دوێنێ هه‌ینی دوو کاسبکاری کورد له ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ناوه‌کانی سالار کلاشی‌و حه‌سه‌ن بانی هێڵه له لایه‌ن هێزه سنورپارێزه‌کانی کۆماری ئسیسلامییه‌وه درانه به‌ر ده‌سڕێژو ده‌سبه‌جێ گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست سالار کلاشی دوێنێ‌و له کاتێکدا به مۆتۆرسیکلێت باری قاچاخی گواستوه‌ته‌وه راوه‌ته به‌ر ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی سه‌لاس‌و باوه‌جانی‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. ده‌وترێت حه‌سه‌ن بانی هێڵه، قوربانیی دیکه‌ش رۆژێک پێشتر‌و هه‌ر له‌و ناوچه‌یه به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستداوه.