له ئه‌گه‌ری وشکبوونی یه‌کجاره‌کیی گۆڵی ورمێ، 6ملیۆن هاوڵاتیی ده‌وروبه‌ری ئه‌و گۆڵه ئاواره ئه‌بن‌و ره‌وتی سروشتیی وشکبونیشی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی کردووه‌ته ئه‌گه‌رێکی نزیک.
پارێزگاری ورمێ به تازه‌یی له چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی ئه‌و پارێزگایه ددانی به وشکبوونی زیاتر له 2له‌سه‌ر 3ی گۆڵی ورمێ‌دا ناوه‌و رایگه‌یاندووه ره‌وتی گۆڵه‌که به‌ره‌و وشکبوونی یه‌کجاره‌کی ده‌چێت‌و له ئاکامیدا 6ملیۆن هاوڵاتی ناچار ئه‌بن زێدی خۆیان به جێبێڵن.
قوربانعه‌لی سه‌عاد‌ت ئاماژه‌ی به 5بۆ 6ملیۆن هاوڵاتیی دانیشتووی ئاواییه‌کانی ده‌وروبه‌ری گۆڵی ورمێ کردووه‌و وتویه‌تی پێئه‌چێت هه‌ر هه‌مویان ناچار بن شوێنی ژیانیان بگوازنه‌وه. هۆکاری ئه‌و دیارده‌یه‌ش بۆ هه‌ڵکردنی زریانی خوێ ئه‌گه‌ڕێته‌وه که له ئاکامیدا جگه له وه‌شتاندنی ره‌وتی ئاسایی ژیان، نه‌خۆشینی جۆراوجۆریش بڵاو ئه‌بێته‌وه، به تایبه‌ت نه‌خۆشینه هاوبه‌شه‌کانی نێوان مرۆڤ‌و ئاژه‌ڵ.
له ئێران زۆربه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی‌و خواردنه‌وه له به‌شی کشت‌و کاڵ‌دا به‌کار ئه‌برێت‌و هاوینی ئه‌مساڵیش وه‌رزێکی که‌م ئاو بووه بۆ زۆربه‌ی پارێزگاکان‌و له‌وانه پارێزگای ورمێ.
کۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی وڵامدانه‌وه به ناڕه‌زایه‌تییه خه‌ڵکییه‌کان له‌به‌ڕامبه‌ر که‌مته‌رخه‌مبوون له ئاست وشکبوونی گۆڵی ورمێ له ساڵانی رابردوودا ده‌سته‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی ورمێ‌و پارێزگای ئه‌و شاره دروست کردووه بۆ ژیانه‌وه‌ی ورمێ، به‌ڵام زۆربه‌ی شاره‌زیانی ژینگه به مه‌حاڵی ئه‌زانن بتوانرێت ورمێ بژێنرێته‌وه.