هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

رۆژهه‌ڵات‌ی هه‌میشه پشتیوان!/ کاوه که‌ریمی

حه‌سره‌ت خواردن بۆ رابردوو ساته زێڕینه‌کانی مێژووی شۆڕشگێڕانه‌، خۆهه‌ڵواسین به بیره‌وه‌ری‌و قۆناغه دیاریکه‌ره‌کانی ده‌یه‌کانی رابردوو هه‌روه‌ها هێماو روخسارو رێبه‌رو که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کان که گیانیان به‌ختکردووه، له ئێستادا گه‌وره‌ترین پێناسه‌و پیشه‌ی چالاکانی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.

که‌س نییه رۆژانه ئه‌و پرسیاره له مێشکیدا چه‌ندباره نه‌بێته‌وه که چۆنه به‌شێکی دیاریکه‌رو به‌رین‌و خاوه‌ن رابردووی مافخوازانه‌ی وه‌ک رۆژهه‌ڵات ئاوا مت‌و بێده‌نگ داکه‌وتووه‌و ئێستا هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌کی قوڵ‌و جدیی تێدا له ئارادا نییه؟ دیاره هۆکاره‌کان بۆ ئه‌و‌ه گه‌لێک زۆرن‌و، له داپڵۆسێنه‌ر بوونی کۆماری ئیسلامیه‌وه، تا هه‌ژاریی سه‌رتاپاگیرو سڕکردنی سیستێماتیک به ده‌یان شێوه وایکردووه که رۆژهه‌ڵات له داواکاری‌و پێگه‌یشتویی‌و دیاریکه‌ریی سیاسیدا جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ کوردستانی به‌شی ئه‌رمه‌نستان نه‌بێت! به‌ڵام هه‌موانیش هاوکات ئه‌زانین بره‌وو باوه‌ڕ به مه‌سه‌له‌کانی خه‌ڵک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و له‌وانه‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک له پێشینه‌یدا دیاره ده‌بێ زۆر کاریگه‌رتر بێت له هۆکاره‌کانی دروستبونی ئه‌م دۆخه.

شه‌قامی کوردیی رۆژهه‌ڵات، جگه له به‌رده‌وام‌بونی خه‌باتی مه‌ده‌نی، له روی داواکاری‌و لێهاتوویی سیاسییه‌وه، پشتیوانیی له حزب‌و شۆڕش‌و ده‌سکه‌وته‌کانی به‌شه‌کانی تری وه‌ک لوتکه‌ی کاریگه‌ریی سیاسی دیاری کردووه؛ ئه‌گه‌رچی ئه‌و پشیوانیه‌ش زیاتر هاوسۆزییه تا میکانیزمێکی کرده‌وه‌یی، به‌ڵام کاریگه‌ریی له سه‌ر حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات‌یش داناوه‌و حزبی رۆژهه‌ڵاتی به شێوه‌ی رۆژانه بووه‌ته ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندنی دژ به کۆماری ئیسلامی‌و به شێوه‌ی ستراتێژیکیش، هاوسۆزو ئاماده بۆ هه‌رجۆره یارمه‌تییه‌کی باشوور/ باکوور.

ئه‌وه‌یکه مێژووی ئێمه له مێژووی پێکهاته‌یه‌کی پاشکۆو پاسیڤ جیاده‌کاته‌وه، نمونه‌ی ده‌رس وه‌رگرتنه له رووداوه‌کانی ئێستای باشوورو له سه‌ر پێی خۆ و‌ستان‌و بڕیاردان؛ ئه‌وه‌یکه چیتر ماف‌و داخوازی‌و تێکۆشانمان له چوارچێوه‌ی ‘دیزاینێری بازاڕ‌و راوێژ له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تر کورت نه‌که‌ینه‌وه؛ ئه‌وه‌یکه چیتر، (به‌وپه‌ڕی رێز بۆ هاورۆژهه‌ڵاتییه‌کان له باشوور) ئاراشگه‌ری‌و ئاشپه‌زی‌و پێشکه‌شکاری‌ له راگه‌یاندنه‌کانی به‌شه‌کانی تر نه‌که‌ینه ئایدیال تایپ‌و پێناسه‌و سنوری کاریگه‌ربونی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیمان.’

 

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.