هاوڵاتیانی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو له رۆژئاوای پارێزگای کرماشان ده‌ڵێن گه‌رما له‌و شاره له ئێستادا رۆژانه ده‌گاته 50پله‌ی سه‌روو سفرو شاره‌که‌ش هیچ مه‌له‌وانگه‌یه‌کی نییه.
به گوێره‌ی راپۆرتی چالاکانی سه‌رپێڵ زه‌هاو، ئه‌و شاره که له هه‌ره دێرینترین شاره‌کانی کرماشانه‌و ژماره‌ی دانیشتووانی 90،000که‌سه ده‌ڵێن به‌م رۆژگاره گه‌رمه که پله‌ی گه‌رما تا 50پله ده‌چێت خه‌ڵکی ئه‌و شاره بۆ مه‌له‌کردن په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر ناوچه سروشتییه‌کان‌و ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو که‌س ناکرێت، چونکه شاره‌که یه‌ک مه‌له‌وانگه‌ی تێدا نییه.
چالاکانی سه‌رپێڵی ره‌خنه له‌وه ده‌گرن که حکومه‌تی ساڵانه له رێگه‌ی سنووری په‌روێزخانه‌وه که له نێوان ئه‌و شاره‌و له سه‌ر رێگای سه‌ره‌کیی تاران بۆ به‌غدا هه‌ڵکه‌وتووه‌و هاوسنووری شاری خانه‌قینی باشووری کوردستانه به سه‌دان ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌یه، به‌ڵام له ماوه‌ی 35ساڵدا مه‌له‌وانگه‌یه‌کی ئاساییان بۆ ئه‌و شاره دروست نه‌کردووه.