جۆرج واشنتۆن رۆژی 30 مانگی گوڵانی 1789، له کاتێکدا که له سه‌ر باڵکۆنه‌که‌ی هۆڵی فیدراڵ له وۆڵ ستریتی نیۆیۆرک وه‌ستابوو، وه‌ک یه‌که‌م سه‌ره‌ک کۆماری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان سوێندی یاسایی خوارد. له نووسراوێکدا بۆ جه‌یمز مه‌دیسۆن ده‌ڵێ:” وه‌ک سه‌ره‌تای هه‌ر شتێک، له‌م دۆخه‌دا بۆ دامه‌زراندنی دەسەڵاتێک خزمه‌ت ده‌که‌م و له لایه‌ن خۆمه‌وه به‌و په‌ڕی باوه‌ڕه‌وه هیواخوازم که ئه‌م دەسەڵاتانه له سهرکۆمهڵێک بنه‌ما و پره‌نسیپی دروست بنیات بنرێن”.
جۆرج له ساڵی 1732 له بنه‌ماڵه‌یه‌کی وه‌رزێر له ڤیرجینیا له دایک بوو. ورده ورده فێری ئه‌و بنه‌ما ئه‌خلاقی و شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت و زانیاریانه بوو که بۆ پیاوماقوڵێکی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی ڤیرجینیا پێویست بوون.
ئه‌و به دوای دوو حه‌زو ئاره‌زووی تێکههڵکێشراوهوه وێڵ بوو: هونه‌ری نیزامی و رێژه‌ی درێژکردنه‌وه‌ی وڵات به‌ره‌و رۆژئاوا. له ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا، که‌سێکی یارمه‌تیده‌ر بوو له رووپێوی زه‌وییه‌کانی شێناندووا بۆ تامس، لۆرد فێرفاکس. له ساڵی 1754 وه‌ک سه‌رهه‌نگ دوو ده‌ستنیشان کرا و له‌و پێکدادانانه‌ی سه‌ره‌تادا به‌شدار بوو که دواتر په‌ره‌یان سه‌ندو بوون به شه‌ڕی فه‌ره‌نسا و هیند. ساڵێک دواتر، وه‌ک یاریده‌ده‌ری ژه‌نراڵ ئێدوارد برادۆک به‌شداری شه‌ڕ بوو. ئه‌گه‌ر چی چوار فیشه‌ک پاڵتۆکه‌ی به‌ری دڕاندو دوو لە ئهسپهکانیشی به‌ر که‌وتن، به‌ڵام خۆی به ساخڵه‌می وته‌ندروستی ته‌واوه‌وه رزگاری بوو.
له ساڵی 1759وه تاکوو ده‌سپێکی شۆرشی ئه‌مریکا، خه‌ریکی کاروباری به‌ڕێوه‌بردنی کێڵگه‌و زه‌ویه‌کانی بوو له ده‌وروبه‌ری چیای ڤێرنۆ وە هەروەها وه‌ک نوێنه‌ر له ئه‌نجومه‌نی بێرگیسیزی[نوێنه‌رانی] ڤیرجینیا خزمه‌تی ده‌کرد. پاشان ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ بێوه‌ژنێک به ناوی مارتا داندریج کێرتیس پێکه‌وه نا و زۆربه‌ی کاته‌کانی بۆ ژیانێکی سه‌رقاڵ و به‌خته‌وه‌ر ته‌رخان کرد. به‌ڵام هه‌موو کات وه‌کوو خاوه‌ن کێڵگه‌کانی دیکه‌ی ده‌ڤه‌ره‌که، هه‌ستی ده‌کرد له لایه‌ن بازرگانانی به‌ڕیتانیه‌وه ده‌چه‌وسێندرێته‌وه و بە هۆی یاسا و رێساکانی به‌ڕیتانی له‌مپه‌ر دەهاتە سه‌ر رێی. کاتێک که بێنه‌و به‌رده‌که‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ وڵاتی دایک [واته به‌ڕیتانیا] قووڵتر ده‌بۆوه، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌کی میانڕه‌وانه به‌ڵام به وره‌یه‌کی به‌هێزه‌وه ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ئه‌وانه‌ی له هێڵی به‌رخۆدان بوون دژ به‌و سنووردانان و بهربەستانه.
کاتێک دووه‌م کۆنگره‌ی کانتینێنتاڵ له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1775 له فیلادێلفیا گیرا، جۆرج واشینتۆنیش وه‌ک یه‌کێک له ئه‌ندامانی شاندی نوێنه‌رانی ڤیرجینیا به‌شدار بوو. هه‌ر له‌و کۆنگره‌یه‌دا، به فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای کانتینێنتاڵ هه‌ڵبژێردرا. له رۆژی 3ی مانگی ته‌باخی 1775 له که‌مبریجی ماساچۆسێتس، فه‌رمانده‌یی ئەو سهربازانەی وه ئه‌ستۆ گرت که به شیوه‌یه‌کی باش رانههێنرابوون و شه‌ڕێکی ده‌ستپێکرد که شه‌ش ساڵی گورچکبڕی خایاند.
واشینتۆن هه‌ر زوو بۆی ده‌رکه‌وت که باشترین سیتراتیجی ئه‌وه‌یه به به‌رده‌وامی به‌ریتانییه‌کان وەزاڵە بێنین. له راپۆرتێک‌دا بۆ کۆنگره نووسیبووی:” ئێمه ده‌بێ له هه‌موو بارێک‌دا خۆمان له کرده‌یه‌کی گشتی به‌دوور بگرین، ئه‌گه‌رنا هه‌موو شتێک ده‌خه‌ینه مەترسییه‌وه؛ مه‌گه‌ر پێویستییه‌ک ناچارمان بکات که تا بۆشمان بکرێت نابێت بهێڵین بکێشرێینه ناو ئه‌و پێویستیه‌وه”. له شه‌ڕه‌کانی دواتردا، دەبینین کە به هێواشی خۆی دهکشێنێتهوهو پاشان کت‌وپڕ هێرش ده‌کاته‌وه. له کۆتاییدا له ساڵی 1781 به یارمه‌تی هاوپه‌یمانه فه‌ڕه‌نسییه‌کان، توانی هێزی به‌ڕیتانی کۆرنوالیس له شاری یۆرکتاون شکست بدات.
واشینتۆن به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و دەرفەته‌ی ده‌کرد خانه نشین بکرێت و بگه‌رێته‌وه سه‌ر زه‌وی و زاره‌که‌ی له چیای ڤێرنۆن. به‌ڵام هه‌ر زوو بۆی ده‌رکه‌وت که گه‌له‌که‌ی له چوارچێوه‌ی ماده‌کانی کۆنفێدراسیۆن باش به‌ڕێوه ناچێت؛ بۆیه بوو به بزوێنه‌رێکی سه‌ره‌کی له‌و هه‌نگاوانه‌ی کە کۆنڤانسیۆنی فیلادێلفیای ساڵی 1787یان لێکه‌وته‌وه. کاتێک یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێ ده‌رچوو، ده‌زگای هه‌ڵبژاردن به تێکڕای ده‌نگ واشینتۆنی به سه‌ره‌ک کۆمار هه‌ڵبژارد.
ئه‌و هه‌رگیز سه‌رپێچی و دژایەتی ئه‌وهێزانه‌ی نه‌دەکرد که سیاسه‌تی وڵاتیان دادەڕشت، لە بەر ئەوەی که پێی وابوو یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات ئه‌و تواناییه‌ی به‌کۆنگره دابوو. به‌ڵام دیاری کردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بوو به خه‌مێکی گه‌وره‌ی سه‌رەک کۆمار. هەر بەو هۆیەشەوە بوو کە کاتێک شۆرشی فه‌ره‌نسا شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی له نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ڕیتانیا هێنایە ئاراوە، واشینتۆن پێشنیازه‌کانی هیچ کام له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و خه‌زێنه‌ی به ته‌واوی وه‌رنه‌گرت: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی، تامس جێفرسۆن، لایه‌نگری فه‌ره‌نسای ده‌کرد و وه‌زیری خه‌زێنه، ئالێکساندر ههمیڵتۆن، لای به‌ڕیتانیای ده‌گرت. له جیاتی لایه‌نگری له به‌ره‌یه‌کی شه‌ڕ، جه‌ختی له سه‌ر شێواز و سیاسه‌تێکی بێلایه‌نانه ده‌کرد تا ئه‌و کاته‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ببێت به وڵاتێکی به‌هێزتر.
له کۆتایی خولی دووه‌می سه‌ره‌ک کۆماری ئەودا، دوو حیزب له گه‌شه کردندا بوون که ئه‌وه‌ش ببووه هۆی بێزار بوونی واشینتۆن. به هۆی ماندووبوونی له دنیای سیاسه‌ت و هه‌ست کردنی به پیری ته‌مه‌ن، بڕیاڕیدا له کۆتایی خولی دووه‌مدا خۆی خانه‌نشین بکات. له لێدوانه‌کەی بە بۆنەی ماڵئاوایی لە کۆشکی کۆماری، سوور بوو له سه‌ر ئه‌وه‌یکه سیاسه‌توانانی وڵاته‌که‌ی، رۆحی حیزبایه‌تی تۆخ و ناوچه گه‌رێتی وه‌لا نێن. سەبارەت بە سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، دژی هاوپه‌یمانێتی درێژخایه‌ن هۆشداری دا.
واشینتۆن نه‌یتوانی زیاتر له سێ ساڵ چێژ له ژیانی خانهنشینیەکەی له چیای ڤێرنۆن بگرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له رۆژی 4ی دێسامبه‌ری 1799، به هۆی ته‌نینه‌وه‌ی قوڕگه‌وه، گیانی له ده‌ست دا. گه‌لی ئه‌مریکا بۆ چه‌ند مانگ له خه‌م و پرسه‌ی سه‌رۆکه‌که‌یاندا بوون.
سەرچاوە:
له ماڵپه‌ڕی ره‌سمی کۆشکی سپی لە لاپه‌ڕه‌ی ژیاننامه‌ی سه‌رۆکه‌کان وه‌رگیراوه.
http://www.whitehouse.gov/about/presidents/georgewashington