سه‌ره‌تا:
دوای سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی، کۆمه‌ڵگای کوردی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ تووشی ئاڵوگۆڕی سیاسی بووه‌ته‌وه. ئاست‌و پێوه‌ری ڕه‌نگدانه‌وه‌کان له به‌شێکی کوردستانه‌وه بۆ به‌شێکی تر جیاواز‌و له هێزێکه‌وه بۆ هێزێکی تری کوردی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی داگیرکرابوونی زۆربه‌ی ڕوبه‌ری کوردستانی گه‌وره‌و نه‌بوونی میکانیزمێکی شیاو بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئاست‌و شێوازی ڕه‌فتاری هێزو لایه‌نه کوردییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆلی گۆڕانکارییه، تێنه‌گه‌یشتن‌و خاوبوونێکی به‌رچاوی له ڕه‌وتی هاوپه‌یوه‌ندیی لایه‌نه کوردییه‌کان له ئاکامی ئاڵوگۆڕی نوێ دروستکردووه، به‌ڵام پێشچوونی زۆربه‌ی هاوئاهه‌نگی‌و ڕێکه‌وتنه‌کان له سه‌ر به‌ستنی یه‌که‌م کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئاماژه‌یه‌کی ڕوونه به بوونی ئیراده‌ی پێشکه‌وتنی کورد له ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕی نوێی ناوچه‌که‌دا.
بابه‌تێک که لێره‌دا گرنگیی تایبه‌تیی هه‌یه، گه‌ڕانه به‌دوای هاوپه‌یوه‌ندیی دیموکراتیکی کۆمه‌ڵگای کوردی‌و کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی که له‌م شه‌پۆلی گۆڕانکارییه‌دا وه‌ک بابه‌تێکی سه‌ره‌کی، پێکه‌وه‌یان گرێده‌دات. فره‌چه‌شن بوونی هه‌ردوو چه‌مک‌و پێکهاته‌کانی کوردستان‌و کۆمه‌ڵه‌ی عهرهبیو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته له به‌هاری عه‌ره‌بیدا لێکچووێکی تایبه‌تی‌و ده‌گمه‌نه که به پێودانگی کلتووری ده‌کرێ بڵێین له‌یه‌کچوونی فۆرمولی پێکهاته‌یی ئه‌توانێت له یه‌کچووی فۆرموول‌و داڕشته‌ی کاردانه‌وه‌شی به‌دواوه بێت. ئه‌و جیاوازی‌و فره‌چه‌شنییه له بابه‌ت به‌هاری عه‌ره‌بی، یا شه‌پۆلی سێیه‌می دیموکراسی(سامیۆڵ هانتینگتۆن: Samuel P. Huntington) ده‌رکه‌وتووتریشه، به جۆرێک که نه تا ئێستا به‌هاری عه‌ره‌بی وه‌ک کاروانێک گه‌یشتووه‌ته ئاکام‌و نه به یه‌ک زاراوه‌دا له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی ده‌دوێت، به هه‌مان شێوه‌ش کوردستان وڵات یا نیشتمانێکی وا یه‌کپارچه‌و یه‌کده‌ست نییه که به هه‌ردوو پێوه‌ری سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی بکرێت کاریگه‌رییه‌کانی شه‌پۆلی سێیه‌می دیموکراسی تێیدا باسبکرێت.
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م وتاره ئه‌وه‌یه که لایه‌نه پۆزه‌تیڤ‌و نیگه‌تیڤه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌ڵبسه‌نگێندرێت‌وتیشک بخرێته سه‌رگرنگیی پێوه‌ندیی زیاتری کۆمه‌ڵگای کوردی به به‌هاری عهرهبیو هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدرێت سیمایه‌کی واقعبینانه‌تر له ئه‌رک‌و به‌رپرسیارێتیه‌کان به‌رامبه‌ر یه‌که‌م ئاڵوگۆڕی (پۆست کۆڵۆنی_ پۆست ئه‌مریکایی) له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشان بدرێت.
کورته
جیاوازیی ڕه‌فتاریی کۆمه‌ڵگای عهرهبیو کۆمه‌ڵگای کوردی له به‌رامبه‌ر سیگناڵه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی له دوو خاڵی سه‌ره‌کیدا خۆی ده‌بینێته‌وه: ئاڵوگۆڕ له وڵاتانی عه‌ره‌بی له شۆڕشی نان‌ه‌وه ده‌ستیپێکردو له سه‌ر ده‌ستی لاوانی تووڕه‌و له سه‌ر شه‌قامه‌کانه‌وه گه‌یشته ناو ڕیزه‌کانی سوپا‌و په‌رله‌مان‌و حکومه‌ت‌و دواتر چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێکی گۆڕی؛ له کوردستان به پێچه‌وانه‌وه ئاڵوگۆڕ له هه‌ریه‌که له ڕۆژاوا‌و باکوور، سه‌رچاوه‌ی له شه‌ڕی چه‌کداری‌و خه‌باتی شاخ‌و ڕێکه‌وتنی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌کانه‌وه گرت؛ به‌کارهێنانی چه‌ک له کوردستان به‌رده‌وام فاکته‌رێکی دیاریکه‌ر بووه بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی دیالۆگ‌و وتووێژه‌کان، به‌ڵام له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به هۆی نه‌بوونی کێشه‌ی ئیتنیکی خۆپیشاندان‌و حه‌شیمه‌تی ناڕازی سه‌ر شه‌قام بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی داوه.
بوونی چه‌ند کوردستان‌و چه‌ند وڵاتی عهرهبیو مه‌یلی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاو هێزه کوردییه‌کان‌و کۆمه‌ڵگاو هێزه عه‌ره‌بییه‌کان به‌لای ده‌سه‌ڵاتێکی کراوه‌ی نوێ‌و سه‌رده‌میانه ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ن که گرنگیی گه‌ڕان به دوای هاوپه‌یوه‌ندییه‌کی دیموکراتیکی کوردی_ عه‌ره‌بی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له ده‌ره‌نجامه‌کانی هاوپه‌یوه‌ندیی دیموکراتیکی کوردی_ عه‌ره‌بی ئه‌کرێت ئاماژه بۆ په‌ره‌پێدانی ئاشتی‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تێرۆر‌و توندوتیژی‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ کاڵکردنه‌وه‌ی ڕۆڵ‌و کاریگه‌رییه‌کانی ئێران به سه‌ر وڵاتانی عهرهبیو به‌شه‌کانی کوردستاندا بکرێت، وه‌ک وڵاتێکی خاوه‌ن هه‌یمه‌نه.
به‌شی یه‌که‌م: پۆست_کۆلۆنیالیزم وه‌ک هاوپه‌یوه‌ندی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی
بێگومان له دروستبوونی هاوپه‌یوه‌ندیی نوێ له نێوان هه‌ر نه‌ته‌وه‌و وڵات‌و پێکهاته‌یه‌کدا گرنگترین پێوه‌ر خۆی له دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شیی له مێتۆدی پرسه چاره‌نووسسازه‌کان‌و چوونه ناو قۆناغی مێژووسازدا ده‌بینێته‌وه. ڕووداوه سیاسییه‌کانی ئه‌مڕۆی هه‌ردوو کۆمه‌ڵگای کوردی‌و عه‌ره‌بی ئاماژه به هاوشێوه‌ییه‌ک له هه‌ڵسوکه‌وت به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات ده‌کات که گرنگترین هێمای ئه‌و هاوشێوه‌ییه ڕه‌دکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی هێزه بێگانه‌کانه به سه‌ر وڵات‌دا، به هه‌موو جیاوازییه‌کانیانه‌وه. پۆست_کۆلۆنیالیزم خاڵێکی هاوبه‌شی گرنگه له نێوان دروشم‌و پێوه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری‌و خۆئاماده‌کردن بۆ ده‌سه‌ڵاتداری له نێوان بزووتنه‌وه‌ی کورد‌و به‌هاری عه‌ره‌بیدا، هه‌رچه‌ند مێژووی ئه‌م دروشم‌و پره‌نسیپه لای کورد کۆنتره‌و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شۆڕشه‌کانی ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی‌و دوابه‌دوای گرتنه‌وه‌ی شه‌پۆلی گۆڕانکارییه‌کان، عه‌ره‌ب له باکووری ئه‌فریقا له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا تواییان مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بکه‌نه دروشم‌و داخوازییه‌کی سه‌ره‌کیی شۆڕشه‌که‌یان‌و له‌وێشه‌وه شیمانه‌ی هاوپه‌یمانیی له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کورد وه‌ک ڕۆژه‌ڤی هه‌ندێک له لێکدانه‌وه عه‌ره‌بییه‌کان دوور له چاوه‌ڕوانی نه‌بێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌ک که به‌هاری عه‌ره‌ب له بزووتنه‌وه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی پشیتر له کۆمه‌ڵاگای عه‌ره‌ب جیاده‌کاته‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی سنووربڕی به‌هاری عه‌ره‌بییه، که به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆو له درێژخایه‌ندا ده‌توانێت سنووری پێوه‌ندییه‌کانی بۆ ناو بزووتنه‌وه‌ی کوردیش له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان خۆشبکات. هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌شه واده‌کات بزووتنه‌وه‌که به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی‌و فۆرم‌و ته‌نانه‌ت شێوازی ده‌رکه‌وتن‌و دروشمه‌کانیشه‌وه یه‌ک له دوای یه‌ک وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان بگرێته‌وه‌و سه‌رباری جیاوازییه‌کانیان ئه‌و هاوشێوه‌ییه زاڵبکات به سه‌ر ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کاندا. (١)
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تری دیاری پۆست_کۆلۆنیالیزمی به‌هاری عه‌ره‌بی، بوونی شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه ئیلهامبه‌خشه‌کیانیه‌تی له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. به لێکدانه‌وه‌ی لێکۆڵه‌رانی به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی فکری‌و پێکه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کانی دوای تێرۆری ڕه‌فیق حه‌ریری له لوبنان (٢٠٠٥)و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز دوابه‌دوای ساخته‌کاریی هه‌لبژاردنی سه‌رکۆماری له ئێران له ساڵی ٢٠٠٩. (٢) تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ردوو شۆڕشی گرنگ، به‌ڵام به ئاکام نه‌گه‌یشتووی ٢٠٠٥ی به‌یروت‌و ٢٠٠٩ی تاران دواتر پڕ به ده‌نگ له گه‌رووی گۆڕه‌پانه‌کانی ئازادی‌و شه‌قامه‌کانی وڵاته گه‌وره عه‌ره‌بییه‌کاندا له‌رییه‌وه. به‌شی زۆری ئه‌و خۆپیشاندانانه پشت به هیوابه‌خشی له لایه‌ک‌و دروستکردنی قۆناغێکی نوێ له مێژووی سیاسیی ئه‌م ناوچه‌یه له هه‌موو لاو‌و ژن‌و پێکهاته‌یه‌کی ئاسایی کۆمه‌ڵگا، تاکێکی سیاسیی ڕادیکاڵ‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌م هێناو ئه‌وه‌ش بوو به خاڵی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره له مێژووی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی عه‌ره‌بدا، که به شێوه‌یه‌کی گشتی‌و له درێژخایه‌ندا ده‌توانێت هاوپشتی بزووتنه‌وه‌ی سێکۆلارو ئازادیخوازی کورد بێت له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان. تایبه‌تمه‌ندییه‌کی سه‌رنج ڕاکێشی تری به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ بنه‌مای مه‌زهه‌بیی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بدا ته‌با نییه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆکارێکه بۆ سه‌رنه‌که‌وتنی له به‌شێک له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان به هۆی به‌هێزتربوونی مه‌زهه‌ب‌و حزب‌و لایه‌نه ئیسلامییه‌کان. له‌م پێوه‌ندییه‌دا نموونه‌ی لوبنان نموونه‌یه‌کی دیاره که وه‌ک پێشتر باسکرا لانکه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی بووه‌و ته‌نانه‌ت دواتر بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی وزه‌به‌خشی بزووتنه‌وه گه‌وره‌کانی تر له وڵاتانی تری عه‌ره‌بیدا، به‌ڵام خۆی نه‌یتوانیوه هێشتا له قۆناغی پۆست_کۆلۆنیالیزم ده‌رباز بێت بۆیه حکومه‌تی لوبنان به هه‌موو بێده‌سه‌ڵاتیه‌کیه‌وه ته‌نها به هۆی دابه‌شبوونی به سه‌ر بلۆکه جیاوازه‌کانی زلهێزه‌کاندا، خستنه‌ڕووی ناسنامه‌یه‌کی ڕوون له بزووتنه‌وه‌کانیشی کارێکی ئه‌سته‌مه‌و خودی بزووتنه‌وه‌کانیش هه‌ندێ جار تووشی ئه‌و دیارده‌یه بوون وه‌ک بزووتنه‌وه‌کانی ١٤ ی ئادارو ٨ی ئادار.
ده‌رچوون له پره‌نسیپی دیاریکراوی پۆست_کۆلۆنیالیزم به‌دواداهاتێکی سروشتیشی هه‌یه که ئه‌ویش داڕشتنه‌و‌ه‌ی نه‌خشه‌ی جیهانی‌و له‌دایکبوونی جیوپۆلیتیکێکی نوێیه بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌رکه‌وتنی چه‌ند پلانی نوێ دیارده‌یه‌کی گه‌شه‌کردووی دوای به‌هاری عه‌ره‌بییه که به‌شی زۆری ئه‌و پلانگه‌له به شێوه‌یه‌کی نافه‌رمی‌و زیاتر له لایه‌ن ئه‌کادیمی‌و ته‌کنۆکراته‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه که ئه‌یانه‌وێت به هه‌وڵێک بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئامریکا له سه‌ره‌وه‌ی بڕیاره‌کانی جیهان هه‌ژمار ڕایبگرن.
به‌شی دووه‌م: نه‌خشه‌ی نوێ‌و شیمانه‌ی ڕۆشنگه‌ری
تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کیی ڕۆشنگه‌ری، ناوخۆیی بوونی شه‌پۆلی چه‌مک‌و کاریگه‌ریی نوێیه له سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاڵوگۆڕ به سه‌ر لایه‌نه نه‌ریتییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا. له دیارده‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیدا، ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ یه‌که‌م جار له پێوه‌ری کۆمه‌ڵگادا شۆکی مۆدێرنیزاسیۆن به خۆوه ده‌بینێ‌و گۆڕانکارییه‌کان ئه‌مجاره نه‌ک له که‌ناڵی ئایین‌و عه‌شیره‌و هێزی سه‌ربازی‌و میلیشیا، به‌ڵکه له سه‌ر ده‌ستی هێزی جه‌ماوه‌رو شه‌قامه‌وه هاته ئاراوه، ئه‌ویش داکۆکیکردن له سه‌ر گۆڕینی ده‌سه‌ڵات بوو به بێ ئه‌ملاولا. تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ره دیاری به‌هاری عه‌ره‌بی که ئه‌توانێت سه‌ره‌تای وه‌رزی ڕۆشنگه‌ریی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت، نامۆ بوونی پلان‌و شوێنپه‌نجه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکایه له درێژه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کاندا. (٣) مێژووی ده‌وتێوه‌ردانی ڕۆژاواییه‌کان‌و به تایبه‌ت ئامریکا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له گۆڕانکارییه سیاسییه‌کاندا هه‌میشه ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌کانیشی گرتووه‌ته‌وه، به جۆرێک که ئامریکا به پشتوانی سه‌ره‌کیی سه‌دام حسه‌ین داده‌نرێت له درێژه‌ی سه‌رکوتی ڕاپه‌ڕینی شیعه‌کانی باشووری عێراق له ساڵی ١٩٩١ دا. (٤) به‌ڵام ئه‌م فاکته‌ره سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ‌و به‌دواداچوونی زۆری ئامریکا‌و خستنه‌ڕووی چه‌ندیدن نه‌خشه‌ی سیاسی بۆ داهاتووی ناوچه‌که له لایه‌ن زانکۆ‌و ناوه‌نده لێکۆڵیارییه‌کانه‌وه زۆر لاواز بووه‌و نه‌یتوانیوه سه‌رنجی شه‌قام‌و میدیای عه‌ره‌بی به لای خۆیدا ڕابکێشیت.
ده‌رچوونی جڵه‌وی شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی له ده‌ست پیاوان‌و شوینه ئایینییه‌کان هێنده‌ی که بواری به به‌شداریی هه‌موو پێکهاته‌کان له دیاریکردنی چاره‌نووسی ئه‌و وڵاتانه خۆش کرد، هێنده‌ش ڕێگه‌خۆشکه‌ربوون بۆ چه‌مکه دێموکراتیکه‌کان‌و به‌هێزتربوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به به‌رده‌وامی له ناو شۆڕشی کوردیش‌دا له ئارادا بووه، به جۆرێک که دروستکردن‌و ڕاگرتنی باڵانس له نێوان سیاسه‌تی ناوخۆیی‌و ده‌ر‌ه‌وه، به‌رده‌وام شۆڕشی کوردی ڕوبه‌ڕوی قه‌یران کردووه‌ته‌وه‌و تێنه‌گه‌یشتن له نێوان لایه‌نه شۆڕشگێڕه‌کانی کورد له گه‌ڵ یه‌ک له لایه‌ک‌و له نێوان کورد‌و کۆمه‌ڵگای جیهانی له لای تر هۆکاری سه‌ره‌کیی سه‌رنه‌که‌وتنی زۆربه‌ی شۆڕشه‌کان بووه. ئه‌و هاوشێوه‌ییه له به‌هاری عه‌ره‌بیشدا بۆ جاری یه‌که‌م خۆی ده‌رده‌خات‌و زێده‌خوازی‌و دیاریکه‌ربوونی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی زلهێزه‌کان وایکردووه که به‌هاری عه‌ره‌بی ئاماده نه‌بێت باجی ئه‌وه بدات به ڕێنوێنی‌و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا چاره‌نووسی دیاری بکرێت؛ به‌هاری عه‌ره‌بی به شێنه‌یی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری پێش هه‌ڵکردنی شه‌ماڵی گۆڕانکارییه‌کان‌و گوتاری ئیسلامی سیاسی به شێوه‌ی ئیخوان موسلیمین گوتارێکی ڕه‌خنه‌ئامێزانه‌ی مۆدێرنی گرتووه‌ته پێش که لاوان‌و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئاڵاهه‌ڵگرین. په‌له‌نه‌کردن له هاوپه‌یمانیی له گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژاوا‌و ته‌نانه‌ت ناوچه‌ش، هه‌روه‌ها دابڕان له دیسیپلینی دوای شه‌ڕ سارد له تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه هاوشێوه‌کانی به‌هاری عهرهبیو بزووتنه‌وه‌ی کوردییه که دیارترین فاکته‌ریشه له به‌هێزبوونی چه‌مکه دیموکراتیک‌و مۆدێرنه‌کان‌و له ئاکامدا سه‌قامگیری ئازادی‌و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیدا.
به‌شی سێیه‌م: دێموکراسی، لووتکه‌ی گۆڕانکارییه‌کان
ئه‌وه‌ی له گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی دوای به‌هاری عه‌ره‌بی له هه‌ر یه‌که له وڵاته‌کاندا گرنگی‌و بایه‌خی جدی بۆ چاره‌نووسی ناوچه‌که هه‌یه مه‌سه‌له‌ی تێگه‌یشتن له دێمۆکراسی‌و قبوڵکردنی وه‌ک نۆرمێکی باوه له ناو یارییه سیاسییه‌کاندا. ئه‌گه‌رچی دوابه‌دوای گرتنه‌وه‌ی شه‌پۆلی به‌هاری عه‌ره‌بی، به هۆی زاڵبوونی گوتاری ئیسلامی به سه‌ر به‌شێکی به‌رچاو له شه‌قامی عه‌ره‌بی هه‌ر له توونسه‌وه تا میسر‌و عه‌ره‌بستان‌و یه‌مه‌ن، به دڵنیاییه‌وه نه‌ده‌کرا ئامانجی دێموکراسی وه‌ک بایه‌خێکی سیاسی‌و نۆرمێک له ڕه‌فتاری گرووپ‌و هه‌ڵسووکه‌وته جه‌ماوه‌رییه‌کان وه‌ک دروشمیش به‌دیبکرێت، به‌ڵام ئه‌وکاتیش گرنگییه‌کی دروشم ئاسای هه‌بوووه‌و وه‌ک جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ میکانزیمی ده‌ستاوده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات باسکراوه؛ (٥) به‌ڵام دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی کوانووی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له میسر‌و به‌رده‌وام بوونی ژنان له توونس له سه‌ر زاڵبوونی مه‌ترسیداری ئیسلامی سیاسی به سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانیاندا به‌رهه‌می چوونه‌سه‌رکارو ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستی ئیسلامییه‌کان وه‌رچه‌رخانی به‌خۆوه دی‌و به‌شێکی زۆر له شیمانه‌ی دروستبوونی نیمچه ئیمپراتۆریه‌تی ئیسلامی ڕه‌وییه‌وه. ئه‌و گۆڕانکارییه جگه له‌وه‌ی کامڵ‌بوونی ڕه‌وتی به‌هاری عه‌ره‌بی نیشاندا، ئاماژه‌ی ڕاسته‌وخۆشه بۆ یه‌کگرتنی تاکتیکی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کورد که بۆ سه‌ده‌یه‌ک ده‌چێ له‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ هێنانه دیی مافه سه‌ره‌تایی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هه‌ڵگری چه‌مک‌و داخوازیی دیموکراسییه. لایه‌نێک که له هه‌روو بزووتنه‌وه‌ی کورد‌و به‌هاری عه‌ره‌بیدا ئه‌وه‌یه‌که دێمۆکراسی زیاتر له‌وه‌ی وه‌ک مێتۆد‌و ئامراز به‌کار ببرێت، ئامانج‌و داخوازیی شۆڕشه‌کانه که ئه‌وه‌ش له چاو داسه‌پاوبوونی دیسیپلینی دیاریکه‌ری ڕۆژاواییه‌کان به سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێش کامڵ‌بوونی به‌هاری عه‌ره‌بی بابه‌ێکی ئاساییه.
هاشم ساڵح شاره‌زای گۆڕانکراییه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب‌و توێژه‌ری ئیسلامی سیاسی ده‌ڵێت: ‘ئازادی به‌رپرسیارێتییه‌و، کۆیلایه‌تی ئاسوده‌ییه‌و به‌رپرسیارێتیی تێدا نییه. هه‌مووان به‌رپرسیارێتی ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی باوک، شێخ، سه‌رۆک یان دیکتاتۆر که له بری ئه‌وان بیر ده‌کاته‌وه… له به‌ر ئه‌م هۆیه هه‌ندێک بیریار ده‌ڵێن میله‌ته‌کانمان هه‌تاکوو ئێستا ئاماده نین بۆ به ده‌ستهێنانی ئازادی‌و دیموکراسی، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی کارپێکردنی ئازادانه‌ی دیموکراسیان بۆ ڕه‌خسا، ئه‌وا ده‌نگ به ئیخوانه‌کان‌و فه‌نده‌مێنتاڵیسته‌کان ده‌ده‌ن، نه‌ک به لایه‌نگرانی مۆدێرنیته‌و حیزبه عه‌لمانییه‌کان’ (٦) له به‌ر ئه‌و هۆیه چاوه‌ڕوانکردنی هاتنه دیی دیموکراسی له ماوه‌یه‌کی کورت دوای سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌ره‌ڕای خۆڕسک‌و ڕه‌سه‌ن بوونی شۆڕشه‌که ئه‌سته‌مه. ساڵح هه‌روه‌ها له سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان فه‌لسه‌فه‌و دیموکراسی‌و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی ده‌ڵێت: دیموکراسی به بێ ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤ دۆستانه‌ی نوێ، وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌عریفیانه‌ی پایه‌به‌رز بۆ میله‌ت، جێگه‌ی لاهوتی تایفه‌گه‌ریی کۆب بگرێته‌وه، بوونی نابێت. پێویسته بیرۆکه‌ی دیموکراسی‌و فه‌لسه‌فه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ جێگه‌ی حاکمیه‌تی خواوه‌ندانه‌و ویلایه‌تی فه‌قیهی سوننه‌و شیعه بگرێته‌وه.’ (٧) چاره‌سه‌ر له‌و لێکدانه‌وه‌یه‌شدا هیچ نییه جگه له ڕۆشنگه‌ری: دژواریی دیموکراسی له جیهانی عه‌ره‌بی ئیسلامی‌دا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر وه‌ک ساڵح پێیوایه: ‘پێش ئه‌وه‌ی دیموکراسی یا مافیئ ده‌نگدان بده‌ینه میلله‌ته‌که‌مان، ده‌بێت ڕۆشنبیر بکرێن، په‌روه‌رده بکرێن، فێری خوێنده‌واری بکرێن‌و نه‌خوێنده‌واری له ناویاندا بسڕێته‌وه، هه‌تاکوو بزانن چۆن هوشیارانه که‌سێک هه‌ڵده‌بژێرن. پێویسته به تایبه‌تی له ڕووی فکرییه‌وه ڕۆشنگه‌ر بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ جارێک توندڕه‌وه‌کان‌و سه‌له‌فییه تاریخوازه‌کان هه‌ڵنه‌بژێرن’ (٨). لێره‌داو له نه‌بوونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی دیموکراتیک له ناو کۆمه‌ڵگادا نه هه‌ڵبژاردنه‌کان نیشانه‌ی ویست‌وو داخوازیی کۆمه‌ڵانی شۆڕشگێڕن‌و نه‌ش خودی چه‌مکی شۆڕش ئه‌توانێت له هه‌ر حاڵ‌دا ئاماژه بێت بۆ پێشكه‌وتن (وه‌ک نموونه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له زستانی ١٩٧٩ که له ئاکامیدا که‌سایه‌تییه‌کی ئایینی باڵی به سه‌ردا گرت‌و هه‌موو قوربانیدان‌و ماندووبونه‌کانی به ناوی خۆیه‌وه کرد‌و دواجار کۆمه‌ڵگای ئێران به‌ره‌و دواوه گێڕاوه)، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندییه‌ک که به‌هاری عه‌ره‌بی جیاده‌کاته‌وه له شۆڕشی ئیسلامی له ئێران ڕادیکاڵ بوون‌و هه‌ستیاربوونی کۆمه‌ڵانی شٶڕشگێڕه له سه‌ر ئاکام‌و چاره‌نووسی شۆڕش؛ ئه‌گه‌ر له میسر‌و تونس ئیسلامییه‌کان له هه‌ڵبژاردنی دوای سه‌رکه‌وتنی به‌هاری عه‌ره‌بی به زۆرینه‌ی ده‌نگ کورسییه‌کانی په‌رله‌مان‌و داموده‌زگاکانی حکومه‌ت به ده‌سته‌وه ئه‌گرن، له شه‌قام‌و گرووپه‌کانی لاوانی ئه‌و وڵاتانه‌شدا کچان داکۆکی له مافه‌کانیان ده‌که‌ن‌و به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نین ئه‌زموونی نوێی وڵاته‌که‌یان پێشكه‌ش به ئیسلامییه‌کان بکه‌ن، ته‌نانه‌ت له نموونه‌یه‌کی ئاشکراو زه‌قیشدا کچانێک په‌یدا ده‌بن که دژ به ده‌ستێوه‌ردانی پیاوانی ئایینی له چاره‌نووسی وڵاته‌که‌یاندا سینگ ڕووت ئه‌که‌ن‌و مانیفێستی تایبه‌تی خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو.(٩)
ئه‌گه‌رچی به‌هاری عه‌ره‌بی له زومره‌ی ئه‌و شۆڕشانه‌یه که وه‌ك ساڵح دابه‌شی ده‌کات شۆڕشی سیاسییه نه‌ک فکری، هۆکاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که له‌م ناو‌چه‌یه‌دا شۆڕشی سیاسی له پێش شۆڕشی فیکرییه‌وه‌یه (١٠)، به‌ڵام به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌نگاوێک چووه‌ته پێش‌و توانیویه‌تی سیما ناسراوو زانا خاوه‌ن فکره‌کانی خۆی بکاته هه‌وێنی داخوازیی سیاسی، که وه‌ک ساڵح ئاماژه‌ی پێده‌کات ‘ڕۆحی ئیدوارد سه‌عید (له بیرمه‌ندانی پۆست-کۆلۆنیالیزم‌و ڕۆژهه‌ڵاتناسی فه‌له‌ستینی- ئه‌مریکی) به سه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه باڵه‌فڕێیه‌تی. (١١) ئه‌وه بۆ یه‌که‌م جاره له مێژووی شۆڕشه عه‌ره‌بییه‌کاندا هاوتای شۆڕشه کوردییه‌کان زیاتر له بیرۆکه‌ی ئایینی‌و هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوا پشت به خۆ ببه‌ستێت، که دیاره بۆ کورد ناچاری بووه‌و سه‌رچاوه‌ی له بێده‌ره‌تانی‌و بێ پشتیوانیی کورده‌وه گرتووه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌ڵام شێوازی پشتیوانیکردنی ڕۆژئاواییه‌کان بۆ شۆڕشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی له سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵات بووه بۆیه به لاڕێدا ناچین گه‌ر بڵێین کورد له ڕووی ڕۆشنبیریی جه‌ماوه‌رییه‌وه له نه‌بوونی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شۆڕشه‌کانی شتێکی زۆری له سه‌ست نه‌داوه. ئیدوارد سه‌عید که ئیلهامی فکری‌و سه‌رچاوه‌ی مه‌عنه‌وی لاوان‌و ئێلتی گه‌لانی عه‌ره‌به، به که‌سایه‌تی دژی فه‌نده‌مێنتالیزمی خۆرئاوا‌و خۆرهه‌ڵات ناسراوه‌و له‌وێوه پوتانسیه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ببێته هێماو ڕه‌مزی پێکهێنانی ئاشتی‌و پێکه‌وه‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دواترله پێناو په‌روه‌رده‌ی دیموکراتیکدا به کرده‌وه‌و دوور له ده‌مارگرژی‌و چه‌قبه‌ستوویی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستێکی نوێ بنیات بنرێت.
ده‌ره‌نجام
دوو ڕه‌وتی گه‌وره‌ی دیموکراتیزاسیۆن‌و پێداگریی له سه‌ر ناسنامه دیاریکه‌ری سه‌ره‌کیی مێژووی هاوچه‌رخی جیهانن. (١٢) به‌هاری عه‌ره‌بی لووتکه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و توانیویه‌تی ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی ته‌نها به کولتووری عهرهبیو ئایینی ئیسلامه‌وه گرێ نه‌دات، به‌ڵکه به ڕوونی هه‌ست به دووفاقی ئه‌کرێت له نێوان نه‌ریت شۆڕشگێڕانه‌ی ڕابردوو ئه‌مڕۆدا. به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ یه‌که‌م جار هه‌م لایه‌نی ئیسلامی سیاسی پشت گوێ خست‌و هه‌میش ئه‌و تێڕوانینه ڕۆژهه‌ڵاتناسانه‌ی تێپه‌ڕاند که ته‌نیا به چاوی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی‌و به ته‌ماحی سامانه سروشتییه‌کانه‌وه چاوی بڕیبووه ناوچه‌که. له هه‌ریه‌که له بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کانی هاوچه‌رخدا هیچکات نه‌بووه دیموکراسی وه‌ک خۆی پێناسه‌ی بۆ بکرێت‌و له ڕێڕ‌ه‌وێکی لۆژیکیدا بپارێزرێت، ئه‌وه‌ش به وه‌رچه‌رخانی سیاسه‌تی ئیسلامی له حاڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداربوون‌و ئۆپۆزسیۆن بوونیدا ده‌رده‌که‌وێت، که نیشانه‌ی نه‌بوونی شه‌فافیه‌ته له هه‌ڵوێست‌و ده‌ربڕیندا. هه‌ڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌ماعه‌تی ئیسلامی له پاکستان، بزووتنه‌وه‌ی مه‌هدییون له سوودان‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له جه‌زایرو ئیخوان موسلیمین له میسری هه‌شتاکان(١٣) له حاڵه‌تی که‌مینه‌و ئۆپۆزسیۆندا زۆر لۆژیکی‌و پارێزگارانه بووه‌و جارجار دروشمی دیموکراسیشیان هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام دوابه‌دوای هاتنه سه‌ر کاریان ڕه‌فتاری سیاسی‌یان به تایبه‌ت له گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیان زۆر جیاواز بووه (١٤). هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له موجاهدیندا له هه‌موو لق‌و پۆپه سه‌له‌فییه‌کاندا له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ک دووباره بۆته‌وه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نه‌گۆڕه له لایه‌ک‌و شکستی گوتاری ڕۆژهه‌ڵاتناسانه‌ی ڕۆژئاواییه‌کان له سه‌ر شۆڕشه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه وایکرد زۆر زوو به‌هاری عه‌ره‌بی بکه‌وێته سه‌ر هێڵێکی سه‌ربه‌خۆو ته‌نانه‌ت نه‌چێته له مۆدێله تورکیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی ئیسلامی دوور بگرێت‌و بۆ یه‌که‌م جارسیسته‌مێکی عه‌لمانی پێشکه‌وتوو بۆ داهاتووی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان وێنا بکات.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌ره‌گرنگی تری شۆڕشه‌کانی سه‌رده‌م که به ده‌ره‌جه‌یه‌کی به‌رچاویش ڕیگه‌خۆشکه‌ری به‌هاری عه‌ره‌بی بوو، سه‌رهه‌ڵدانی ویکی لیکس و ته‌قینه‌وه‌ی زانیارییه‌کان بوو له پێوه‌رێکی به‌ربڵاودا (١٥). هه‌رچه‌ند که‌م ڕووداوی گه‌وره له ئاستی جیهاندا هه‌ن که ویکی لیکس به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنتی له سه‌ر نه‌بێت، به‌ڵام ڕاگه‌یاندن‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ش که ته‌نانه‌ت سووتاون‌و گرنگی زانیاریبه‌خشیان نه‌ماوه له‌گه‌ڵ سیسته‌م‌و حکومه‌ته ئایینییه‌کاندا ناته‌بایه. کارنامه‌ی گوماناوی‌و ناڕوونی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان له ده‌یه‌ی هه‌شتا هۆکارێکی لۆژیکییه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی عه‌ره‌ب ڕێگه نه‌ده‌ن جڵه‌وی شۆڕ‌شیان بکه‌وێته ده‌ست ئیسلامییه‌کان، به تایبه‌ت له ئێستادا که ده‌یان تۆڕی کۆکه‌ره‌وه‌و بڵاوکه‌ره‌وه‌ی زانیاری وه‌ک ویکی لیکس چالاکه‌و جگه له به‌فیڕۆبردنی ئه‌زموونه‌که‌یان قورسایی شۆڕشه‌که‌شیان ڕوبه‌روی پرسیار ده‌کاته‌وه. تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تر که هاوشێوه‌یی نێوان به‌هاری عه‌ره‌ب‌و شۆڕشه کوردییه‌کان نیشان ده‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌موو شۆڕشه‌کان به ناوی ڕۆژی سه‌رهه‌ڵدانیانه‌وه ئه‌ناسرێنه‌وه، لاوان تێیدا پێشه‌نگن‌و له ناوه‌رۆکدا ڕادیکاڵن. (١٦)
له ئێستادا که به سه‌رده‌می خێرایی‌و زۆرترین پێوه‌ندیی ناسراوه، هێنده‌ی هاشم ساڵح‌و محه‌مه‌د ئارکۆن‌و نانسی عه‌جره‌م‌وحه‌یفا وه‌هبی عه‌ره‌بیان به جیهان ناساندووه، نه جامیعه‌ی ئه‌لئه‌زهه‌رو نه ڕێکخراوی قاعیده‌و تۆڕه سه‌له‌فی‌و جیهادییه‌کانی تر عه‌ره‌بیان به جیهان نه‌ناساندووه، به‌ڵکه ڕق‌و بیره‌وه‌ریی ناخۆشیان لای گه‌لانی تر به نیسبه‌ت عه‌ره‌ب دروستکردووه. جگه له ئێلیت‌و نووسه‌رو ئه‌دیبه‌کانی عه‌ره‌ب، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و کۆمه‌ڵگای عهرهبیو کوردی پێویسته زیاتر له جاران هه‌وڵی لێک تێگه‌یشتن‌و نزیکی له یه‌ک بده‌ن. به‌هاری عه‌ره‌بی خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌یه‌و له‌و بواره‌و شۆڕش‌و ده‌سه‌ڵاتی کورد له هه‌موو به‌شه‌کان ئه‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندیی زیاتری له گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان‌و نه‌وه‌ی نوێی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب هه‌بێت، تا وڵاتانی تورکیا‌و ئێران.
هاتنه سه‌ر کاری حزبه ئیسلامییه‌کان له دوای سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت دیموکراسی ئه‌خاته په‌راوێزه‌وه‌و به شه‌رع حکومه‌ت داده‌مه‌زرێنێت. ئه‌وه له لایه‌که‌وه به مافی بێ ئه‌ملاولای خۆی ده‌زانێت‌و له لای تره‌وه هه‌ر به پێی شه‌رع به‌شداریکردنی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئیسلام نه‌بێت له یاسایی ئایینی ئه‌ودا قه‌ده‌غه‌و نایاسایی ده‌کرێت‌و له‌وێوه موماره‌سه‌ی دیموکراتیک‌و ده‌ستاوده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات ده‌وه‌ستێت. پێوه‌ندیی ستراتیژیکی کورد‌و عه‌ره‌ب له ئێستادا ئه‌توانێت به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ئابووری کورد‌و باری کولتووری‌و ڕووناکبیریی عه‌ره‌ب ببوژێنێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ماوه‌ی زیاتر له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئۆپۆزسیۆنێکی ئیسلامی له بنده‌ست بووه که به باشی شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی له چه‌ند حاڵه‌تی سه‌ربازی‌و میلیشیای‌و زانیاری‌دا تۆمار کردووه که سه‌رباری چه‌ندین ئه‌زموونی تر ئه‌توانێت بۆ ده‌سه‌ڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌زموونێکی باش بێت. (١٧) شێوازی کاردانه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی له کوردستان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداری حزبه عه‌لمانییه‌کان ده‌توانێت ئه‌زموونێکی سوودبه‌خش بێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی گرتنیه‌وه، تا مه‌ترسی بوونه خه‌زانی ده‌سکه‌وته‌که‌یان هه‌ڕ‌ه‌شه‌یان لێ نه‌کات.
سه‌رچاوه‌کان:
١_ به‌هاری عه‌ره‌بی، کۆتایی پۆستکۆلۆنیالیزم، حه‌مید ده‌باشی، و. گۆران سه‌باح؛ چاپخانه‌ی ئاراس، هه‌ولێر: ٢٠١٢، ل:١٨٤_ ١٨٥
٢_ پێشوو، ل: ٥١
٣_ زستان‌و به‌هاری ئیسلامی سیاسی، عومه‌ر عه‌لی غه‌فوور، چاپخانه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠١٢، ل:١٣٣.
٤_ پێشوو، ل: ١٣٣.
٥_ پێشوو، ل: ٣٠٦.
٦_ ڕاپه‌ڕینه‌کانی عه‌ره‌ب له به‌ر ڕۆشنایی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوودا، هاشم ساڵح، له عه‌ره‌بییه‌وه: هه‌ڵکه‌وت عه‌بدوڵا، ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، ٢٠١٣؛ ل: ١٦٣.
٧_ پێشوو، ل: ١٦٧.
٨_ پێشوو، ل: ١٦٤.
٩_ http://www.arabnews.com/news/HYPERLINK “http://www.arabnews.com/news/461955″461955 ،
، http://english.al-akhbar.com/node/HYPERLINK “http://english.al-akhbar.com/node/16773″16773.
١٠_ ڕاپه‌ڕینه‌کانی عه‌ره‌ب له به‌ر ڕۆشنایی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوودا، هاشم ساڵح، له عه‌ره‌بییه‌وه: هه‌ڵکه‌وت عه‌بدوڵا، ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، ٢٠١٣؛ ل: ١٧٣.
١١. پێشوو، ل: ٢٠٥.
١٢_ جنبش‌های اسلامی معاصر(اسلام و دموکراسی)، جان اسپوزیتو و جان وال، ترجمه: شجاع احمدوند، نشر نی، چاپ دوم، ١٣٩٠، ص: ٣٩.
١٣_ پێشوو، ل: ١٥٥.
١٤_ http://www.dw.de/حظر-الأحزاب-الدينية-في-مصر-بداية-النهاية-للإسلام-السياسي/a-17149875
١٥_ گۆڤاری ڕیبازی نوێ، ژماره ٥٦، پاییزی ٢٠١٢، به‌هاری عه‌ره‌بی، کوده‌تای سپی‌و شۆڕشی جه‌ماوه‌ری، ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)، ل: ١٣٣.
١٦_ گۆڤاری که‌وانه، ژماره ٧، شوباتی ٢٠١٢؛ به‌هاری عه‌ره‌بی، زریانێک له هه‌ڵکردندا، ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین، ل:٤٣.
١٧_ گۆڤاری که‌وانه، ژماره ١، ته‌موزی ٢٠١١، ئیسلامی سیاسی له کوردستان پاش ١٧ی شوبات، ڕێکه‌وت ئیسماعیل، ل: ٣٩.
karimi.kawa@yahoo.com