پێنج شه‌ممه‌ 5 ئه‌یلول 2024

براکه‌ی ‘ته‌های که‌ریمی’ش جوانه‌مه‌رگ بوو

ئومید که‌ریمی برای بچوکتری هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو ته‌های که‌ریمی سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ پێنجشه‌مه به هۆی نه‌خۆشیی کتوپڕیه‌وه له شارۆچکه‌ی سۆران کۆچی دوایی کرد.

سایتی KNN له هه‌واڵێدا له‌و باره‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ(دوێنێ پێنجشه‌مه) رۆژنامه‌نوسی كامێرامان ‘ئومێد كه‌ریمی’ كه‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌ و برای هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری كۆچكردوو ته‌های كه‌ریمییه‌، به‌ نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی قه‌زای سۆران گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: به‌ وته‌ی پزیشكه‌ چاودێره‌كان، ئومێدی كه‌ریمی، ئێواره‌ی چوارشه‌مه‌ و له‌كاتی نانخواردندا كه‌وتوه‌ و شه‌وی رابردوو له‌ژێر چاودێری پزیشكدابووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سۆران، به‌ڵام نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی، به‌داخه‌وه‌ گیانی سپاردووه‌.

عه‌بدولره‌حمان ئه‌بوبه‌كری هاوڕێی خوالێخۆشبوو رایگه‌یاند: به‌ درێژایی دوێنێ و تاكاتی نانخواردنی ئێواره‌ش ئومێد كه‌ریم هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌بووه‌ و به‌ گوڕ و تین و دڵسۆزییه‌وه‌ كاره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی جێبه‌جێكردووه‌، به‌ڵام له‌كاتی نانخواردنی ئێواره‌دا له‌پڕا نه‌خۆشكه‌وت.

هاوكات نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی نوسینگه‌ی سۆران به‌ KNNی رایگه‌یاند؛ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ سه‌ردانی ئومێد كه‌ریمی كردووه‌ و ته‌ندروستی جێگیربووه‌ و ویستویانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌وه‌ بیهێننه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، به‌ڵام تیمی ته‌ندروستی رێگه‌یان نه‌داوه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ ده‌بێت له‌ژێر چاودێریدا بمێنێته‌وه‌.

كامێرامانی رۆژنامه‌نوس ئومێد ئه‌حمه‌د شه‌ریف، له‌دایكبووی ساڵی 1986ی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و تازه‌ هاوسه‌رگیری كردووه‌ و ماوه‌ی ساڵێكه‌ وه‌ك كامێرامان له‌ كه‌ناڵی KNN كارده‌كات، له‌ماوه‌ی كاركردنیدا نمونه‌ی گه‌نج و رۆژنامه‌نوسی راستگۆ و دڵسۆزبووه‌.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.