هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران دەڵێت: كورد دەبێ شەڕی داعش بكات

كۆمەڵێكی بەرچاو لە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە مەبەستی پشتگیریكردنی نووری مالكی بە مەبەستی شەڕ دژی هێزەكانی داعش لە سنوورەكانی نێوان ئێران‌و عێراق جێگیر بوون‌و هاوكات داوای ئەوەیان لە كورد كردووە كە دەبێ شەڕی داعش بكات.

كۆماری ئیسلامی بە نووسینی نامەیەك بۆ هەرێمی كوردستان داوای ئەوەیكردووە كە پێویستە كورد بە هاوپشتی نووری مالكی شەڕی داعش بكات، بەڵام هاوكات فوئاد حسەین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە كە ئێمە بڕیار لە هیچ كەس‌و لایەنێك وەرناگرین‌و بۆ ئەم مەسەلەش ئێمە تەنیا بڕیار لە سەرۆكایەتی سیاسی كورد وەردەگرین.

بە پێی هەواڵەكان، قاسم سولەیمانی بەرپرسی كاروباری دەرەوەی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئەركی بەرگریكردن لە شاری بەغدای بە ئەستۆ گرتووە‌و ئێستاش ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە كە زۆرترین لایەن بۆ شەڕ دژی داعش پێكەوە یەك بخات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.