خوێندنه‌وه‌یه‌که بۆ لاقه‌کردنی کچه 16 ساڵانه‌كه له‌لایه‌ن 6 پیاوه‌وه.
ڕووداوی لاقه‌کردنی کچێکی شانزده ساڵی کوردی ڕۆژئاواله به‌رواری 2014 /01 /07-داله‌لایه‌ن شه‌ش پیاوی باشوورەوە تابڵێی دڵتهزێنبووزۆرێک له ئێمه‌ی شۆککرد. دیاره زۆربابه‌ت نووسران وهه‌ڵوێست وهرگیدراوسهرکۆنهی ئه م تاوانه کرا.ئه‌م وتارهشیکارییهههوڵیکه بۆ تیشک خستنه‌سه‌ر دیوی ناوه‌وه‌ی پیاوان، یان با بڵێم، سایک ۆلۆجیای زۆرێک له‌و پیاوانهیکهتاوانی لاقه‌کردن به‌گشتی و لاقەکردنی ژنان به‌تایبه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
زۆرێک له‌و لێکوڵینهوانەی کە له‌باره‌ی لاقهکردنهوهنووسراون، زیاتر راڤەی ئه‌وه‌ده‌که‌ن کە بۆچی پیاو ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته‌سه‌ر ژن؟ چه‌ندین تیۆری جیاواز هه‌ن که‌باس له‌هۆکاره‌کانی ده‌ستدێژی سێکسی پیاوان ده‌کەن. بۆ نموونه ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی پشت به‌تیۆری سایکۆدنیامیک (psychodynamics) ده‌به‌ستن، زياتر هۆکاره‌که‌ی بۆ تێکچوونی باری ده‌روونی و که‌سایه‌تی پیاو ده‌گه‌ڕێننه‌وه(Kwarnmark& Anderson(1999) ). به‌پێی ئه‌م روانگه‌یه تێکچوونی ئه‌دا و ره‌فتاره‌کانی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به‌تێکچوونی سیسته‌می ده‌روونی، بایۆلۆژی (هۆرمۆن) و کۆمهڵایهتییهوهههیه. ھەندێک لێکدانەوەی تر گرنگییان به‌روانگه‌ی ده‌رمانی (medicin) داوه وپێیانوایه ئهوجۆرەپیاوانه له کاتی له‌دایکبوونه‌وه خهلەلی هۆرمۆنییان هه‌یه،بۆیه ده‌بێت له رێی ده‌رمانه‌وه چارهسهروهربگرن((Kwarnmark(1999) & Anderson). لەلایەکیترەوە روانگه‌ی سایکۆلۆجیای ئیدراکی (cognitive psychology) هۆکاره‌کانی ده‌ستدێژی پیاوان بۆتێکچوونی سیستماتیکی شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی پیاودهگێڕێتەوە،ھەربۆیە له کاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ردا یارمهتییاندەدات تاسیستهمی فیکرییان رێکبخه‌نه‌وه .روانگه‌یه‌کی ترهه‌یه له بواری دهرونناسیداکه به چاکسازیرەفتار (Behavior modification) ناسراوە،زیاترجهختدهکاته سهرئهوهیکه کرداری (action) هه‌ڵه ده‌بێته هۆی رەفتارکردنی (behaviour) هه‌ڵه[1].بەپێی ئەم تێڕوانینە،ره‌نگه توندوتیژی سێکسی پیاوانە سەرەتاوهک کردارێک ده‌ستیپێکردبێت به‌ڵام به دوباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌بێته ره‌فتارێکی توندوتیژی ئهوپیاوانەودهبێته به‌شێک له که‌سایه‌تییان؛ئه‌م میتۆده‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆگۆرینی ئه‌وره‌فتاره به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ره‌تیKwarnmark(1999) & Anderson ).
روانگه‌ی سۆسیال-سایکۆلۆجيش socialpsychologyههیهکهزیاتر باس له‌چۆنێتی په‌یوه‌ندی که‌سایه‌تی پیاو ده‌کات به‌کۆمه‌ڵگاوه.هه‌روه‌ها تیۆری مەسکولینیتی (پیاوێتی/نێرێتی masculinity) که‌به‌شێوه‌یه‌کی سترەکتووری (بونیادیی) باس لە سه‌رده‌سته‌یی پیاو ده‌کات له‌کۆمه‌ڵدا (Connell, 1995). به‌پێی ئه‌م روانگهیهکۆمهڵێ تایبه‌تمه‌ندی و ره‌فتار لە کۆمەڵگادا تێکه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌کرێن و ناوی پیاوه‌تی لێده‌نرێت. بە واتایەکی تر، ره‌فتار و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پیاو به‌شێوه‌یه‌کی سترەکتووری له‌کۆمه‌ڵدا دیاریده‌کرێن که‌ده‌بێت چۆن بن.هه‌ندێک له سۆسیۆلۆجهکان ده‌ستدرێژی سێکسی پیاوان بۆسه‌رژنان ده‌گێرنه‌وه بۆهۆکاری دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات به پێی ره‌گه‌زی سێکسی له کۆمه‌ڵگه‌دا. له‌م حاڵه‌ته‌دا پیاوبۆیه ده‌ستدرێژی ده‌کات بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه‌ی خۆی جێگیربکات و بیسه‌پێنێت)Lundgren, (2001)). چارهسهرلهم روانگه‌یه‌وه هه‌وڵدانه بۆگۆرینی سترەکتووری کۆمه‌ڵگه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌فتاره‌ی پیاوان بگۆردرێت. هه‌رچه‌نده لای ئێمه یاسای توندوتیژی خێزانی فه‌راهه‌مکراوه،به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی لێکۆڵینه‌وه‌ی ورده‌وه ئێمه نازانین ئه‌م یاسایه چه‌ند یارمه‌تیده‌ری خه‌ڵکانی کۆمه‌ڵگه‌که مانبووه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا زیاتر فۆکەسی له‌سه‌ر ده‌که‌م، راڤەکردنی دیوی ناوه‌وه‌ی ده‌روونی پیاوه،یان با بڵێم لە روانگهیسایکۆدینامێکەوە psychodynamicکه‌بۆچی پیاو ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته‌سه‌ر ژنان یان منداڵان؟ ئایا هۆکاره‌کانی بۆ چی ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟! هه‌روه‌ها که‌مێکیش له‌سه‌ر تیۆری مەسکولینیتی ده‌وه‌ستم بۆ ئه‌وه‌ی لانی که‌م بتوانم مانا و به‌های پیاوه‌تی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا شیبکه‌مه‌وه.
سه‌ره‌تا پێویستم به‌وه‌ستان هه‌یه‌له‌سه‌ر چه‌ند چه‌مکێک، له‌وانه: ترۆما، ته‌نگپێهه‌ڵچنینی سێکسی و لاقه‌کردن (ده‌ستدرێژیکردنی سێکسی). وشه‌ی ترۆما له‌بنه‌ڕه‌تدا یۆنانییه‌و به‌مانای برینداربوون دێت. مرۆڤ به‌هۆی برینداربوونهوهدۆخی ناله‌بار و سه‌خت ده‌بێت و ئەمەش ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی که‌سایه‌تییه‌کی ترۆمایی.ته‌نگپێهه‌ڵچنینی سێکسی ئهوهیهکهئافرهت بێئه‌وه‌ی بیه‌وێت کاره‌کته‌رێکی سێکسی پێده‌درێت، ئەمەش مه‌رج نییهپهیوهندی فیزیکی (جه‌سته‌یی) تێدابێت، بۆ نموونە شێوازی سه‌یرکردن، پێوتنی قسه‌ی سێکسی، یان ناوهێنانی کۆئه‌ندامی زاووزێ. به‌ڵام ده‌ستدرێژی سێکسی (لاقه‌کردن) ئهوهیهکهپیاوێک که‌سێکی تر بە کرده‌یه‌کی سێکسی ناچار ده‌کات. هه‌ر کرده‌یه‌کی سێکسی به‌زۆر ئەنجام بدرێت ئەوا ده‌چێته‌خانه‌ی دهستدرێژییەوە گه‌ر ئه‌و کهسانهتهنانهت هاوژینی یه‌کیش بن.
سترۆکتوری که‌سایه‌تی مرۆڤ
سترەکتووری که‌سایه‌تی مرۆڤ به‌پێی سایکۆدینامیک سێ به‌شه ( (Eysenck (2000: ”من“، ”به‌رزه‌من“ و ”منی باڵا“. ”من“ دهکهوێتهئاگاییهوه، ”به‌رزه‌من“ دهکهوێتهپێش ئاگایی و ”منی باڵا“ش دهکهوێتهنائاگاییهوه. ”منی باڵا“ ئه‌و شتانهلهخۆ ده‌گرێت کهئێمهههوڵی چه‌پاندنیان ده‌ده‌ین به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا تاک وه‌ک پێویستی خۆی ده‌یانبینێت. بۆ نموونهسێکس یه‌کێکه‌له‌و مه‌سه‌لانه‌ی که‌زیاتر هه‌وڵی چه‌پاندنی ده‌درێت، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌وه. ”من“ هه‌میشه‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات کهخۆگونجاندن و هاوسه‌نگیه‌ك له‌نێوان خواستی تاك و کەلتووری ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا دروستبکات که‌ئه‌و که‌سه‌ی تێدا ده‌ژی و هه‌روه‌ها کۆنترۆلی ”منی باڵا“ ده‌کات. ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام مرۆڤ دهخاتهکێشهوهلهگهڵ خواستی ناوه‌وه‌ی خۆیدا و له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵگه‌دا کهوێکنایهنهوه. ”به‌رزه‌من“ کۆنترۆلی ”من“ ده‌کات و بهرپرسیارێتییهئهتیکی و مۆراڵییه‌کان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت. ”من“ و ”به‌رزه‌من“ کۆنترۆلی ”منی باڵا“ ده‌که‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی پشێوییهدهروونییهکانی تاك که‌مبێته‌وه ”من“ چه‌ندین میکانیزمی به‌رگری (defense mechanisms) پیاده‌ده‌کات، له‌وانه( (Eysenck (2000:
– بیرخۆبردنهوهو ئینکاری کردن (denial)یه‌کێکه‌له‌و به‌رگرییانه‌ی که‌تاک له‌خۆیدا به‌کاری دێنێت. ئەمە زیاتر له‌به‌رگی خۆههڵخهڵهتاندا خۆی وێنا ده‌کات. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و تاکهدەیهوێت بابەتێکی ھەستیار له‌بیرخۆی بباته‌وه‌و نایه‌وێت لێی به‌ئاگابێت. به‌ڵام به‌هۆی بوونی ئه‌و مهسهلهیهوهتووشی پشێوی ده‌روونی ده‌بێت. بۆ نموونە گه‌ر دکتۆرێک به‌که‌سێک بڵێت: ”تۆ تووشی نه‌خۆشی شێرپەنجە بوویت“، ئه‌وا نهخۆشهکهههوڵی ئه‌وه‌ده‌دات له‌بیری خۆی بباته‌وە چونکە ده‌زانێت ژیانی له‌ده‌ستده‌دات. بۆ ئه‌وه‌ی ئهوهقبووڵ بکات ده‌بێت چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی بۆ دوپات بکرێتهوهکهئهو نه‌خۆشییه‌ی هه‌یه‌و پێویستی به‌چاره‌سه‌ره.
– جێگۆرکێ پێ کردن (displacement)، جۆری ئه‌م بهرگرییهکاتێک لای تاك چالاک ده‌بێت که‌ئه‌و تاکهبکهوێتهوهژێر هه‌ڕه‌شه‌و فشارهوهبهڵام له‌و ساته‌دا ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت هیچ بکات و نائاگا خه‌شی خۆی به‌سه‌ر که‌سێکی تردا بڕژێنێت. بۆ نموونهگهر که‌سێک له‌لایه‌ن بهرێوهبهرهکهیهوهلێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت ئه‌وا ئه‌و کهسهناوێرێت به‌گژ بهرێوهبهرهکهیدا بچێته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌له ماڵهوهلهمنداڵهکانی تووڕه‌ده‌بێت؛ یان زۆر ئافره‌ت له‌کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا نا‌وێرن راسته‌وخۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌کانیان بکه‌ن، له‌بری ئهوهلهمنداڵهکانیان ده‌ده‌ن.
– بەعەقڵانیکردن (rationalisation): له‌جۆری ئه‌م به‌رگرییه‌دا کاتێک تاك بیر له‌رووداوی ترسناک ده‌کاته‌وه،به‌ته‌واوی له‌هه‌ستی خۆی دایاندهبرێت. بۆ نموونهگهر سه‌یری رووداوی هاتوچۆ بکات ئه‌وا ده‌لێت: ”ده‌بوو هێواشتر لێ‌بخوڕن“ یان ”ده‌بوو شاره‌وانی جاده‌کانی باشتر دروستبکردایه“، له‌بری ئه‌وه‌ی بیر لهوهبکاتهوهکهرووداوهکهچۆن روویداوه.
– پرۆجێکخوون (projection) به‌مانای ئه‌وه‌دێت که‌ئه‌و تاکهبهشێوهیهکی نائاگا هه‌ست و ئیحساسی تابۆ به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا دەسەپێنێت. ئه‌م جۆرهلهبهرگری له‌تاکدا به‌ئامانجی ئهوهیهکهخهتا بخاته‌سه‌ر خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌ری له‌کاتێکدا که‌خودی ئه‌و تاکهخۆی ئه‌نجامده‌ری هه‌ڵه‌که‌یه. جۆری ئه‌م بهرگرییهبهشێوهی کۆمه‌ڵێش به‌کاردێت، بۆ نموونهلهلایهن ئایندارانهوهیان راسیسته‌کانه‌وه. گه‌ر گرووپێک راسیست که‌سێکی بێگانهبکوژن ئه‌وا پاساو بۆ کوشتینی ئه‌و کهسهلهرێی نرخاندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاوازی که‌لتوری و نه‌ژادی کوژراوهکهدێننهوهلهبری ئه‌وه‌ی مرۆڤ بکەنهسهنتهر و هه‌موو بیروباوه‌ر و به‌هاکان وه‌ک به‌شێک له‌و ببینن. یان زۆرجار گه‌ر منداڵ تووڕه‌بێت سه‌ری خۆی به‌مێزه‌که‌دا ده‌کێشێت.
– کاردانه‌وه دروستکردن (reaction formation)، جۆری ئه‌م بهرگرییهکاتێک دروستده‌بێت کهتاك ره‌فتاره‌کانی به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بیر و ههستێتی. بۆ نموونهرهنگهکهسێک حه‌ز به‌بینینی فلیمی پۆرنۆگرافی بکات به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکیدا ته‌مسیلێکی دی ده‌کات و به‌کاری دژه‌مرۆیی و دژه‌ئایینی دێنێتهئاژمار.
له‌رێی سایکۆدینامیکهوهتوانراوهبیر و ههستهشاراوهکانی مرڤ ده‌ربخرێت. هه‌ندێک له‌و ره‌فتارانه‌ی کهبوونهتههۆی ئه‌وه‌ی زۆر کێشه‌ی ده‌روونی لهبیرخۆ ببرێنهوهو بچه‌پێنرێن.
لادانی سێکسی
زۆرێک لهسایکۆلۆجەکان هۆکاری ده‌ستدرێژی سێکسی و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی سێکسی به‌به‌شێک له‌که‌سایه‌تی ده‌ستدرێژیکار لێکده‌ده‌نه‌وه. یه‌کێک له‌و راپۆرتانه‌ی که‌له‌لایه‌ن ده‌زگای به‌شی تاوان لە (سوید)بڵاوکرابووەوهئاماژهی به‌وه‌کردبوو که %99،5 هه‌موو دهستدرێژییهسێکسیهکان پیاو ئهنجامدهرێتی. ئه‌و له‌سه‌دا 5% که‌بۆ خانمان دانراوهزۆربهی ئه‌و خانمانهبوون کهلهدهسترێژی به‌کۆمه‌ڵدا له‌گه‌ڵ پیاوان به‌شدارییان هه‌بوو[2]
ئێمهبۆئهوهی له‌توندوتیژی سێکسی تێبگه‌ین، پێویستمان به‌لێکدانه‌وه‌ی دینامیکی توندوتیژی سێکسی هه‌یه. لادانی سێکسی به‌پێی قۆناغەكانی مێژووی گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه. به‌ڵام زۆربه‌ی ده‌رونناسه‌کان باس له‌چه‌ندین جۆر لادانی سێکسی ده‌که‌ن که ههندێکیانئهمانهن[3]
– مایشگەرایی (exhibitionism) به‌و مانایه‌دێت که‌ئه‌و تاکهحهز به‌وه‌ده‌کات کۆئه‌ندامی زاووزێی خۆی پیشانی ئه‌وانی تر بدات کهزۆرجارئهمهبهرامبهر ره‌گه‌زی جیاواز ئه‌نجام ده‌دات. ده‌روونناسه‌کان ئه‌مه‌یان خستۆتهچوارچێوهی نهخۆشییهدهروونییهکانی لادانی سێکسییەوە.
– ماسۆشیزمی سێکسی (sexual masochism) به‌و مانایه‌دێت که‌ئه‌و کهسهئازاری جه‌سته‌یی وده‌روونی به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێت تا به‌پله‌ی ئۆرگازم ده‌گات.
– پێدۆفیل (منداڵباز) (paedophile) به‌و کهسانهدهوترێت که‌حه‌ز ده‌که‌ن سێکسیان له‌گه‌ڵ منداڵاندا هه‌بێت به‌تایبه‌ت خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ. به‌ڵام هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی که‌تووشی ئه‌م لادانە سێکسییهبوون زیاتر منداڵانی ته‌مه‌ن 12 ساڵ لاقهدهکهن، کهدهچێتهخانهی تاوانی گهورهوە له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا.
– سادیسته‌کان Sexuell Sadismئه‌و که‌سانه‌ن که‌ئازار به‌وانی تر ده‌گه‌یه‌نن له‌کاتی سێکسدا، کهلهدرێژهی وتاره‌که‌دا که‌مێک زیاتر له‌سه‌ری ده‌وه‌ستم. هه‌روه‌ها باسێکی کورتی پۆرنۆگرافیاش ده‌که‌م کهبهبهشێک لهسادیزم دێتهئاژمار.
من لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باس له‌لادانی سێکسی (perversion) ده‌که‌م. له‌و کۆمه‌ڵگایه‌نه‌ی کهدەبڵ-ستانداردی و دووفاقەیی لهرهفتاردا هه‌یه، لادانی سێکسی زۆرتره. بێگومان کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه‌کێکه‌له‌و کۆمه‌ڵگایانه. بۆ نموونهلهسوید پیاو گه‌ر دەستدرێژی بکاته‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی، سزای توندی یاسایی ده‌درێت به‌ڵام له‌وڵاتی ئێمه‌دا زۆرێک له‌پیاوان تێگه‌شتنێکی تریان ههیهسهبارهت به‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ره‌نگه له‌شی هاوسه‌ره‌کانیان به‌هی خۆیان بزانن. ئهمهبۆ وایه‌و یان ئه‌و روانگه‌یه لهچییهوههاتووهههڵیدهگرین بۆ ده‌رفه‌تێکی تر.
ده‌روونناسی ئه‌مریکی رۆبەرت ستۆلەر (1999Robert Stoller) پێی وایهکهلادانی سێکسی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌تێکچوونی باری ده‌روونی ئه‌و کهسهوهههیه، چونکهلادانه سێکسییه‌که هاوئاهه‌نگی کردنێکهلهنێوان هه‌ستێکی دوژمنکارانه‌و خواستێکی سێکسیدا. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی کهلادانی سێکسییان ههیهبهردهوام ده‌روونێکی نائارام و پشێویان هه‌یه، به‌راده‌یه‌ک که‌هه‌ست به‌گوناح ده‌که‌ن. به‌پێی قسه‌کانی ستۆلەر هه‌ندێ جار ئه‌م لادانی سێکسیهدهبێتههۆی تێکدانی خانه‌کانی مێشك. به‌پێی روانگه‌کانی سایکۆدینامیك، کۆمه‌ڵگا و که‌سایه‌تی ئه‌و تاکهرۆڵێکی سه‌ره‌کی ههیهلهدروستبوون و فۆرمه‌له‌کردنی ره‌فتاره‌کانی ”خود“دا. به‌پێی ئه‌م روانگهیهلهپشت هه‌ر باوه‌ڕ و ره‌فتارێکی ئێمهوهمهبهستێکی شاراوه‌و نائاگا هه‌یه. ئه‌و شتانه‌ی کهلهنائاگای ئێمه‌دا هه‌ن، ئه‌و شتانه‌ن کهچهپێنراون و له‌ئاگایی دوورخراونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که له‌نائاگاییدا هه‌یه بهێنرێته ئاگاییه‌وه ئه‌وا مرۆڤ له‌زۆر کێشه به‌دوور ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاگایی به‌سه‌ر نائاگایدا مرۆڤێکی ته‌ندروستتر دهخولقێينێت. هه‌ندێک جار گه‌ر هه‌ست وهزر یەك نهیهنهوهئهوا به‌رهه‌ڵستییه‌ك له‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌دا دروستده‌بێت، به‌م پرۆسهیهدهڵێین چه‌پاندن. کاتێ مرۆڤ رووی شهرەنگێزی له‌وانی تر ده‌کات بهدهستدرێژیکهری ناوده‌به‌ن (aggression).
گومان له‌وه‌دا نییهکهسهرچاوهی ئه‌زموونی سێکسی مرۆڤ بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی بۆ قۆناغی منداڵی ده‌گه‌رێته‌وه. ستۆڵەر له‌لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیدا باس له‌وه‌ده‌کات که‌چۆن تاك ناسنامه‌ی ره‌گه‌زی بۆ خۆی دروستده‌کات له‌کۆمه‌ڵگادا. هه‌ڵبه‌ت دروستبوونی ئه‌م ناسنامهرهگهزییهگرێدراوی به‌ها که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشه. نووسەر ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌کاته‌وه، ئه‌و پیاوانهىدهستدرێژی سێکسی ئه‌نجامده‌ده‌ن، تووشی لادانی سێکسی بوون. ئه‌و سه‌رچاوه‌ی تیۆرییه‌که‌ی خۆی له‌چه‌مکی لادانی سێکسی فرۆیدەوە هێناوه. لادانی سێکسی به‌و کردهسێکسییهدهوترێت کهکردهی سێکس وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی ئاسایی له‌نێوان ئه‌و دوو که‌سه‌دا روونادات به‌ڵکو توندوتیژی تێدا به‌کاردێت، زۆربه‌ی کاتیش ئه‌نجامده‌ری ئه‌م توندوتیژییهپیاوه. ئه‌گه‌ر لێره‌دا پرسیارێکی کۆنکرێت بکه‌ین و بڵێین که‌ئایا بۆ هه‌ندێک له‌پیاوان توندوتیژی له‌سێکسدا به‌کاردێنن؟ ئه‌وا ده‌توانین به‌شێکی ئه‌م وه‌ڵامه‌مان لهتیۆرییهکهی ستۆلەرەوە ده‌ستبکه‌وێت. نووسەر ده‌ڵێت هۆکاره‌که‌ی دهگهڕێتهوهبۆ که‌موکوڕییه‌ک کهلهناسنامهی پیاوه‌تی ئه‌و پیاوه‌دا هه‌یه، ئه‌ویش بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی دهگهرێتهوهبۆ سه‌رده‌مانی منداڵی وپه‌یوه‌ندی ته‌واوی بهدایکهوهههیه. به‌و مانایه‌ی که‌دایک ته‌نها سه‌رچاوه‌ی نزیکی و خۆشه‌ویستییە بۆ کوڕ و کچ لە سەرەتای تەمەنیاندا، به‌تایبه‌تی له‌که‌لتووری ئێمه‌دا. بۆ کچ ئه‌م کێشه ناسنامه‌ییه دروست نابێت چونکه ئه‌و جگه له‌وه‌ی که‌خۆشه‌ویستی له‌دایکی وه‌رده‌گرێت، هاوکات دایکی دهبێتهوێنایهک بۆ ناسنامه‌ی ره‌گه‌زی سێکسی کچه‌که. کوڕ خۆشه‌ویستی له‌دایکی وه‌رده‌گرێت به‌ڵام ناتوانێت ناسنامه‌ی ره‌گه‌زی سێکسی خۆی لهدایکیدا ببینێت. بۆیه‌کاتێک بۆ وێنای ناسنامه‌ی ره‌گه‌زی خۆی ده‌گه‌رێت، له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌بووندا روو له‌باوکی ده‌کات. به‌ڵام گه‌ر باوکی وه‌ک دایکی له‌رووی خۆشهویستیهوهبهو منداڵه‌دا نه‌گات ئه‌وا گه‌شه‌ی ناسنامه‌ی ره‌گه‌زی ئه‌و کوڕهدهکهوێته قه‌یرانه‌وه، کوڕ به‌هۆی دوورکه‌وتنه‌وه لهدایکییەوە بۆ گه‌ران به‌دوای ناسنامه‌ی خۆیدا تووشی پشێوی ده‌روونی زۆر ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا کهسێکس وه‌ك شتێکی مه‌ترسیدار و خه‌ته‌ر بۆ منداڵ وێنا دەکەن. یان کاتێک که‌ئه‌و کوڕهلهسهر یاریکردن به‌کۆئه‌ندامی زاووزێی خۆی سهرکۆنهکرابێت و شەرمەزارکرابێت. چونکه دنیابینی منداڵ له‌هی گه‌وره‌کان جیاوازه ئه‌وه‌ی ئێمه بیری لێده‌که‌ینه‌وه وه‌ك گه‌وره بۆ منداڵ ئاسان نییه لێتێگه‌شتنی بۆیه ئه‌و منداڵه‌ی به‌راده‌یه‌ک پێ ده‌شکێته‌وه که له‌و ساته‌وه گرفتێکی ده‌روونی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت، که‌به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ئه‌زموونی پرۆسه‌ی سێکس ناکات. هه‌روه‌ها کهباوکیش نه‌توانێت ببێته نموونەیەکی باش ئه‌وا کوڕ تووشی دڵه‌راوکێی ئه‌وه‌ده‌بێت کهپیاوهتی له‌ده‌ستبدات (castrations anxiety) یان له‌ده‌ستی داوه. بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت کهپیاوهخۆی توندوتیژ نمایشده‌کات. به‌و مانایه‌ی که‌ناسنامه‌ی ره‌گه‌زی خۆی وه‌ك پیاو وێنابکات ئه‌وا توندوتیژی ده‌کات (له‌کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا پیاو ئه‌و پیاوه‌یه کهزبر و توندوتیژه). ئه‌م حاڵه‌ته به‌هۆی قه‌یرانی ناسنامه‌ی ره‌گه‌زی سێکییهوهدروستدهبێت.
یه‌کێکی تر له‌و هۆکارانه‌ی که‌ده‌بێته‌هۆی لادانی سێکسی ئه‌وه‌یه‌که ئه‌و کوڕه ئه‌زموونێکی ناخۆشی (ترۆمای) هه‌بێت له‌ژیانیدا (Kwarnmark(1999) & Anderson)، وه‌ك ئه‌وه‌ی که خۆی توندوتیژی سێکسی به‌رامبه‌ر کرابێت یان ده‌ستدرێژی سێکسی کرابێته‌سه‌ر. جۆری ئه‌م پیاوانه ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سووکایه‌تی و ده‌ستدرێژیکردنه‌که‌ی سه‌ر خۆی به‌شانۆیی بکات به‌گۆرینی رۆڵ. واته پێشتر که ئه‌م که‌سه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه خۆی وای لێکراوه ئێستا ئه‌م وا له که‌سێکی تر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌بکاته‌وه. به‌م شێوهیهبهرگری بۆ ئه‌و هه‌سته‌ی دروستده‌کات که‌کاتی خۆی سووکایه‌تی پێکراوه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه، بۆیه ئێستا له‌و کاته‌دا که دهستدرێژیهکهدهکات هه‌ست به‌بوونی ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆڵ ده‌کات. جۆری ئه‌م پیاوانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی سه‌رده‌سته‌یی بوون به‌ده‌ست بهێنن چووکیان (زه‌که‌ریان) وه‌ك چه‌کێک به‌کاردێنن، جۆری ئه‌م پیاوانه چووك وه‌ك چه‌کێکی توڵه‌کردنه‌وه له‌و ساته‌دا که‌ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌که‌ن ده‌بێته‌هۆی دامرکاندنه‌وه‌ی پشێوییه ده‌روونیه‌کانیان (anxiety) که‌به‌شێوه‌یه‌کی کاتی و ناسنامه‌ی پیاوبوونی لای خۆی به‌هێز ده‌کات. بێگومان پیاوی ده‌ستدرێژیکه‌ر ئه‌مه وه‌ك چاره‌سه‌رێکی ناوه‌کی کاتی ده‌یبینێت. ئه‌و ترۆمایه‌ی که‌له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌پیاوی ده‌ستدرێژیکه‌ر (ئه‌وه‌ی لاقهکردنهکهئهنجامدهدات) تاوانی ده‌ستدرێژی دوبارهبکاتهوهبۆ سه‌لماندنی ناسنامه‌ی پیاوه‌تی خۆی.
یه‌کێك له‌میکانیزمه‌کانی لادانی سیکسی لای ئەم جۆرە پیاوهله سهرهتاوهلهخهیاڵ و فه‌نتازیادا دروستده‌بێت. دواتر وه‌ك ئامانجێکی ده‌روونی و جه‌سته‌یی گه‌شه‌ی پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌رزی واقيعدا پراکتیزه‌ی بکات. بۆیه‌ئه‌و که‌سه‌ی کهدهبێتهئامانجی پیاوی ده‌ستدرێژیکار، وه‌ك کاڵایەکی سێکسی لێدێت. میکانیزمێکی تری لادانی سێکسی رق و نه‌فره‌ته. ئامانجی که‌سی تاوانکار ئازاردانی ئه‌و کهسهیهکهدهستدرێژی سێکسی ده‌کاته‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێی فه‌نتازیای خۆیهوهههستى تۆڵهدروستبکات له‌ساتی چێژوه‌رگرتندا تا به‌پله‌ی ئۆرگاسم ده‌گات. بەم شێوەیەش ئەو لەو چه‌ند ساتهکورتهدا، ئه‌و دهستدرێژییهدهسڕێتهوهکهلهکاتی منداڵی‌دا به‌رامبه‌ری کراوه. لادانی سێکسی له‌کاتی لاقه‌کردندا له‌پله‌یه‌کی ته‌واوی نه‌خۆشی دهروونیدایهو ئەم جۆرە پیاوانهپێویستیان به‌چاره‌سه‌ره.
دوو سایکۆلۆجی سویدی به‌ناوی ئێلیزابێس و ئینگا ( 1999Elisabeth Kwarnmarkو Inga Tidefors Andersson) که‌خۆیان کلینکی چاره‌سه‌ریان هه‌بووه بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسییان کردۆته‌سه‌ر ژنان، گه‌شه‌یان بهتیۆرییهکهی رۆبەرت ستۆڵەر داوهسهبارهت به‌لادانی سێکسی. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان و لە ئەنجامی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌دا کهدهستدرێژییان کردۆتە سەر ژنان و هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌ش کە ده‌ستدرێژیان کراوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌مان ده‌ستدرێژی سێکسی به‌جۆرێک لهسادیزم له‌پیاودا دێننه ئاژمار. سایکۆلۆجێکی تر به‌ناوی نیکۆلاس گرۆس((1979/1981 Nicholas Groth که‌ئه‌میش کلینیکێکی هه‌بوو و هه‌روه‌ها کتێبێکیشی نوسیوه له‌ژێر ناوی ”ئه‌و پیاوانهیدهستدرێژی سێکسی ده‌که‌ن“ باس لهمۆدێلێک ده‌کات و پێیوایه ئه‌وه‌ی که‌له‌پشت ئەم جۆرە تاوانەی پیاوانهوەیە فاکته‌ری کۆنترۆل، ده‌سه‌ڵات و توره‌ییه کهدهستدرێژییە سێکسییهکهدروستدهکات. ئه‌و ده‌ڵێت ئامانج له‌ده‌ستدرێژی سێکسی له‌لایه‌ن پیاوهوهبۆ چێژ و پێویستی سێکسی نییه. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی خۆی، نووسەر ئەم پیاوانەی دابەشکردووه به‌سه‌ر سێ گرووپدا. یه‌که‌مین گرووپی به ”دهستدرێژیکهرهتوندوتیژهکان“ ناوزه‌د ده‌کات. ئامانج له‌جۆری ئه‌م دهستدرێژییهنیشاندانی هێز و ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن پیاوه‌وه. پیاو لێره‌دا ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی فیزیکی له‌شی ژن ئازاربدات و برینداری بکات. هه‌روه‌ها پیاو ده‌یه‌وێت له‌رووی ده‌روونییه‌وه شکۆی ژن بشکێنێت. گرۆس دەڵێت تاوانبار له‌م پرۆسه‌یه‌دا زۆر به‌خێرایی ده‌ستدرێژییه‌که ئه‌نجامده‌دات و له‌و شوێنه دوورده‌که‌وێته‌وه. جۆری ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ئه‌م جۆرهدهستدرێژییە ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌وپیاوانه بوون که‌تووشی ئه‌فسورده‌گی بوون، کێشه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌بووە له‌گه‌ڵ هاوژین یان هاوسه‌ره‌کانیان که‌لێیان جیابوونه‌ته‌وه، یان له‌لایه‌ن ژنانی نزیک خۆیانه‌وه بێرێزیان پێ کراوه (وه‌ک سه‌رکۆنه‌کردن و گاڵته‌پێکردن). ده‌ستدرێژییه‌که هێمایه‌که بۆ ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی که‌پێشووتر بینیویه‌تی و پیا تێپه‌ریوه، به‌م شێوه‌یه هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌نده‌وه ده‌دات له‌و رێگهیهوهی که ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر ژنانی تر. هه‌ندێ جار جۆری ئه‌م پیاوانه ژنه نزیکه‌کانی خۆیان ناکه‌نه ئامانج به‌ڵکو ژنانێکی تر ده‌که‌نه ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو توندوتیژی خۆیان له‌ودا خاڵی بکەنەوه به‌ئازار پێگه‌یاندن و بریندارکردنی.
گرۆسگرووپیدووھهم به ده‌ستدرێژیکاری ده‌سه‌ڵاتخواز ناوزهنددهکات. له‌مه‌یاندا به توندی پیاوه تیپله بهندیدهکرێت: پیاو هه‌وڵی کۆنترۆلی له‌شی ژن ده‌دات به‌و شێوه‌یه‌ی که‌خۆی ده‌یه‌وێت که که‌متر بریندارکردنی فیزیکی تێدایه. ئامانج له‌جۆری ئه‌م ده‌ستدرێژییه نمایش‌کردنی هێزه له‌لایه‌ن پیاوه‌وه که کاره‌کته‌رێکی سێکسی پێده‌دات. گرۆس ده‌ڵێت ئه‌م جۆره لهپیاوانئامانجیان ئه‌وه‌یه که‌ئه‌وه‌نده هێز به‌کاربێنن تا مل به‌ژنه‌که کهچدهکهن به‌وشێوه‌یه‌ی که‌خۆیان ده‌یانه‌وێت. واته ئه‌م جۆرە پیاوانه کاتێک رازیده‌بن له‌و پرۆسه سێکسییه‌دا به‌شداریبکه‌ن که‌هه‌ست بکه‌ن ژن له‌رووی هه‌سته‌وه ته‌واو لاوازه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وی پیاودا نییه. ئه‌م پیاوانه ئه‌وه‌نده پشێوی ده‌روونییان هه‌یه به‌ڕاده‌یه‌ک خۆیان خواستی سێکسیی بۆ ژنان به‌یانده‌که‌ن. بۆ نمونه‌که “ئافره‌ت ئاوا پێی خۆشهسێکسی له‌گه‌ڵدا بکرێت”. بەم شێوەیەش خۆیان دەبنە ده‌مراست و قسه‌که‌ری ئافره‌ته‌که له‌کاتێدا ئافره‌ته‌که هیچ له باروودۆخهکهرازی نییه. مانای ژن به‌ته‌واوی وه‌ك کاڵایاکی سێکسی لێدێت بۆ پیاو. پۆرنۆگرافیا ده‌که‌وێته ئه‌م بواره‌وه جگه له‌وه‌ش له ئه‌نالیزه‌ی بکه‌ین له‌روانگه‌ی رادیکاڵ فێمینیسته‌کانه‌وه به تایبه‌تی بواری به‌رهه‌مهێنانی فلیم و نمایش ئه‌وا پهرنۆگرافیا ئامرازێکی سه‌ره‌کیه بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی پیاو له پرۆسه‌ی سێکسدا به راده‌یه‌ک که ژن ته‌نها کاڵایه‌کی روته یان وه‌ك بووکه شوشه‌ی ده‌ستی پیاو وایه له پرۆسه‌ی سێکسدا، چونکه پیاو فه‌نتازیا به‌کار ده‌هێنێ به‌وه‌ی که چی له له‌شی ئافره‌ت ده‌کا، ته‌رکیزی زۆر له‌سه‌ر له‌ش هۆکاری نه‌بوونی هه‌سته، بۆیه زۆر جار لێدان، گاز‌و توندی زۆر له جۆری ئه‌و پرۆسه سێکسیه‌دا به‌کار دێ. هه‌روه‌ها به هۆی بوونی فلیمی پۆرنه‌وه زۆرێک له ئافره‌تان ئیجبار ده‌کرێن به سێکسی ئه‌ناڵ(دواوه) هه‌بوونی پهرنۆگرافیا ده‌بێته هۆی دروستبوونی فه‌نتازیای پیاوان بۆ سێکس به‌راده‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت لاقه‌کردنی ئافره‌تان به‌شێوه‌ی کۆمه‌ڵ ده‌کرێ وه‌ك ئه‌نجام و کاریگه‌ری فلیمی پۆرن له‌سه‌ر پیاوانی کۆمه‌ڵگا سه‌یری بکرێ، بۆنمونه ئه‌وه‌ی له ئه‌و 6 که‌سه کردی به‌رامبه‌ر ئه‌و کچه رۆژئاواییه له هه‌ولێر به‌دوری نازانم که ئه‌و که‌ناڵی پۆرفلیمانه ئه‌م کاریگه‌ریه‌ی دروست کردبێ به‌تایبه‌تیش که هه‌ر 6 لاقه‌ی کچه‌که‌یان کردبوو به ئه‌ناڵ.
گرووپی سێھەم ده‌ستدرێژیکاری سادیستانهیه. ئەم جۆرە پیاوەنة چێژ له ملکه‌چی ژن له پرۆسه‌یەکی سێکسدا وه‌رده‌گرێت که توندوتیژی تیایدا به رۆمانتیک لێکده‌درێته‌وه.له‌م جۆره‌یاندا گرۆس ده‌ڵێت ده‌ستدرێژییه که له ئه‌نجامی جۆرێک توندی سادیستانهوەیه که له‌به‌رگی سێکسدا خۆی ده‌نوێنێت و جۆری توندوتیژییه‌که بهئێرۆتیک لێکده‌درێته‌وه. گرۆس ده‌ڵیت له‌زۆر حاڵه‌تدا ئه‌م جۆرە پیاوانه کۆئه‌ندامی زاوزێی خۆیان به‌کارناهێنن به‌ڵکو شتی تر به‌کاردێنن وه‌ك بوتڵ یان هه‌ر شتێکی تر. هه‌ندێ جار شێواندن، ئه‌تککردن و بریندارکردنی جه‌سته‌ی ژنانیش دەگرێتەوە له‌رێگەی گازگرتنی توند یان بریندارکردنیان یان لێدانی زۆر. لە حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ری توندی سادیزمدا زۆرجار ئه‌م جۆرە پیاوانه هه‌وڵی خنکاندن و کوشتنی ژنان ده‌ده‌ن، پاشان کرده‌ی سێکسيیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن. جۆری ئه‌م توندوتیژییهبهتهواوی به‌پلانه.
ئه‌و روانگه‌یه‌ی ترکه ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری بدوێم روانگه‌ی مەسکولینیتیه ( (Connell, 1995که پرسێک لهسهرباڵا ده‌ستی پیاوسهبارهت به سێکس به‌شێوه‌یه‌کی سترەکتۆری له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌خاته‌روو.به‌پێی ئه‌م روانگه‌یه مانا و به‌های پیاوبوون له‌کۆمه‌ڵدا گرێدراوی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش هۆکارێکه بۆ به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژی سێکسی. له‌کۆمه‌ڵگادا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ژن و پیاو به‌خۆشه‌ویستی، نزیکایه‌تی و په‌یوه‌ندییه ناوه‌کیه‌کان لێکده‌درێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی لێکۆڵه‌رانی فێمێنیزم له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که مەترسیدارترین شوێن بۆ ژن ماڵه‌که‌یه‌تی. زۆربه‌ی ده‌ستدرێژییه سێکسیه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌وه ئه‌نجامدراون که ئافره‌ت له‌گه‌ڵیاندا ژیاوه. ئه‌مه‌ش پارادۆکسێک (دووفاقەیی) دروستده‌کات چونکە سێکس، خۆشه‌ویستی و هێترۆسێکسوالیتی له‌په‌یوه‌ندییه‌کدا دروستده‌بن که پیاو هێمای ده‌سه‌ڵاته‌و له‌رێی ملکه‌چ پێکردنی ژنه‌وه ره‌وایه‌تی به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌دات.ئه‌م ملکه‌چییه‌ی ژن بهرۆمانسییەت و خۆشه‌ویستی لێکده‌درێته‌وه. ترسی ژنان له‌ده‌ستدرێژی سێکسی و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی سێکسی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که‌ژنان له‌گۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا جمجۆڵی ژیانی رۆژانه‌یان له‌رووی پۆشینی جلوبه‌رگ و هاتنهدهرهوهیانەوە، سنوورداربێت. ئه‌مه‌ش شکاندنی شکۆ و که‌رامه‌ت و ئازادی ژنانه که ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ئازاد نەتوانن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. دواجار ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌پیاوان وه‌ك گرووپێک ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر ژناندا بسه‌پێنن. ههرچهندهههموو پیاوێک ده‌ستدرێژی سێکسی و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی سێکسی ناکاته‌سه‌ر ژنان به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌چنه چوارچێوه‌ی ئه‌و پیاوانه‌وە که له‌کۆمه‌ڵگه‌دا جمجۆڵی ژیانی رۆژانه‌ی ژنان سنوردار ده‌که‌ن. یه‌کێک له‌و ئارگیومێنتانه‌ی که‌ئه‌م روانگه پیاوانەيه له‌کۆمه‌ڵگه‌دا به‌کاریدێنێت ئه‌وه‌یه که پیاو ناتوانێت کۆنترۆلی سێکسی خۆی بکات، وه‌ك چۆن ئاژه‌ڵ ناتوانێت کۆنترۆلێ خواستی سێکسی خۆی بکات. بۆیه‌ش ده‌بێت ژنان داپۆشراو بن و پیاو نه‌وروژێنن.
هه‌ندێک له سۆسیۆلۆجهکان وبهتایبهتیش ماریانا براتسێر (Brantsæter, Marianne (2000)) که‌نامه‌ی دکتۆراکه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پیاوانه‌یه که به‌هۆی تاوانی ده‌ستدرێژی سێکسییهوهسزادراون، ره‌خنه لهدهروونناسهکان ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئه‌و تیۆری ده‌رونناسانه که‌مکورتی روانگه‌ی ره‌گه‌زی سێکسی هه‌یه که‌چۆن ره‌گه‌زی سێکسی، ده‌سه‌ڵات و سێکسوالیتی کاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌ک دروستدەکەن بۆ تاك و هه‌روه‌ها لهکۆمهڵگاشدا.
لەلایەکی ترەوە گەرچی ده‌ستدرێژی سێکسی له‌روانگه‌ی کۆمهڵگاوهلادانی سێکسی و ره‌فتارێکی قبوڵنه‌کراوه به‌ڵام رهنگهلهکۆمهڵگه داخراوه‌کاندا جیاوازی ته‌واو نه‌کرابێت له‌نێوان ئه‌وه‌ی کهسێکسی نۆرماڵ و نانۆرماڵ چۆنییه. بۆ نموونه ره‌نگه ره‌وایه‌تی به‌وه درابێت کهپیاو ده‌توانێت ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر هاوژینی خۆی.
زۆربه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی کهماریانا براتسێر ئاماژه‌ی پێكردوون باسى ئه‌وه‌یان کردوه كه ده‌قێکی سۆسیۆکەلتووری ئاماده‌کراو لای پیاوان ههیهسهبارهت به‌سێکس بۆ ئه‌وان وه‌ك پیاو له‌کۆمه‌ڵگادا. ئه‌م ده‌قه ئاماده‌کراوه ئه‌وان واداردهکات که‌چۆن پرۆسه‌ی سێکس ده‌ستپێبکه‌ن و چۆنیش ئه‌و باوه‌ره سه‌باره‌ت به‌سێکس گه‌شه‌پێده‌ده‌ن و دروستده‌که‌ن به‌شێوه‌یه‌ک که‌توندوتیژی سێکسی بکه‌نه پرۆسه‌یه‌کی نۆرماڵ و ئاسایی. پیاو توندوتیژی سێکسی بهدهسپێک ده‌زانێت نه‌ك نائاسایی و زیاده‌ره‌وی. گه‌ر بۆ ئه‌مه نموونه‌یه‌ک له‌واقعی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی خۆماندا بهێنینه‌وه ئه‌وا ئه‌و ده‌قه ئاماده‌کراوه‌ی که بۆ پیاوان هه‌یه له‌مه‌ر سێکس ئه‌وه‌یه کهپیاو ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ژنێک، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی کهنایانناسن و له‌شفرۆشن، سێکس بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێک نه‌توانێت له‌گه‌ڵ ژنێکی له‌شفرۆشدا سێکسی هه‌بێت ئه‌وا به‌پێی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه که‌وه‌ك ده‌قێکی ئاماده‌کراوی نه‌نوسراو هه‌یه، پیاوه‌تی ئەو ده‌که‌وێته ژێر پرسه‌وه که گوایه ئه‌و پیاونییه وه‌ك ئه‌وانی تر. ئه‌مه‌ش فشارێکی ده‌روونی له‌سه‌ر پیاو دروستده‌کات و وای لێدەکات توندوتیژی له‌سێکسدا بەرھەمبھێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پیاوەتی خۆی بسەلمێنێت.
ده‌ستدرێژی سێکسی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه وه‌ك کردار و ره‌فتاریش لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌تێبگه‌ین که‌بۆچی لادانی سێکسی تا ئه‌و رادهیهزۆره. یه‌کێک له‌و سایکۆلۆجانە که‌ناوی دێبوورا تانێنس-ە پێیوایە کە هۆکاره‌که‌ی بۆ نه‌بوونی دیالۆگ و گفتوگۆ دهگهڕێتهوهبهشێوهیهک که‌پیاوی ده‌ستدرێژیکار زانیاری ته‌واوی نییه له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی و زیاده‌ڕەوی سێکسی. ئه‌و ده‌ڵێت ره‌تکردنه‌وه‌ی سێکس له‌لایه‌ن ژنانهوهکهسهیری چاوی پیاو ده‌کات پیاو وا لێکی ده‌داته‌وه که‌ژن خوازیاری سێکسه به‌ڵام نایه‌وێ بڵێت: “ئا”. به‌م شێوه‌یه روانگه‌که‌ی پیاوان ته‌حه‌کوم ده‌کات له‌و پرۆسه سێکسەدا، بۆیه‌ش به‌ده‌ستدرێژی دێتهئاژمار. ئه‌مه روانگه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاوه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی ژن به‌رده‌وام له‌پرۆسه‌ی سێکسدا دۆڕاوه به‌هۆی هه‌بوونی (یاساکانیفالۆسهنتهریسمه) روانگه‌ی فالۆسهنتهریسم Fallocenterism که‌کۆمه‌ڵگای ئێمه یه‌کێکه له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی کهبهسیاسهتی فهلۆسFallos ده‌روا به‌رێوه. به‌و مانایه دێ که بوونی ئافره‌ت له‌جۆری ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌پێی په‌یوه‌ندیه سێکسیهکانیهتی به‌پیاوه‌وه) مانای فالۆس ( چوکی پیاو) سه‌نته‌رێكه بۆ دیاری کردنی پله‌و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌ت. کایت میلێت له‌کتێبی (سیاسه‌تی سێکدا) باسی ئه‌وه‌مان بۆده‌کا که‌چۆن پیاو له‌کۆمه‌ڵگادا خواستی سێکسی خۆی به‌شێوه‌یه‌کی سیاسی رێکده‌خا و له‌ناو ده‌سه‌ڵاتیدا به‌شێوه‌یه‌ک ده‌یهۆنێته‌وه که‌زۆر جار ده‌رک پێکردنی زه‌حمه‌ت ده‌بێ، ره‌نگه یه‌کێك له‌م نموونانه” له‌ش فرۆشی” بێ که له سیسه‌می ته‌واو رادیکاڵ و چه‌پ ئازاد‌دا هه‌یه‌که وه‌ك پێشه دێته ئاژمار و هاوکات پاساوی ئه‌وه‌ی بۆ دێننه‌وه که‌چۆن کرێکارێک هێزی ده‌ستی ده‌فرۆشی به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و ئافره‌تانه ده‌توانن له‌شی خۆیان وا بفرۆشن. هاوکات به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و له‌شفرۆشیه له‌ناو سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ئاینیشدا هه‌یه له‌فۆرمی زه‌واجی سیغه،نیکاح، موتعه‌و مسیاردا. ناوه‌رۆکی ئه‌م دوو جۆره له‌له‌ش فرۆشییه‌ک ئامانجه‌که پیاو رێکیخستوه ئه‌وه‌یش کرینی له‌شی ئافره‌ته بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌سته سێکسیه ئاژه‌ڵ ئاساکانی. به‌پیی یاساکانی فه‌لۆکراتیزم بوونی پله‌و پایه‌ی ئافره‌ت له‌کۆمه‌ڵدا له‌په‌یوه‌ندیه‌کانی ئافره‌ت بهچووکی پیاوه‌وه رێکده‌خرێ و دیاری ده‌کرێ، له‌کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا ئافره‌ت به‌سه‌ر چوار گرووپدا دابه‌ش ده‌کرێ، کچ: که‌هیچ په‌یوه‌ندی سێکسی نیه به‌پیاوه وه‌یان با بڵێم بهفالۆسی پیاوه‌وه، ژن: له‌پرۆسه‌ی به‌رده‌وامی سێکسدایه له‌گه‌ڵ پیاو، قه‌یره‌کچ: پیاوی ده‌ست ناکهوتوه تا سێکسی له‌گه‌ڵدا بکا، بێوه‌ژن پیاوه‌که‌ی نه‌ماوه له‌گه‌ڵی سێکسی هه‌بێ، هه‌ر یه‌که له‌م گروپانه له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌شێوه‌ی جیاواز ده‌کرێنه ژێرده‌سته‌ی پیاو له‌رووی جوڵه‌ی ژیانی رۆژانه‌یان ، مه‌سه‌له‌ی ئابوری و به‌خێوکردنیان). ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئافره‌ت تا ئێستاش هیچ قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر ته‌کنیکی سێکس نییه. یان با بڵێم بێده‌نگی به‌رده‌وامی ئه‌و بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ته‌نانه‌ت “نا” وتنی له‌سێکسدا له‌لایه‌ن پیاوهوهبه “ئا” لێکبدرێته‌وه، بۆیهپیاو ته‌کنیکی سێکس بۆ ژن دیاری ده‌کات و ده‌ڵێت: “ئاوا بۆ تۆ چێژ به‌خشه!!!”.
چاره‌سه‌ر
بێگومان له‌دوای ساڵه‌کانی 1970 چه‌ندین میتۆد له‌وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا بهکارهاتووهبۆ چاره‌سه‌ری ره‌فتاری ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌که‌نه‌سه‌ر ژنان و منداڵان. یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا بە ھۆکاری ده‌ستدرێژی سێکسی پیاوان ده‌بینرا ئه‌وه‌بوو کهپیاو توانای به‌یانکردن و ده‌ربڕینی ھەستیان که‌م بوو. هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی جۆری ئه‌م چاره‌سه‌رانه وه‌ك میتۆدی چارەسەری ئیدراکی رەفتاریcognitive behavioral therapyوسایکۆدینامیکpsychodynamicزیاتر بۆ ئه‌و ئامانجه به‌کارده‌هات که‌تواناکانی پیاو گه‌شه‌پێبده‌ن له به‌یانکردنی هه‌ست و ئیحساسدا. ئەم میتۆدانە هه‌وڵی رێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌می فیکری ئه‌و پیاوانه‌یان ده‌دا له‌رێی راهێنان و به‌شانۆیی کردنهوهههلومهرجی جیاواز کهپیاو چۆن بتوانێت ھەستی خۆی به‌یان بکات. ئەمە ئه‌نجامێکی زۆر باشی هه‌بوو له‌سه‌ر پیاوان بۆ دوباره‌نه‌کردنه‌وه‌ی کرده‌ی توندوتیژی سێکسی. ده‌توانم بڵێم ئه‌مه‌خۆی گرفتێکی تری پیاوانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه کهرهنگهبههۆی ئه‌و نۆرمه‌ی کهلهکۆمهڵدایهبۆ ”پیاو که‌چۆن پیاوه“ که‌متر پیاوی ئێمه ده‌توانێت به‌یانی ئیحساسی خۆی بکات، بۆیه په‌نگ خواردنه‌وه‌ی هه‌ست و ئیحساس له‌ناخدا خۆی له‌فۆرمی کردەی توندوتیژیدا ده‌رده‌خات. هه‌رچه‌نده له پاڵ ئه‌م روانگه‌یه‌دا روانگه‌ی ده‌رمانیش هه‌بوو که‌هه‌ندێک له‌و پیاوانه ده‌رمانیان به‌کارهێناوه بۆ رێکخستنی هۆرمۆنی له‌شیان. ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر دوباره‌نه‌کردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بۆسه‌ر ژنان.
له‌سوید له‌ده‌زگای به‌شی تاوان پرۆگرامێک به‌کاردێت بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌که‌نه سه‌ر ژنان به‌ناوی ”په‌یوه‌ندی و پێکه‌وه‌ژیان“[4]. ئەمە له‌بنه‌ره‌ته‌وه میتۆدێکی که‌نه‌دیه به‌ڵام له‌سوید پێداچوونه‌وه‌ی بۆ کراوه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی خه‌ڵکانی ئێره‌دا بگونجێت، ئه‌م پرۆگرامه پێنج بنه‌مای سه‌ره‌کی هه‌یه کە پێکھاتوون لە:یه‌که‌م، گۆڕانی سیسته‌می فیکر و ستراتیجی چاره‌سه‌ر که ئەوپیاوانه به‌ئاگا دێنن له‌وه‌ی که‌چۆن هه‌ندێک شێوازی بیرکردنه‌وه به هه‌ڵه‌یاندا ده‌بات بۆ ده‌ستدرێژی سێکسی. دووھەم، نزیکایه‌تی، په‌یوه‌ندی و توانای کۆمه‌ڵایه‌تی که ئه‌م پیاوه ده‌ستدرێژیکارانه فێری ئهوهدهکرێن به‌شێوه‌یه‌کی که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا بژین بێئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بکه‌ن. سێھەم، هاوسۆزی و به‌ئاگابوون له‌قوربانییه‌که، لێره‌دا پیاوان بهئاگادێنن له‌وەی ده‌یتوانی چی بکات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی نه‌کردایه سه‌ر قوربانییەکە. واتە به‌ئاگابوون له‌پله‌ی خۆی وه‌ك تاوانکارێک و هه‌روه‌ها لە بارودۆخی قوربانییه‌که‌ش. چوارھەم، زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ست و خه‌یاڵدا بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌لادانی سێکسی. لێره‌دا ئه‌و به‌رچاو روونیهبهپیاوان ده‌درێت که ئه‌و ههستهچی بووهکە بۆتە هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی ئه‌نجامبدەن. لێره‌دا هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌درێت کهپیاو باس له‌هه‌سته‌کانی بکات له‌بری ئه‌وه‌ی به‌کرده‌یان بکات. پێنجه‌م، چۆنیه‌تی وروژاندنی سێکسی که‌لێره‌دا بۆ ئه‌و پیاوانه رونیده‌که‌نه‌وه که‌چی سێکسی ئاساییه‌و چیش نائاساییه. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به‌شدارن له‌م پرۆگرامه‌دا تاقیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرێت پێش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر. بۆ هه‌ر پیاوێک 60 سه‌عات دیاریکراوهبۆ جۆری ئه‌م چاره‌سه‌ره. جۆرێکی تر له‌مۆدێلی چاره‌سه‌ر لە سوید هه‌یه کهپێوانهی هه‌ستی وروژاندن لای ئه‌و پیاوانه ده‌که‌ن که کرده‌ی لاقه‌کردن ئه‌نجامده‌ده‌ن. ئه‌مەش به‌وه‌ی که‌چه‌ندین وێنه‌یان نیشانده‌ده‌ن لهسێکسی ئاسایی و نائاسایی تا بزانن به‌کام جۆر له‌و وێنانه زیاتر ده‌وروژێن، یان چیرۆکی کورتی سێکسیان پێده‌ده‌ن که‌گوێی لێ بگرن و له‌رێی ئامێره تایبه‌ته‌کانی که بۆ ئه‌و مهبهستهبهکاردێت راده‌ی وروژاندنی ئه‌و پیاوانه دیاریده‌که‌ن. به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانرێت سنوری لادانی سێکسیه‌که لای ئه‌و پیاوهدیاری بکرێت که‌پاشان له‌رێی ده‌رمان و هۆرمۆنهوهچارهسهر وه‌رده‌گرێت.
ئه‌نجام
بهداخهوهمن له‌نزیکه‌وه نهتاوانباران و نهقوربانییهکهم نه‌دیوه بۆئه‌وه‌ی بتوانم راڤەی ره‌فتاری یه‌که به‌یه‌که‌ی ئه‌و پیاوانهبکهم که کاری لاقه‌کردنی کچە شانزە ساڵەکەی کوردستانی رۆژئاوایان ئه‌نجامداوه. به‌ڵام ده‌توانم بلێم له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌موو ئه‌م لایه‌نه ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه هةية ، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم زۆرێک له‌پیاوانی کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ده‌ست قه‌یرانی ناسنامه‌ی پیاوه‌تیه‌وه ده‌ناڵێن که‌ئه‌م قه‌یرانه خۆی لهتوندوتیژییو سێکسیه‌کاندا وێنا ده‌کات، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی داخراوه ئه‌و منداڵانه‌ی که‌دوچاری ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌بنه‌وه له‌ناو ده‌رونی خۆیاندا ده‌یهێڵنه‌وه، که‌ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی برینداریه‌کی زۆر لهناخهوهوهو دروست بونی تراوما و تێکچوونی باری ده‌رونی ئه‌و که‌سه. جۆری ئه‌م پیاوانه ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سووکایه‌تی و ده‌ستدرێژیکردنه‌که‌ی سه‌ر خۆی به‌شانۆیی بکات به‌گۆرینی رۆڵ. واته پێشتر که‌ئه‌م که‌سه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه خۆی وای لێکراوه ئێستا ئه‌م وا له‌که‌سێکی تر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌بکاته‌وه. ره‌نگه ده‌ستدرێژی ئه‌و پیاوانه بۆسه‌ر ئه‌و كچه16 ساڵه زیاتر من له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌یبینم به‌تایبه‌تی که هه‌وڵی ده‌ستدرێژیه‌که له‌دواوه(ئه‌ناڵ) بوو که‌ره‌نگه له‌م رێگه‌یه‌وه ئه‌م پیاوانه به‌رگری بۆ ئه‌و هه‌سته‌ی خۆیان دروست بکه‌ن که‌کاتی خۆی سووکایه‌تیان پێکراوه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه، بۆیه له‌و کاته‌ی ده‌ستدرێژی کردنهکهداههست به‌بوونی ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆڵ ده‌کات. جۆری ئه‌م پیاوانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی سه‌رده‌سته‌یی بوون به‌ده‌ست بهێنن چووکیان (زه‌که‌ریان) وه‌ك چه‌کێکی توڵه‌کردنه‌وه له و ساته‌دا که‌ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌که‌ن ده‌بێته‌هۆی دامرکاندنه‌وه‌ی پشێوییه ده‌روونیه‌کانیان (anxiety) که‌به‌شێوه‌یه‌کی کاتی و ناسنامه‌ی پیاوبوونی لای خۆی به‌هێز ده‌کات.
یان ره‌نگه چۆن هه‌ردوو سایکۆلۆجی سویدی به‌ناوی ئێلیزابێس و ئینگا پێیان وایه ئه‌وه‌ی که‌له‌پشت ئەم جۆرە تاوانەی پیاوانهوەیە فاکته‌ری کۆنترۆل، ده‌سه‌ڵات و توره‌ییه که دهستدرێژییە سێکسییه‌که دروستده‌کات. که‌پیاوان به‌سه‌ر سێ گروپدا دابه‌ش ده‌کا وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداوه. که‌ئه‌گه‌ری زۆری ئه‌وه‌یه ههیهکێک له‌و پیاوانا یان زیاتر بکه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی کهئینگاو ئێلیزابێس باسی ده‌کات.
گرۆس دەڵێت تاوانبار له‌م پرۆسه‌یه‌دا زۆر به‌خێرایی ده‌ستدرێژییه‌که ئه‌نجامده‌دات و له‌و شوێنه دوورده‌که‌وێته‌وه،وه‌ك بینیمان تاوانباران دوای کرده‌ی ده‌ستدرێژیه‌که قوربانیه‌که‌یان جێهێشتبوو و له‌و ده‌وروبه‌ره دورکه‌وتبوونه‌وه. که رهنگهههندێ له‌جۆری ئه‌م پیاوانه له‌وانه‌بن که‌کێشه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌بووە له‌گه‌ڵ ژنان یان هاوسه‌ره‌کانیاندا که‌لێیان جیابوونه‌ته‌وه، یان له‌لایه‌ن ژنانی نزیک خۆیانه‌وه بێرێزیان پێ کراوه (وه‌ک سه‌رکۆنه‌کردن و گاڵته‌پێکردن). ده‌ستدرێژییه‌که هێمایه‌که بۆ ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی که‌پێشووتر بینیویه‌تی و پیا تێپه‌ریوه، به‌م شێوه‌یه هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌نده‌وه ده‌دات له‌و رێگهیهوهی که‌ده‌ستدرێژی بکاته‌سه‌ر ژنانی تر. هه‌ندێ جار جۆری ئه‌م پیاوانه ژنه نزیکه‌کانی خۆیان ناکه‌نه ئامانج به‌ڵکو ژنانێکی تر ده‌که‌نه ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو توندوتیژی خۆیان له‌ودا خاڵی بکەنەوهبهئازار پێگه‌یاندن و بریندارکردنی.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم که‌زۆرێک له‌پیاوان له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ره‌فتاریان سادیستانهیه. ئەمجۆرە پیاوە چێژله ملکه‌چی ژن له پرۆسه‌یە کیسێکسدا وهردهگرێتکه توندوتیژی تیایدا به رۆمانتیک لێکده‌درێته‌وه.له‌م جۆره‌یاندا گرۆس ده‌ڵێت ده‌ستدرێژییه‌که له‌ئه‌نجامی جۆرێک توندی سادیستانهوەیه که له‌به‌رگی سێکسدا خۆی ده‌نوێنێت و جۆری توندوتیژییه‌که بهئێرۆتیک لێکده‌درێته‌وه. گرۆس ده‌ڵیت له‌زۆر حاڵه‌تدا ئه‌م جۆرە پیاوانه کۆئه‌ندامی زاوزێی خۆیان به‌کارناهێنن به‌ڵکو شتی تر به‌کاردێنن وه‌ك بوتڵ یان هه‌ر شتێکی تر. هه‌ندێ جار شێواندن، ئه‌تککردن و بریندارکردنی جه‌سته‌ی ژنانیش دەگرێتەوە له‌رێگەی گازگرتنی توند یان بریندارکردنیان یان لێدانی زۆر. لە حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ری توندی سادیزمدا زۆرجار ئه‌م جۆرە پیاوانه هه‌وڵی خنکاندن و کوشتنی ژنان ده‌ده‌ن، پاشان کرده‌ی سێکسيیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن. جۆری ئه‌م توندوتیژییه به‌ته‌واوی به‌پلانه. ده‌توانم لێره‌شدا فراندنی کچێکی ئاواره‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی بێ په‌نا به‌پلانی سادیسمی ئه‌و پیاوانه والێکبدهینهوهکهکهسێک هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نیه دهفرێنرێ و ده‌ستدرێژی ده‌کرێته‌سه‌ر.
دوا وته‌شم ده‌کرێ ئه‌و پرسیاره بێ یان ئه‌و روانگه‌یه بێ که من لێره‌دا ئاماژه‌م پێنه‌داوه ئه‌ویش بۆچی ئه‌م کچه رۆژئاواییه بووه قوربانی، ئایا ئه‌م 6 که‌سه چۆن بوو ئافره‌تێکی هه‌ولێری یان هه‌ر ئافره‌تێکی تری شاره‌کانی کوردستانیان نه‌کرده ئامانجی ئه‌م تاوانه‌یان؟!! روانگه‌یه‌ك هه‌یه که ره‌نگه له رێیه‌وه بتوانین وه‌ڵامی به‌شێک له‌م پرسیاره‌شمان بداتێ ئه‌ویش روانگه‌ی نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌ییه، بۆ نمونه له دنیا بینی پیاوی کورده هه‌موو ئافره‌ته له‌ش فرۆشه‌کان سه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی ترن وه‌ك عه‌ره‌ب، تورك، فارس، ئه‌وروپی و هێتد، به‌ڵام هه‌موو پیاوه له‌ش کرهکان کوردن!!!!، مانای روانگه‌ی ئه‌م پیاوانه بۆ له‌شی ئافره‌تان جیا له نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان جیاوازه. ئه‌م روانگه‌یه تیۆری درێژی له پشته و هه‌ڵی ده‌گرین بۆ ده‌رفه‌تێکی تر، به‌ڵام پرسیارێکیشه که بۆ خوێنه‌ری جێدێڵم.
سەرچاوەکان
1 Brottsförebyggande rådet, Våldtäkt – en kartläggning av polisanmälda våldtäkter. Rapport nr 2005:7
Connell, R. W. (1995) Masculinities. Cambridge: Polity Press.
Michael Eysenck (2000) Psykologi, ett integrerat perspektiv: student litteratur Lund.
Cullberg, J. (2003). Dynamisk psykiatri. Stockholm: Natur och kultur.
Kwarnmark, Elisabeth och Anderson Tidefors, Inga (1999) Förövarpsykologi: om våldtäkt, incest och pedofili. Falun: Natur och Kultur.
Lundgren, Eva m.fl. (2001) Slagen Dam. Mäns våld mot kvinnor i jämställda
Sverige – en omfångsundersökning. Umeå: Brottsoffermyndigheten. s. 73.
MacKinnon, Catharine A. (1995/2004) ”Sex och våld: Ett perspektiv” i Carbin, Maria m.fl. (red.) Texter i samtida politisk teori. Malmö: Liber.
Wendt Höjer, Maria (2002) Rädslans politik. Våld och sexualitet i den svenska demokratin. Liber: Malmö.
Tollin, Katharina, Törnqvist, Maria (2005) ”Under manlig överhöghet. På radikalfeministisk resa med Thelma & Louise” i Tollin, Katharina, Törnqvist, Maria Feministisk teori i rörliga bilder. Malmö.
Wendt Höjer, Maria (2004) ”Sexualitet, våld och politik” i Carbin, Maria m.fl (red.) Texter i samtida politisk teori. Malmö: Liber. s. 283–288.
Stoller refererad i Kwarnmark, Elisabeth, Anderson Tidefors, Inga, (1999) Förövarpsykologi: om våldtäkt, incest och pedofili. Falun: Natur och Kultur.
Lundgren, Eva m.fl. (2001) Slagen Dam. Mäns våld mot kvinnor i jämställda Sverige – en omfångsundersökning. Umeå: Brottsoffermyndigheten. s. 73.
14 Ibid. s. 74.
Groth, Nicholas (1979/1981) Män som våldtar. Stockholm: Prisma.
Brantsæter, Marianne (2000) Møter med menn dømt for seksuelle overgrep mot barn. Oslo: Oslo universitetet. Brantsæter använder konsekvent termen ”övergripare” istället för det mer vedertagna ”förövare”. Detta för att positionera sig mot den kriminologiska och rättspsykiatriska diskursen som hon menar har en normerande status när det kommer till att förklara förekomsten av sexuella övergrepp.
سه‌رچاوه: سایتی ئاوێزه