پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

کۆماری ئیسلامی گۆڕی په‌یڕه‌وێکی یاریی له ئێران تێکدا

کۆماری ئیسلامی گۆڕی محه‌مه‌د قه‌نبه‌ری لاوی په‌یڕه‌وی ئایینی یاری له تاکستان تێکدا، که ساڵی پارو له رێکه‌وتی 5ی گه‌لاوێژدا دژ به هه‌ڵاواردن‌و سته‌مه ئایینییه‌کانی سه‌ر یارییه‌کان ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو گیانی له‌ده‌ستدا.

به گوێره‌ی هه‌واڵی په‌یڕه‌وانی ئایینی یاری له ئێران له سه‌روبه‌ندی یه‌که‌م ساڵوه‌گه‌ڕی گیان له‌ده‌ستدانی لاوی ناڕازیی سه‌ر به ئایینی یاری که ساڵی پار له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به سته‌مه ئایینییه‌کان له به‌‌رده‌م پارلمانی ئێران ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو گۆڕه‌که‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه تێکدرا.

گۆڕی ئه‌و چالاکه یارییه له ئاوایی قه‌ره‌داش‌ی تاکستان بووه‌و له شوێنێکی لێژ هه‌ڵکه‌وتووه‌و هاوڕێ‌و په‌یڕه‌وانی یاری شوێنه‌که‌یان دیاری کردبوو، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کان وێڕای تێکدانی گۆڕه‌که هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوو چالاکانی یاریی له‌و ناوچه‌یه کردوه رێوڕه‌سمی ساڵیادی نه‌که‌نه‌وه‌و له شوێنه‌کانی تری ئێرانه‌وه په‌یڕه‌وانی یاری بانگهێشت نه‌که‌ن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.