پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

میسر: ژنڕاڵ سیسی زۆرینەی دەنگەكانی سەرۆك كۆماریی بەدەستهێنا

ژنڕاڵ عەبدول فەتاح ئەلسیسی فەرماندەی پێشوی ئەرتشی میسر بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 96 لەسەدی دەنگەكان لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە سەركەوتنی بەدەستهێنا.

ژنڕاڵ سیسی لە پۆستی سەرۆك كۆماریی میسر جێگرەوەی محەمەد مورسی دەبێت كە لە هەڵبژاردنەكانی دوو ساڵ لەوەپێشی میسر وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا، بەڵام پاش یەكساڵ‌و بە گوشاری ئەرتش لە دەسەڵات وەلانرا.

سیسی پێش هەڵبژاردنەكان بەڵێنی ئەوەی دابووە خەڵكی وڵاتەكەی كە لە ئەگەری سەركەوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی، حیزبی ئیخوان‌ولموسلمین بە تەواوی هەڵدەوەشێنێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.