هه‌ینی 27 كانونی یه‌كه‌م 2024

جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌یشته‌وه کوردستان

دوانیوه‌‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌مه 19جولای 2014 جه‌لال تاڵه‌بانی سرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و سه‌رکۆماری عێراق به فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت گه‌یشته‌وه‌ کوردستان.

جه‌لال تاڵه‌بانی که‌سی یه‌که‌می کورد له به‌غدا له دوای رووخانی رژیمی سه‌دام حسه‌ین‌و که‌سی یه‌که‌می حزبه‌که‌ی تا ئێستا، ماوه‌ی ساڵ‌ێک‌و حه‌وت مانگ‌و دوو رۆژ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی پزشکیی برابووه وڵاتی ئاڵمان ئه‌مڕۆ به فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت له رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی‌یه‌وه گه‌یشته‌وه کوردستان.

هاتنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له سه‌ر ئاستی میدیاکانی جیهان‌و وڵاتان کاردانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی بووه‌و به‌و بۆنه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکاو سه‌رۆکی پارله‌مانی کوردستان به‌و بۆنه‌وه پیرۆزباییان له خه‌ڵکی کوردستان کردووه.

پێشتر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی ه‌رێمی کوردستان داوای کردبوو بۆ پێشوازی کردن له تاڵه‌بانی بچێته فڕۆکه‌خانه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌و داوایه‌یان ره‌دکرده‌وه‌و رایان گه‌یاند پێیان خۆشه ته‌نیا بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له پێشوازییه‌که‌دا ئاماده‌بن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.