مێشه ‘مامه ریشه’ی شێعری ئه‌وێ…
وه‌کوو پێشمه‌رگه ئێستاکه وه‌ختی شه‌هید بوونی شێعره
بۆچی باڵای کامه شیعر؟ بۆچی نیگای کامه شێعر؟
له باڵای ئه‌و شه‌هیدانه سه‌وزتر و به‌رزتر و یان جوانتره؟»
دیسان و له درێژه‌دا بۆ قوربانییه‌کان ئه‌ڵێ: «گه‌ر شێعر بۆ تۆ نه‌سوتێ بۆچی شێعره؟»
شێرکۆ بێکەس و ڕۆژهه‌لاتی کوردستان:
شێرکۆ بێکەس هاوکات لەگەڵ دانانی کاریگەریی لەسەر ئەدەبیاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ڕێگای چەند شێعری ناسراوەوە وەک «بەیان» و لەم ئاخرانەدا «کۆماری سێدارەی ئیسلامیی» پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو ئەدەبیاتە پێک هێناوە. ئەم شێعرانە لە هەمان کاتدا جێگای ڕەخنە لە خۆیان دەکاتەوە و جێ پێی گەشەی ڕوانگەی شاعیریش نیشان ئەدەن. زۆر بە کورتی ئاماژەیەک دەکەم.
شێعری شێرکۆ بێكەس بە گشتی ئەدەبیاتی کوردیی و شێعری نوێی لە کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بەدوای شۆڕشی ١٣٥٧ گەشە پێدا و هەروەها خەباتی سەردەمێکی دیاریکراوی کوردستان پێناسە دەکات. لە لایەکی دیکەوە خۆی لە پەیوەندێکی دوو لایەنە لەگەڵ بابەتگەلێکی نوێ وەک بەشداری ژنان لە شۆڕش و سیاسەتدا دۆزییەوە. لام وایە ئەو لایەنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لە سەر ئاوڕدانەوەی شێعری شێرکۆ لە پرسی ژن دانا. بزووتنەوە و ڕێکخراوی کۆمەڵە بەگشتی پرسی ژنی لە کوردستان پێناسە ئەکرد و تابوەکانی ئەو سەردەمە بە خەبات و گیانبازی لە پێشدا ژنان و هەروەها بە هاوخەباتی پیاوانی خاوەن بیروباوەڕی یەکسانیخوازیی تێک دەشکا. ئەو هەڵسوکەوتانەی وا ئێستا ئاسایی دەنوێنن، سەردەمێک بڤه بوون و گەلێک هێزی سیاسیی وەک حیزبی دیمۆکراتیش بە تانەوە باسیان دەکرد. ئەمەی ئەمڕۆ لە پێشدا دەسکەوتی تێکۆشانه و تەنها دواجار نیشانەی تێگەیشتنی هیزێکی سیاسییە.
شێرکۆ بێکەس یەکەم کەسه قامک دەخاتە خستە سەر ئەو خاڵە بەهێزه لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان واتە بەشداری ژنان لە سیاسەت وەک هەڵسووڕاو و نەک وەک چاولێکەر و پووزەوانە چن (بەجۆرەی هێزێک وەک حیزبی دیمۆکرات پێگەی ژنی مانا دەکرد). نموونەی بەرچاوی ئەو گرینگیپێدانه لە شێعری «بەیان»دا خۆی دەردەخات (بڕوانه دیوانی شێرکۆ بێکەس ١٩٩٠، ل. ٤٨١). ئەو شێعرە هەروەها جێگا بۆ ڕەخنە لە خۆیشی دەکاتەوە. یانی ئەو شێعره هەروەها سفەتی پیاوانە بۆ ژن دیاری دەکات. ئەم لایەنە لە لایەن کۆمەڵە و ڕادیۆکەیەوە لە چاو ون دەبێت. ئەمە لام وایە سەرنجڕاکێشە. لەبەر ئەوەی بزانین بۆ بەشداری ژنان لە سیاسەتدا دەبێ چ سفەتگەلێک دیاری بکرێت؟ ئایا سفەتگەلێک وەک چەک هەڵگرتن، کەواوپانتۆڵ، و شتی دیکە کە لە شێعری بەیاندا دەبینرێت)، بە پێی داب و نەریت داییمە پیاوانە نەبینراون؟ ئایا ژنان بۆ ئەوەی لە سیاسەتدا بەشدار بن دەبێ وەک «پیاو» هەڵسوکەوت بکەن؟
په‌ره‌ستاندنی ناو و پێگه‌ی شێرکۆ بێکه‌س له کوردستان به گشتیی و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تیی له لایه‌ک هه‌م له به‌ر به‌ستێنی سیاسیی و پۆخته‌بوونی زۆرتری شێعره‌کانی ئه‌و و هه‌م له به‌ر بۆشاییه‌ک بوو که شێعر و ئه‌ده‌بیاتی شێرکۆ بێکه‌س پڕی ده‌كرده‌وه. کۆمەڵه لە ڕیزی هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئەگەرچێ خۆی جۆرێک لە «ئەدەبیاتی کرێکاریی» تاقی دەکردەوە، بەڵام بوە جێگایەک بۆ گەشه و بایەخ دان به شێعرەکانی شێرکۆ بێکەس. شێعره‌کانی ئه‌و له لایه‌ن که‌سه‌کانه‌وه به جۆری جیاواز وه‌رده‌گیران. یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی پەیوەندی شێرکۆ و ئەم هێزە سیاسییە، شێعری بەیانه. به‌یان ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌یه له شه‌ڕی کۆمه‌ڵه و دیمۆکرات گیانی به‌خت ده‌کات. ئەو شێعرە دیالۆگێکی چڕ‌وپڕ لە نێوان ئەو و ئەو هێزە سیاسییەی وا بەیان لە ڕیزیدا بوە دەخولقێنێت. ئه‌و به‌شانه‌ی شێعری «به‌یان» که باسی پله‌ی نایه‌كسانی ژن له کۆمه‌ڵگادا ده‌کات (بەلام لە هەمان کاتدا له ژێر کاریگه‌ری بۆچوونێکی پیاوانه پێناسه‌ی پیاوانه به به‌یان دەبەخشێت) له ڕادیۆ کۆمەڵەوە ده‌خوێنرانه‌وه:
«له ئێسته‌وه ئیتر به‌یان ئه‌و کچه‌یه
تاریکیی ماڵ،
شه‌وی درێژی کۆیله‌تی،
وه‌کوو پرچی زیاد و ته‌مه‌ڵ
هه‌مووی ئه‌بڕێ
…له ئێسته‌وه ئیتر به‌یان
ئه‌و بیره شاربه‌ده‌ر ئه‌کا
که ژن ئه‌بێ
هه‌ر له سه‌ر جێ و هه‌ر له ماڵدا
بژی و بمرێ
…له ئێسته‌وه به‌یان ئه‌و کچه‌یه
چه‌ک به‌ده‌ست و شه‌ڕواڵێکی له‌پێ دایه و
پێشمه‌رگه‌یه.» (جەخت لە منەوە).
به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی که ڕه‌خنه‌ی له شه‌ری ناوخۆیی کۆمه‌ڵه و دیمۆکرات ده‌گرت وه‌لاده‌نران (ئەگەرچی ڕەخنەیەکی سیاسیی بوو و دەبوا بوایێتە جێگای مشتومڕی سیاسیی) و له ڕادیۆوه نه‌ده‌خوێنرانه‌وه:
«هه‌زار ساڵه و هه‌تا ئه‌مڕۆ
ته‌وره‌کان هه‌ر کوردستانم ئه‌بڕنه‌وه
…که‌چی منی له‌ته برین…
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئازاره‌که‌ی ترما ئه‌ڕۆم
…گه‌ر دوو زامی له‌شی باخێک
ده‌س له ملی ئازاره‌كانی یه‌ك نه‌كه‌ن
چۆن برینی گوڵی باخچه‌ی
دنیای دوورتر ساڕ‌ێژ ئه‌كه‌ن؟»
ئه‌ده‌بیاتی ئەو کاتی ڕادیۆ ڕه‌خنه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به سفه‌تی چه‌ک هه‌ڵگرتن و شه‌ڵوار له پێ کردن ناکاته‌وه که وه‌ک سفه‌تگه‌ڵێکی پیاوانه ده‌بینران و له شێعری بێ وێنه‌ی «به‌یان» بۆ دیاری کردنی پله‌ی ژن له خه‌بات هاتوه. واته ئه‌و کاته پێگه‌ی ژن له خه‌بات ئه‌سه‌لمێت که ببنه خاوه‌نی سفته‌تی پیاوانه.
ڕەخنەی شێعری بەیان لە شەڕی ناوخۆ ئه‌سقه‌زا ڕه‌خنه‌یه‌كی سیاسییتر و سوودمه‌ندتر پێشکه‌ش ئه‌کات له به‌ر ئه‌وه‌ی باس له گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دواتر ده‌کات که چه‌ک و توندوتیژیی ده‌توانێت له‌مپه‌رێکی گه‌وره بێت بۆ باشبژیی کۆمه‌ڵایه‌تیی تاکه‌کان و بۆ سه‌قامگیر بوونی دیمۆکراسیی.
لە سەردەمی ئێستادا کە بەشداری ژنان لە سیاسەتدا گەیشتوەتە ئاستێکی یەکجار بەرزتر، بەرگرتن لە کردنی سفەتی پیاوانە بە پێوانەی بەشداری ژنان لە سیاسەتدا گرینگە و داییمە دەبێ لە ژێر چاوەکانی ڕەخنەدا خۆی ببینێتەوە. پێشـمەرگە ژنەکان لە ڕێزی هێزی پێشمەرگەری کوردستان لە باشوور زۆر جار لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنانی پێشمەرگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا (زۆر جاران بە ژستی پیاوانه‌وە و گەلێک جاریش ئاڕایش کردوو کە وێنەکە دەکاتە وێنەیەکی خەیاڵیی)، لایەنی جینسییەتییان زەق دەبێتەوە و لەو جۆرە نموونانەدا وەک کالایەک بۆ تەبلیغێکی بازرگانی دەکرێ بەراوەرد بکرێت. ئەوەی ڕەخنە دەبێ لە ژێر چاوەدێریی خۆی دایبنێت، بردنەسەرەوەی ئاستی بەشداری ژنان (نەک وەک ژن بەوجۆرەی کۆمەڵگای کۆن و ئایین و کۆمەڵگای نوێی ئێستا کە سێکشوالیزە واتە بەجنسییەتییان دەکات، پێناسەی دەکات)، بەڵکوو وەک بەشێکی هەڵسووڕاو و پێشڕەو و کاریگەر (نەک پاشکۆ). ئەم لایەنەش بەخۆشییەوە بە هیمەتی ژنانی کوردستان (هەم لە دەیەی شەست لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان) و هەم لە ئێستادا زەق و دیارە.
کۆتایی:
یادکردنەوەی شێرکۆ بێکەس و کاریگەری شێعرەکانی لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، لە ڕیزی بزووتنەوە و ڕێکخراوی کۆمەڵە لەو سەردەمەدا هاوکات لەگەڵ زەقکردنەوەی ڕەخنەی ئەدەبیی و سیاسیی لە شێعرەکانی گرێ دەخوات. ئەو جۆره خاڵانە وەک پێگەی ژن لە شێعری ئەودا ڕەوتێکی بەرەو پێش و قووڵتربوونەوەی بەخۆیەوە بینی. شێعری «کۆماری سێدارەی ئیسلامیی» و وێناکردنی شیرین عەلەمهولی لەو شێعرەدا ئاستێکی بەرز و گۆڕدڕاو لە پێگەی ژن لە شێعری شێرکۆ بێکەسدا دەردەخات.
له نیوه‌ی ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی شه‌ستی هه‌تاویی (هه‌شتای زاینیی) ئه‌و تینوویه‌تیییه بۆ ئه‌ده‌بیات و شێعری کوردیی (لە لە ئەنجامی کەمتەرخەمیی هەروەها لە هێزێکی وەک کۆمەڵەدا) پێکهاتبوو به شێعره‌کان و ئه‌ده‌بیاتی شێرکۆ بێکه‌س و له نێویاندا کورته شێعره‌کانی «ئاوێنه بچکۆله‌کان» ده‌شکا:
ناونیشان
نه ناوی شار، نه گه‌ڕه‌ک و نه شه‌قام و
نه ژماره‌ی ته‌له‌فون و نه سنووقی پۆسته‌م هه‌یه!
که‌چی نامه‌ی سه‌وزی ئه‌وین
نزیک و دوور
هه‌موو ڕۆژێک به‌ڕێوه‌یه.
چونکه شێعرم پۆسته‌چی خۆشه‌ویستی و
ئه‌دره‌سیشم دڵی دیاری
پێشمه‌رگه‌یه !
یاد و شێعرەکانی شێرکۆ بێکەس زیندوو بێت.