له‌حاڵێکدا له رۆژانی رابردوودا هه‌واڵی تورکیزه کردنی شوێنه گشتی‌و گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای ورمێ به شێوه‌یه‌کی سیستێماتیک بڵاو بووه‌وه، دوێنێ یه‌کشه‌مه پارێزگای ورمێ رایگه‌یاندووه غه‌درێکی زۆر له تورکه‌کانی ورمێ کراوه‌و بۆ نموونه 2هه‌زار ناوی شوێنه‌واره‌کانی پاکتاو کراوه.
هادی به‌هادوری، جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ کاروباری ئاوه‌دانکردنه‌وه له وتوێژی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی حکومه‌تیی ته‌سنیم ر‌ه‌خنه‌ی له گۆڕینی ناوی شوێنه‌واره‌کانی ئه‌و پارێزگایه له ماوه‌ی رابردوودا کردووه‌و رایگه‌یاندووه: ‘هه‌ر وه‌ک که‌سێک ئه‌چێته وڵاتێکی تر ناوه‌که‌ی خۆی ناگۆڕێت، ئاسه‌واره کۆنه‌کانیش وان. پێویسته به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی وریا بن، وه‌ک تا ئێستا ئاگایان لێی نه‌بووه’.
به وته‌ی ناوبراو گۆڕینی ناوی شوێنه‌واره‌کانی ورمێ له زمانی تورکییه‌وه بۆ زمانه‌کانی تر ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پاشایه‌تی، نه‌ک حکومه‌تی ئیسلامی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆماری ئیسلامی بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی شوێنه‌واره‌کان‌و ئه‌و زمانه بکاته که ناوی شوێنه‌واره‌کانی بۆ سه‌ر گۆڕاوه، هه‌روه‌ها یا رێژه‌و شێوازی گۆڕینیان بکات رایگه‌یاندووه نزیکه‌ی 2هه‌زار شوێنه‌واری ورمێ ناوی تورکییان له سه‌ر بووه، به‌ڵام ئێسته ناوگه‌لێکیان له سه‌ره که بێ واتا‌و بێ بنه‌مان.
ئه‌وه یه‌که‌م جاره لێدوان‌و ئاماره‌ی جێگری پارێزگای ورمێ به شێوه‌ی فه‌رمی باس له پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یی دژ به ئازه‌رییه‌کان بکات، چونکه به گوێره‌ی زانیارییه‌کان ئازه‌رییه‌کان له سه‌رده‌می پاشایه‌تیشدا خۆیان کاربه‌ده‌ستی ئه‌و ناوچه‌یه بوون، ئه‌وه له حاڵێکدایه زۆرینه‌ی دانیشتوانی پارێزگا‌و شاری ورمێ له نه‌ته‌وه‌ی کورده.
…
وێنه: ته‌خت سلێمان له تکاب/ ناوه‌ندی دێرینی ماده‌کان