پێنج شه‌ممه‌ 29 شوبات 2024

دوو هاوڵاتیی کورد له خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر کران

دووشه‌مه‌ی رابردوو رێکه‌وتی 6ی گه‌لاوێژ دوو هاوڵاتیی کوردی خه‌ڵکی خۆی له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌‌سه‌رکران‌و به‌ره‌و شوێنێی نادیار ره‌وانه کران.

دووشه‌مه‌ی رابردوو دوو هاوڵاتیی کورد به ناوه‌کانی محه‌مه‌د میلانی‌و تاجه‌دین مه‌مه‌کانی له ناوچه‌ی ئه‌له‌ند‌ی خۆی له لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رو ره‌وانه‌ی شوێنێکی نادیار کران.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ئه‌و دوو هاوڵاتییه نه‌زانراوه. ده‌وترێت له کاتی ده‌ستبه‌سه‌رکردنیاندا ژماره‌یه‌ک هیزی لیباس شه‌خسیی زۆر هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌کانیان‌و هیچ زانیارییه‌کیشیان له سه‌ر هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان رانه‌گه‌یاندووه.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.