له درێژه‌ی پرۆژه‌ی تورکیزه‌کردنی پارێزگای ورمێ‌دا، کۆماری ئیسلامی 6هه‌زار هاوڵاتیی ئازه‌ری ناونوس کردووه بۆ وه‌رگرتنی ئاپارتمانه‌کانی مه‌سکه‌ن مهر ی ئه‌و شاره.
کۆماری ئیسلامیی ئێران سووره له سه‌ر تێکدانی دێمۆگرافیی شاری ورمێ‌و شاره‌کانی سه‌ر به‌و پارێزگایه‌و له درێژه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش بۆ تورکیزه‌کردنی ورمێ، 6هه‌زار هاوڵاتیی ئازه‌ریی ده‌ره‌وه‌ی شار خۆی نانوس کردووه بۆ وه‌رگرتنی ئاپارتمان له پرۆژه بنیاسازییه‌کانی مه‌سکه‌ن مهر و بڕیاره دوای ته‌واو بوونی به ته‌واوی له خۆی جێگیر بن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست ئه‌و ژماره‌یه له هاوڵاتییانی ئازه‌ری به هۆی پیشه‌یانه‌وه له خۆی ن و ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان کارمه‌ندی به‌شی ئه‌منیه‌ت‌و هێزه سه‌ربازییه‌کانی کۆماری ئیسلامین له‌و شاره‌و نزیکه‌ی 4800بنه‌ماڵه‌ن.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌م شه‌پۆله له تورکیزه کردنی خۆی نوێیه‌و ساڵی رابردوو نزیکه‌ی 200بنه‌ماڵه‌ی ئازه‌رییان له پرۆژه‌کانی مه‌سکه‌ن مهر له‌و شاره جێگیر کردبوو.
پێشتر لایه‌نه ئه‌منی‌و سه‌ربازییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ورمێ رایان گه‌یاندبوو به دڵنیاییه‌وه نه‌یارانی کۆماری ئیسلامی له‌و پارێزگایه له ناو ئه‌به‌ن‌و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو کارێک ئه‌که‌ن.