شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

له ئه‌فانستان داوای فێدرالیزم ئه‌کرێت

رۆژی دووشه‌مه ئه‌نجامی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئه‌فغانستان بڵاو بووه‌وه‌و تێیدا هه‌ردوو کاندید ءه‌‌شره‌ف غه‌نی ئه‌حمه‌زی و عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا به رێژه‌یه‌کی که‌م له سندوقه‌کانه‌وه هاتنه ده‌ر.

ئاژانسی هه‌واڵی کابول پرێس بڵاوی کرده‌وه دوای راگه‌یاندنی ئاکامیبه‌رایی ده‌نگدانی خولی دووه‌می سه‌رکۆماریی ئه‌فغانستان ناکۆکیی نێوان لایه‌نگرانیی دوو کاندیدی سه‌رکۆماری په‌ره‌ی سه‌ندووه. به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه لایه‌نگرانی هه‌ر یه‌که له‌و دوو کاندیده‌، هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان به سه‌رکۆماری براوه ئه‌زانن‌.

له کاتێکدا که ئه‌حمه‌دزی به نزیکه‌ی 13%زیاتر له ده‌نگه‌کانی عه‌بدوڵای به ده‌ست هێناوه، لایه‌نگرانیان دابه‌ش بوون به سه‌ر دوو به‌شی سه‌ره‌کیی ئه‌فغانستان‌دا. به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه لایه‌نگرانی ئه‌شره‌ف غه‌نی ئه‌حمه‌دزی له باشوورو رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان پیرۆزبایی له یه‌کتر ئه‌که‌ن، له حاڵێکدا لایه‌نگران عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا باس له حکومه‌تی هاوته‌ریب ده‌که‌ن. هاوکات له هه‌ندێ ناوچه‌ی وه‌ک په‌روان ، چاریکار، په‌نجشیرو چه‌ند شوێنی کابول وێنه‌ی عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا وه‌ک سه‌رۆککۆماری براوه هه‌ڵواسراوه.

ئه‌وترێت ئه‌گه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان ئه‌و دو کاندیده و کابینه‌کانیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت کێشه‌و شه‌ڕی ناوخۆیی له ئه‌فغانستان رووده‌دات. ژماره‌یه‌ک له چاودێرانی سیاسیی ئه‌فغانستان رێگه‌چاره‌ی فێدراڵیزم بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌و به‌ڕگرتن به شه‌ڕی ناوخۆیی به گونجو ئه‌زانن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.