هه‌ینی 27 كانونی یه‌كه‌م 2024

قوبادی له ئیتالیاوه پشتگریی ده‌وڵه‌تی کوردیی کرد

به‌همه‌ن قوبادی سینه‌ماکاری ناسراوی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پرێس کۆنفرانسێک که له شاری رۆم‌ی ئیتالیا سازکرابوو بۆی پشتیوانیی له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان کرد.

به‌همه‌ن قوبادی كه‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی “سپۆلێتۆ” سه‌ردانی شاری رۆمی كردووه‌ دوای پێشکه‌شکردنی فیلمی سینه‌مایی “وه‌رزی كه‌رگه‌ده‌ن” له‌ فیستیڤاڵه‌که، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری چه‌ندین رۆژنامه‌‌و ئاژانسی ناوداری ئیتاڵی وه‌ک رۆژنامه‌ی كۆریێر دێلاسێرا ، رۆژنامه‌ی “لێ رێپۆبلیكا”، ئاژانسی هه‌واڵی ئیتاڵی “ئانسا” و چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندنی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو وڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌و باسی له دوایین ره‌وشی ئاسایش‌و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی كرد.

  قوبادی له‌ وڵامی پرسیاری یه‌كێك له‌م رۆژنامانه‌دا وتی: حه‌ز ده‌كه‌م وه‌كوو سینه‌ماكارێكی كورد له‌ دنیادا پێناسه‌ بكرێم‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر فیستیڤاڵ یا ناوه‌ندێكی هونه‌ری كه‌ له‌ دنیادا بانگهێشتم ده‌كات كه‌ له‌ فێستیڤاڵ یا به‌رنامه‌كه‌یاندا به‌شداری بكه‌م یا له‌ وتووێژو چاوپێكه‌تنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا حه‌ز ده‌كه‌م وه‌كوو سینه‌ماكارێكی كورد ناوم بهێنن، نه‌وه‌كوو سینه‌ماكارێكی ئێرانی.

  له به‌شێکی ترا ناوبروا وتی: ده‌بێت سینه‌مای كوردی به‌ شێوه‌یه‌ك پێبگرێت كه‌ بتوانێت كلتوور، وڵات و نه‌ته‌وه‌ی خۆی به‌ دنیا بناسێنێت و هه‌مووی سینه‌ماكارانی كورد ده‌بێت پێكه‌وه‌ له‌ پێناو ئه‌م مه‌به‌سته‌ گرینگه‌دا هه‌نگاو بنێن.   قوبادی له‌ وڵامی پرسیاری یه‌كێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیتاڵی كه‌ له‌و باروودۆخه‌ی ئێستادا هه‌ولێر چۆن ده‌بینی و چۆن ده‌توانی له‌وێ ژیان به‌سه‌ر به‌ری، گوتی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ ئێوه‌ له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا ده‌یخوێننه‌وه‌ ته‌نیا هه‌واڵه‌و ئه‌گینا هه‌ولێر بۆ من ئه‌مینترین و ئارامترین شوێنه‌. ده‌مه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نم كه‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا تایبه‌ت به‌ كورده‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ نییه‌، به‌ڵكوو بۆته‌ مالێك و كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش روویان تێكردووه‌ و له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه‌.  

قوبادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌و 40 میلیۆن كورده‌ داكۆكی ده‌كه‌ن له‌و باروودۆخه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ره‌خساوه‌ و بۆته‌ هیواو ئاسۆی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.

به‌همه‌ن قوبادی له‌ وڵامی پرسیارێكدا كه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان رات چییه‌؟، گوتی: به‌بڕوای من هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌بێت سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یه‌نێت و ببێته‌ شوێنێك بۆ ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتی خۆیان و له‌ولا و له‌ملا جێگا و رێگایه‌كیان نییه‌ و هه‌رێمی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وان وه‌كوو جاران له‌ ئامێز بگرێت و ببێته‌ نیشتمانی سه‌ره‌كیی ئه‌م خه‌ڵكه‌ بێ په‌نایه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.