یه‌ك شه‌ممه‌ 25 شوبات 2024

هاوڵاتییه‌کی کورد له خۆی به ته‌قه‌ی به‌سیج بریندار کرا

له ئاکامی ته‌قه‌ی به‌سیج له ئاوایی مغانجوق‌ی خۆی هاوڵاتیه‌کی کورد پێکراوه‌و به توندی برینداره.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کان ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌مه به‌سیج له ده‌وروبه‌ری ئاوایی مغانجو‌ق‌ی خۆی به بێ هۆ ته‌قه‌یان کردووه‌و به رێکه‌وت رێبوارێکی خه‌ڵکی ئه‌و ئاواییه به ناوی ‘جادر عه‌بدوڵایی’ ته‌مه‌ن 49ساڵ به‌رکه‌وتووه‌و برینداره.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی ئاوایی مغانجوق ئاواییه‌کی سه‌رسنوور نییه‌و پاساوی ئه‌منیه‌تی بۆ ته‌قه‌کردن ئه‌و ئاواییه ناگرێته‌وه، به‌ڵام وه‌ک سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن که‌سه‌کانی به‌سیج به ئه‌نقه‌ست‌و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی باج‌و زانیاریی هاوڵاتییان ئه‌پشکنن‌و ته‌قه‌یان به سه‌ردا ده‌که‌ن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.