دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

عێراق بەرەو کوێ … محەمەد حەکیمی

سیاسەتێک کە ئەمڕۆ لە عێراق دەبیندرێ، تەنها سیاسەتی مال‌وێرانکەرو قەتل‌و کوشتارەو ئەوەی ئەمڕۆ نووری مالکی دەرخواردی خەڵکی بە ناو سیاسەتەوە دەدات بریتییە لە شەڕی تایفەیی‌و ئایینی کە بۆەتە هۆی سەپاندنی شەڕو ئاژاوە لە نێو دوو ئایینی سونی‌و شێعەدا. مالکی بە پشت بەستن بە ڕژیمی ئیسلامی ئێران‌و لاسایی کردنەوە لەو ڕژیمە عێراقی بەرەو لێکترازان‌و شەڕیی ناوخۆیی برد.

ئەوەی ئەمرۆ لە عێراقدا دەیبینین‌و عێراقی بەرەو ئەم شەڕە نەخوازراوە بردوە، سەرۆک وەزیرانێکە کە تا سەر ئێسقان شێعەیەو بە کردەوە نیشانیدا کە ڕێز لە هیچ ئایین، نەتەوەو کەمایەتییەکی دیکە جگە لە خۆیان کە مەزهەبی شیعەن ناگرێت‌و ئەمە بۆەتە هۆی ئەوەی کە گوشارێکی لە ڕادە بەدەر بخاتە سەر سونیەکان، بە وتەی هاوڕێیەکم لە شوێنە سونیی نشینەکان مال نییە بە دەستی هێزەکانی مالکییەوە یەک یان دوو کەسی لێ نەکوژرابێت یان ئەتەک نەکرابێت. مالکی زۆر بە لەشکری سەربازیی خۆیەوە دەنازێ‌و پست ئەستوور بەو هێزە هەموو شتیکی بە دژی نەیارانی خۆیی دەکرد.

هێزیک کە هەر لە سەرەتاوە فەشەلی هێنابوو، هێزێکی ترسنوک کە تەنها گڤەو هەرەشەی هەبوو، مالکی ئەم هێزەی تەنها بۆ هەرەشە بۆ سەر کورد بە کار دەهێنا، بۆ کوردستانێک کە یارمەتیاندا دوو دەورە ببێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە ئەگەر کورد نەبوایە هەرگیز نەیدەتوانی ئەو پوستە وەربگرێت‌و بە پالپشتی کورد توانی ببێتە سەرۆک وەزیارن. بەڵام لە جێگەی ئەوەی یارمەتی نەتەوەی کورد بدات، بە هەموو شێوەیەک دژی ئەم نەتەوە وەستایەوەو تەنانەت کار کێشایە ئەو جێگەی کە مووچەی فەرمانبەران‌و هێزی پێشمەرگەشی حکومەتی هەرێمی بڕی‌‌و ئەمە بۆە هۆی ئەوەی کە گوشارێکی لەڕادەبەردەر بێتە سەر کوردستان‌و حکومەتی هەرێم بە سەختی بتوانێت مووچەی هێزو فەرمانبەرانی خۆیی دابین بکات.

ئەگەر بە وردی چاو لەم دۆخە بکەین، دەبینین کە لە ڕووی ئابوورییەوە حکومەتی هەرێم تووشی کێشەی جدییەو لە بواری ئەمنیشەوە گوشارێکی لەڕادەبەدەر بۆ هێزە ئەمنیەتیەکان هاتوەو ئەو هێزانە شەوو رۆژ ناچارن “بە هۆی هاتنی ئاوارەکانی موسل‌و دەوروبەری کوردستان، کە لەوانەیە هێزی داعشتیان تێدا بێت‌و ئەو هێزە بیەوێت لە کوردستان کاری تێکدەرانەوە، وەکوو تەقینەوەو.. ئەنجام بدات” بۆ پاراستنی سەرو ماڵ‌و گیانی هاووڵاتیانی کورد کار بکەن‌و ئەمە لە کورت ماوەدا زۆر ئەستەم نییە، بەڵام لە درێژماوەدا گوشارو فەرسایش‌و ماندوو بوونی زۆری ئەم هێزانە دێنێتە ئاراوە. بە ڕای من دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان چەن شوینێک بۆ ئاوارەکان دابین بکات‌و ڕێگە نەدات ئەو ئاوارانە بە ئاسانی لە ناو کوردستان هاتووچۆ بکەن، چۆنکا هەروا کە باسم کرد جەماعەتی داعش لە نێو ئەو خەڵکەدا دزە دەکەنە ناو هەرێمی کوردستان‌‌و ئێستەش ناوە ناوە دەبینین کە لە خالە سنووریەکان هێرش دەکەنەوە سەر پێشمەرگەو ….

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.