له رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هێزه‌کانی به‌غدا له سنووره‌کانی ئوردون‌و عهرهبستانو ماده‌ی باشووری کوردستان پاشه‌کشێیان کرد‌و له ئاکامیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه عه‌ره‌بستان هێزێکی زۆری بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منیی له سه‌ر سنووره‌کانی ره‌وانه کردووه.
ده‌وترێت ژماره‌ی ئه‌و هێزه‌ی عه‌ره‌بستان ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووری عێراقی کردووه 30،000که‌سه‌و به درێژایی سنووره‌که بڵاوه‌ی پێکردووه. هه‌واڵده‌ریی ‘واس’ی عه‌ره‌بستان له‌و باره‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه :’مەلیک عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیر، مەلیکی سعودی بڕیاری داوه تەواوی هه‌موو رێوشوێنێک بەمەبەستی پاراستنی سعودیە لە هەر “هەڕەشەیەکی تیرۆریستی” چاوەڕوانکراو بگیرێتەبەر’.
عه‌ره‌بستان نزیکەی 800 کیلۆمێتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراقدا هەیە؛ به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە قاسم عەتا، وتەبێژی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رەتیکردەوە کە سوپای عێراق لە سنووری عه‌ره‌بستان کشابێتەوە.
پاشه‌کشێی هێزه‌کانی عێراق له سه‌ر سنووری عه‌ره‌بستا له‌وێوه دێت که کاناڵی ئهلعەرەبیە ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و تێیدا باس لەوەدەکرێت کە2500سەربازی عێراق لە ناوچەی بیابانی هاوسنوور لەگەڵ عه‌ره‌بستان بنکه‌کانیان چۆڵکردووەو بەرەو رۆژهەڵاتی شاری کەربەلا پاشه‌کشێیان کردووه.