شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

سێناتۆرە ئەمریكیەكان: رێكەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئێران دەبێ بریتیە بێ لە 20 ساڵ پشكنین

سێناتۆرە پایە بەرزەكانی ئەمریكا رۆژی سێشەممە 24ی مانگی پووشپەڕ، خوازیاری ئەوە بوون كە رێكەوتنی كۆتایی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بریتی بێت لە لانیكەم 20 ساڵ پشكنینی دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئەو وڵاتە.
هەواڵنێریی فەرانسە لە زاری رابێر مێنندێز سەرۆكی كۆمیتەی پەیوەندییە دەرەكیەكانی سێنا و لیندزی گارهام ئەندامی حیزبی كۆماریخواز، نامەیەكیان سەبارەت بەو داواكارییە نووسیوە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو رادەستی سەرۆك كۆماری ئەمریكای بكەن.

لەو نامەیەدا كە رۆژی سێشەممە لە كۆنگرەی ئەمریكا بڵاو كرایەوە، داواكراوە كە دوایین رێكەوتنە ئەتۆمیەكان لەگەڵ ئێران بریتی بێت لە بەرنامەیەكی تۆكمە بۆ پشكنین و تاقیكردنەوەیەكی درێژماوە كە لانیكەم نزیك بە 20 ساڵ بخاێنێت.

لە درێژەین نامەكەشدا هاتووە كە، پشكنێنەران دەبێ لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیەوە بە شێوەی ناكاو بێت و ئێرانیش ئیزنی پێویست بە پشكێنەرانی ئاژانس بدات تا هەموو دامەزراوە ئەتۆمیەكان، كەسەكان و بەڵگەكان بپشكنن.

دەوترێ، كۆمەلێكی دیكە لە سیاسەتداڕێژەرانی ئەمریكیش بڕیارە ئەو نامەیە واژۆ بكەن، تا لەو رێگەیەوە بە نزیك بوونەوە لە مۆڵەتی گەیشتن بە رێكەوتنی كۆتایی، گوشارەكانی سەر ئێران زۆرتر بكاتەەوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، ئێران و وڵاتانی 5+1 لە هەوڵی ئەوەدان تا رۆژی یەكشەممە 20ی مانگی ژوئیە، رێكەوتنی كۆتایی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی كۆماری ئیسلامی واژۆ بكەن و ئێستاكە بۆ ئەو مەبەستە وتووێژگەلێكی چڕوپڕ لە لایەن هەردوولاوە لە ڤیەن بەڕێوە دەچێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.