پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

داعش داوای له خه‌ڵکی موسڵ کرد کچانیان خه‌ته‌نه بکه‌ن

داعش له هه‌نگاوێکی نوێیداو بۆ هه‌رچی زیاتر کاریگه‌ریی له سه‌ر شری موسڵ، داوای له هاوڵاتییانی ئه‌و شاره کردووه ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی کچه‌کانیان خه‌ته‌نه نه‌کردووه له رێگه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی دیارییان کردووه بۆ ئه‌و کاره، کچه‌کانیان خه‌ته‌نه بکه‌ن‌و به پێچه‌وانه‌وه‌ش روبه‌ڕوی سزا ده‌بنه‌وه.

سەعد قاسم رۆژنامەوانێكی شاری مووسڵەو سەبارەت بەو بڕیارەی داعش به وشه‌ی راگه‌یاندووه: ئێستە خەڵكی مووسڵ تووشی بێتاقەتی‌و بێزاری هاتوون بە هۆی بڕیارەكانی داعشەوە و بڕیارەكانیان بەمەترسیدار دەزانن. به تازه‌یی بڕیاری خەتەنەكردنی كچانی پارێزگاكەیان داوه‌و خه‌ڵکی خۆیان له‌و بڕیاره به دوور ئه‌گرن.

 له لایه‌کی تره‌وه ئەسیل جەمال چالاكی مەدەنی لەو بارەوە بڵاوی کردووه‌ته‌وه: ‘لە سەرەتای هاتنی داعشه‌وه بۆ مووسڵ خەڵك بەگەرمی پێشوازی لێ كردن، بەڵام دوای دەركردنی چەند بڕیارێك لەوانە خەتەنەكردنی بەزۆری كچان بۆیان دەركەوت كە لە ئازاردانی خەڵك زیاتر هیچی تر نازانن.’

 ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه له ئێستادا بنه‌ماڵه‌کان ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، دوو رێگەیان لە بەردەمدایە یا ملکه‌چی بڕیارەکه بن، یا شارەكە جێ بێڵن.

 به گوێره‌ی زانیاییه‌کان بڕیاری خەتەنەكردنی دوو ملیۆن ژنی عێراقی لەو ناوچانەی كە لەژێر كۆنترۆڵی داعشدان، هەڵوێستی ژماره‌یه‌ک له رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی لێ كەوتەوە‌و مه‌حکوم کراوه. خه‌ته‌نه‌ کردنی کچان بڕیارێکی کۆنه‌و كاریگەری لە سەر كچ ئه‌بێت‌و به مه‌به‌ستی لاوازکردنی تاوانی‌و چێژی سێكسی ئه‌نجام ده‌درێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.