چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

پێشکەشە بە یادی هەمیشە زیندووی شێرکۆی ئازیز/ نیزام زەكەریایی

بەیانیت باش
ئەستێرەی نیشتمانی خاک غەریب
ئاستیاگی بە هەیبەتی بیر پاک
تیڕۆژی پیرۆزی رۆحی مەزدا و
گەردن کێلی کەڵه گەتی شاخ شکێن.
بەیانیت باش
گمەی بە جێماوی کۆتری خۆزگە و
رۆحی دیرۆکی خاکی دزراو
دەمەو بەیان
کاتێک خشپەی پۆستاڵی جەلاد
لە هۆڵی کڕ و بێدەنگدا
سام ئەخاتە دڵی دیواری بەندەوە
تۆ! بیر ئەدباتەوە بۆ خشپەی دار بەڕوو
ئەو دەمەی لە ژێر پێتا خاش ئەبوون و
بێ ئوقرەی لووتکەیان دەخستە ناختەوە
پەپوولەی بزەیەک لە سەر لێوت هەڵدەنیشێ وترست ئەخواتەوە!
تۆ بە بزەیەک
یەک بزەو بەس!
ناسنامەت دایەوە
بەچیا، بە دار بەروو
بە گوڵ و کانی و
کەڤر و زنار
تۆ!
برووسکەی هەوری بەهاری ئایندەی
(تۆ! گزنگی خۆری هێشتا هەڵنەهاتووی بەیانییت)
تۆ سوورێنی روو سووری گەلی
تۆ هیمەتی راسانی
ورەی هەستانی
شاخی راوەستانی
حەماسەی داستانی
تۆ ترسی! وای لە ناو دڵی دوژمندا
بزەی! بە سەر لێوی نیشتمانەوەی
لە نێو مێژوویەکی تاریک دا روناکیت
بو بڵێسەی گرکانی ئە ڤین، کڵی!
شنەی ژیانەوەی ژیانی
شێرکۆی!
شێرێ لە دڵ، کێوێک لە گوڵی!
دێری ناو کەوانەکە لە ژێر کاریگەری شێعرێکی شاملوو وتراوە
پێشکەشە بە یادی هەمیشە زیندووی شێرکۆ ئازیز

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.