دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

ونبوونی بووجەی چەند میلیاردی لە لایەن شارەداری بۆكان

پاش ئەوەی بڕی 31 میلیارد تمەن بووجە بۆ شاری بۆكان تەرخانكراوە، ئێستاكە بەشێكی هەرە زۆری ئەو بووجە دیار نیە‌و لە نێو بەرپرساندا ونبووە.

لە بڕی ئەو 31 میلیارد تمەنە 3 میلیاردی رادەستی شورای شار كراوە، بەڵام ئەندامانی شورای شاری بوكان دەڵێن ئێمە بڕی 450 ملیۆن تمەنیان وەرگرتووە.

هاوكات نوێنەری شاری بۆكان بڕی 11ی ملیارد‌و 200 ملیۆن تمەنی لە ماوەی رۆژانی رابردوو وەرگرتووە، بەڵام بە وتەی هاوڵاتیان لەو بڕە پارە تەنیا 5 ملیاردی بۆ كاروباری ناوشار خەرجكردووە‌و ئەوی دیكەشی لە لایەن شورای شارەوە دەستی بەسەردا گیراوە‌و لە نێو خۆیاندا ونیان كردووە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە خەڵكی بۆكان‌و چالاكانی ئەو شارە چەندین جار خوازیاری ئەوەبوون كە سینەمای ئەو شارە رێك بخرێتەوە، بەڵام شورای شار بە شێوەی ئاشكرا بەرانبەر بەم داواكاریە كەمترخەمی نیشانداوە. لە لایەكی دیكەوە رەحیم عەبدولڕەحیم زادە لە بەشی دەزگای ئێرشادی شاری بۆكان رێگریی لە چالاكی هونەرمەندان‌و سینەماكاران كردووە‌و مۆڵەتی چالاكیان پێ نادات.

بە وتەی خەڵك سەرۆكی بانكی رفاە كارگران لە شاری بۆكان بە هاوكاری كۆمەڵێك لە دەست‌وپێوەندیەكانی خۆیان لە سپای پاسداران دەستیان بەسەر بەشی هەرە زۆری پارەكانی ئەو بانكەدا گرتووە‌و بە شێوەیەكی بەربڵاو دەستیانداوەتە كڕینی زەوی‌و ئەمەش لە لایەن هاوڵاتیانی ئەو شارە بە حاڵەتێكی مەترسیدار دەبینرێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.