پێنج شه‌ممه‌ 29 شوبات 2024

له کرماشان به هۆی رۆژوونه‌گرتن قامچی له 5که‌س درا

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی کرماشان به تۆمه‌تی نانخوارن له شوێنێکی گشتی له لایه‌ن 5لاوی ئه‌و شاره‌وه له رۆژێ پێشووتر، سزای لێدانی قامچیی له شوێنه گشتییه‌کانیان به سه‌ردا سه‌پاندن.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست دوێنێ یه‌کشه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له شوێنێکی گشتیی کرماشان پێنج لاوی ئه‌و شاره نانیان خراردووه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون‌و دواتر دادگای گشتیی کرماشان به  تاوانی ئه‌نجامدانی کاری حه‌رام سزای لێدانی قامچیی له چوار شوێنی گشتیی شاره‌که به سه‌دردا سه‌پاندوون.

به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که ئه‌و پێنج لاوه دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌کشه‌مه به تاوانی نانخواردن گیراون‌و ئه‌مڕۆش سزاکه‌یان له چوارڕێیانی نه‌وبه‌هار، مه‌سکه‌ن، مه‌یدان ئازادی‌و مه‌یدان فرده‌وس به سه‌ردا جێبه‌جێکراوه.

ده‌وترێت ئه‌وه یه‌که‌مجاره له‌م ره‌مه‌زانه‌دا سزای له‌وجۆره به سه‌ر هاوڵاتییانی کورد به تۆمه‌تی نانخواردن له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بسه‌پێنرێت.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.