سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

بارزانی: دەبێ پەرلەمان میكانیزمێک بۆ ئەنجامدانی رێفراوندۆمی سەربەخۆیی دەربكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لە پەرلەمانی كوردستان كرد میكانیزمێك بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ گەڕانەوەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر هەرێمی كوردستان و هاوكات ئامادەكاریی بۆ راپرسی لەسەر پرسی سەربەخۆیی بكات.


بە پێی هەواڵی سەرچاوەكانی هەواڵی باشوور: سەرۆكی هەرێم لە بەشێكی وتارەكەیدا داوای لە پەرلەمان كردووە یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە زوویی پەسەند بكات، داواشی كردووە پەرلەمان میكانیزمێك بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەسەر ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم و راپرسی لەسەر راگەیاندنی سەربەخۆیی بگرێتەبەر.
دامەزراندنی یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و هەفتەی داهاتووش خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت بەمەبەستی پەسەندكردنی.
هەروەها دەوترێ، بارزانی لە وتارەكەیدا باسی لە بارودۆخی گشتی عیراق كردو وتی، شەش مانگ پێش ئەوەی موسڵ بگیرێت مالیكیمان ئاگادار كردەوە، بەڵام ئەوان وتیان ئێوە ئاگاتان لە كوردستان بێت.
راشیگەیاند: بارزانی لە وتارەكەیدا ئاماژەی بەوەداوەتەوە كە چوار رۆژ پێش گرتنی موسڵ لایەنی بەغدایان ئاگادار كردووەتەوە و ئامادەیی پێشمەرگەیان نیشانداوە بۆ بەرگری كردن، چونكە چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی پێشتر نیازی گرتنی موسڵیان نەبوو، بەڵكو دەیانویست زیندانیەكان ئازاد بكەن بەڵام دواتر زانیان سوپای عیراق ورەی نەماوە دەستیان بەسەر موسڵدا گرت.
سۆران عومەر وتیشی: “بارزانی لە وتارەكەیدا تەئكیدی كردوەتەوە كە پێشمەرگە لەو ناوچانەی كە تێیدا جێگركراون ناكشێتەوە و هەر بڕیارێكیش بدرێت لە رێگەی دەستە جەمعی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانەوە دەبێت.
هەروەها بارزانی لە وتارەكەیدا ئەوەی خستووەتەروو: ئەگەرچی پێشمەرگە لە قۆناغی بەرگری كردندایە، بەڵام تا ئێستا 52 پێشمەرگە شەهید بوون و 312 ی دیكەش برینداربوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.