هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

ئێران که‌رکوک‌ ئه‌گرێت

کۆماری ئیسلامیی ئێران به ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی له عێراق‌و باشووری کوردستان به ره‌وانه‌کردنی هێزی سه‌ربازی رازی نابێت‌و له درێژه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی عێراقدا، هه‌واڵی گرتنه‌وه‌ی که‌رکوک‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه بڵاو کرده‌وه.

له درێژه‌ی بارگرژییه‌کانی عێراق، میدیاکانی کۆماری ئیسلامی‌و کۆمه‌ڵێک راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی له گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌کاندا به‌ هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ساخته‌و خۆکرد هه‌وڵی کارکردنه سه‌ر شه‌قامی کوردی ئه‌ده‌ن.

له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراق سه‌رجه‌م ناوه‌ندو که‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌کانیان راده‌ستی داعش کرد، ژماره‌یه‌ک له راگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌کان‌و میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له چه‌ند شوێندا پێشمه‌رگه‌یان به هۆکاری رووخانی هێزه‌کانی عێراق له ناوچه سونی نشینه‌کان زانیوه.

ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌که له سایته‌کانی کوردپرێس‌ی نزیک له ئیتلاعات‌و ئیسنا ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له دوو هه‌واڵدا ئاماژه‌یان به ‘گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی مالکی بۆ که‌رکوک‌’و ‘هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌رێنیی کورد له دانیشتنی ئه‌م دواییه له ماڵی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری’ کرد.

کوردپرێس له زاری به‌رهه‌م ساڵح‌ه‌وه هه‌واڵێکی له ژێرناوی ‘پێشمه‌رگه هه‌ڵپه‌رست نین’ بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که جموجوڵی ئه‌و هێزه پێویستی به هاوئاهه‌گیی هه‌یه. له لایه‌کی تره‌وه سایتی ئیسنا سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه له زاری سایتی ‘المسله ‘ که ئه‌ویش سوودی له سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌ناسراوه وه‌رگرتووه بڵاوی کردووه‌ته‌وه ناوچه‌کانی باشووری که‌رکوک له داعش پاک کراونه‌ته‌وه‌و هێزه‌کانی عێراق‌یش بۆ جارێکی تر کۆنترۆڵی که‌رکوک‌یان کردووه.

ئیسنا که ناسراوه به ماڵپه‌ڕی خوێندکارانی ئێران له‌م هه‌واڵه‌دا ئاماژه‌ی به کوژرانی 360 که‌س له داعش‌و گروپه‌کانی تری نزیک له‌و رێکخراوه کردووه‌و رایگه‌یاندووه هێزی هه‌وایی عێراق به سه‌ر که‌رکوک‌دا ده‌فڕن‌و ئاسایشی شاره‌که ئه‌پارێزن.

له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به زاگرۆس پۆست‌ی راگه‌یاند بارودۆخی که‌رکوک وه‌ک رۆژانی رابردوو ئاساییه‌و هیچ هێزێکی عێراقی له که‌رکوک بوونی نییه، به هه‌وایی‌و زه‌مینییه‌وه. سه‌رچاوه‌که ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به درۆدا خسته‌وه که له نزیک که‌رکوک له نێوان داعش‌و هێزه‌کانی تر پێکدادان هاتبێته ئاراوه‌و ئاماژه‌ی به‌‌وه‌ش کرد چه‌کدارانی داعش به ده‌یان کیلۆمێتر له ناوچه کوردنشینه‌کانی که‌رکوک‌ه‌‌وه دوورن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.