ته‌خت سلێمان شوێنگه‌یه‌کی دێرینی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌و له 45کیلۆمێتریی باکوری رۆژهه‌ڵاتی شاری تکاب هه‌ڵکه‌وتووه.
له‌وانه‌یه ته‌خت سلێمان تاکه ئاسه‌وارێکی سه‌رده‌می ماد بێت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێت که به‌ته‌واوی وێران نه‌بووه. ده‌وترێت ته‌خت سلێمان چه‌ند جار که‌وتووه‌ته به‌ر هێرشو تاڵانی شه‌ڕو خێڵه‌کانو دواجار نزیکه‌ی 1500ساڵ پێش له هێرشی هراکلیۆسی یۆناییه‌وه خه‌ساری زۆری به‌رکه‌وتووه.
ئه‌م شوێنه‌واره کۆنه یادگاری ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ماده‌کانه‌و دوای ئه‌وانیش ئهشکانیو ساسانییه‌کان وه‌ک ناوه‌ندێکی زانستی سوودیان لێ وه‌رگرتووه‌و ماوه‌یه‌کیش مه‌غوله‌کان ده‌ستیان به سه‌ردا گرتووه.
ئه‌گه‌رچی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌کیان له هێشتنه‌وه‌و پاراستنی ئه‌و ناوه‌نده دێرین‌و گرنگه‌ی ماده‌کان وه‌ک پێویست نییه‌و به‌شێکی زۆر له ئاتهشگاکانی زه‌رده‌شت که یادگاری ده‌ورانی ماده هێشتا له قه‌ڵای ته‌خت سلێمان‌و به چوارده‌وری ئاوه‌که‌یدا به نیوه‌ڕووخاوی ماوه.
ته‌خت سلێمان ناوه‌ندێکی هه‌ره کۆن‌و ناسراوی شارستانیه‌تی کورده له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ته‌نانه‌ت لایهنو راگه‌یاندنه کوردییه‌کانیش بایهخو گرنگیی خۆیان پێ نه‌داوه. به وته‌ی شاره‌زایه‌کی مێژوویی‌و له زاری زه‌رده‌شتیه‌کانه‌وه، زه‌رده‌شتی پێغه‌مبه‌ر له باشووری ورمێ له دایک بووه‌و دوور نییه ئه‌و ناوچه‌یه، ته‌خت سلێمان بێت، چونکه ته‌نها ته‌خت سلێمان‌و گردی حه‌سه‌نلو له باشووری گۆڵی ورمێ مێژوویان بۆ سه‌رده‌می ماد ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وێنه‌کان: ئا. فه‌تحوڵاهی