وه‌فدی باشووری کوردستان له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ تاران پێشنیاری وه‌رگرتنی چه‌ک‌و پێداویستیی سه‌ربازیی پێدراوه‌و به گوێره‌ی زانیارییه‌کان داواکه‌یان قبوڵ نه‌کردووه.
له درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ کۆنترۆڵ کردنی قه‌یرانی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدی باشووری کوردستان گه‌یشتونه‌ته تاران ئێران پێشنیاری پێیان کردووه که له پاڵ مالکی‌دا دژ به داعش شه‌ڕ بکه‌ن‌و هه‌روه‌ها چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نیش له ئێران وه‌ربگرن.
ئانادۆڵ ئه‌م هه‌واڵه‌ی له زاری ‘ناز ده‌باغ’ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له تاران بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و باسی له‌وه کردووه که ‘له کۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران باس له چه‌ند دۆسیه‌یه‌کی ئه‌مدواییه‌ی ناوخۆی عێراق کراوه له‌وانه‌ش چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تێرۆر له عێراقدا’.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه، کۆماری ئیسلامی جگه له‌وه‌ی داوای کردووه هێزی پێشمه‌رگه دژ به داعش شه‌ڕ رابگه‌یه‌نێت‌و پشتیوانی له مالکی بکاته‌وه، پێشنیاری وه‌رگرتنی چه‌ک‌و پێداویستیی سه‌ربازیشی پێداون که له لایه‌ن وه‌فده‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه قبوڵ نه‌کراوه.